The official Israeli state television channel, “Makan TV,” سەرۆکی پ س ک لە تەلەفزوێنی فەرمی دەوڵەتی ئیسرائیل / مکان تی ڤی.قناة التلفزيون الرسمية الإسرائيلية.
لەم لینکەوە بینەری وتووێژەکە بن
ڕێکەوت: ٢٥ / ٥ / ٢٠٢٦ تەلەفزیۆنی فەرمی دەوڵەتی ئیسرائیل، «مکان تیڤی»، لە یەکێک لە بەرنامە بەناوبانگەکانی بە ناوی (ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ)، پانێڵێکی سێکەسی پێک هێنا کە بریتی بوون لە:
١- عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢- د. فادي ئیسماعیل. کارمەندی پێشووی کۆنگرێسی ئەمریکا.
٣- د. سائیر ئەبوراس، شیکاری هزری و شارەزای سیاسەتی ئەمریکا.
لەو بەرنامە پڕبینەرەدا، سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە قسە و تێڕوانینەکانی خۆیدا تیشکی خستە سەر چەند خاڵێکی گرنگ، کە بریتی بوون لە:
١- ئەم ڕێژیمە هەرگیز ئامادە نییە واز لە بەرنامەکانی تواندنەوەی ئۆرانیۆم بهێنێت، بەڵکو تەنها بەڵێن و ئاماری ناڕاست پێشکەش دەکات.
٢- ئەم ڕێژیمە هەرگیز تەنازول بۆ داواکارییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ناکات، چونکە ساڵانێکی زۆرە پڕوپاگەندەی ئەوە دەکات کە گوایا ئەو دوو وڵاتە دەسڕێتەوە.
٣- ئەم ڕێژیمە هەرگیز واز لە دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی ناهێنێت، و هەمیشە هەوڵدەدات ئارامی و ئاشووب بخاتە ناو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ دەبێت دوور بێت لە ڕێژیمی ئاژاوەگێڕی هاوشێوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و میلیشیا و وەکیلەکانی لە ناوچەکەدا.
٤- پرسی نەتەوەکانی ناوچەکە، بە تایبەتی نەتەوەی گەورەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەبێت بە گرنگییەوە بخرێتە بەر باس و گفتوگۆی نێودەوڵەتی.
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری
پارتی سەربەستیی کوردستان.
قناة التلفزيون الرسمية الإسرائيلية، «مكان تي في»، استضافت في إحدى برامجها الشهيرة بعنوان «الشرق الأوسط الجديد» ندوةً ضمت ثلاثة أشخاص، وهم:
عارف باوه جاني / رئيس حزب استقلال كردستان
د. فادي إسماعيل / موظف سابق في الكونغرس الأمريكي
د. ساعر أبو راس / محلل فكري وخبير في السياسة الأمريكية
The official Israeli state television channel, “Makan TV,” hosted a panel discussion on one of its well-known programs titled “The New Middle East.” The three-member panel consisted of:
Arif Bawecani / Leader of the Party Serbesti Kurdistan PSK
Dr. Fadi Ismail / Former employee of the U.S. Congress
Dr. Saer Abu Ras / Intellectual analyst and expert on U.S. policy




