Google search engine
ماڵەوە English Kurdish / English/ The Possibility of the Resumption of the U.S.-Israeli War...

Kurdish / English/ The Possibility of the Resumption of the U.S.-Israeli War Against Iran After the FIFA World Cup. By: Arif Bawecani ئەگەرەکانی هەڵگیرسانەوەی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران لە پاش کۆتایی جامی جیهان. نووسینی عارف باوەجانی

0
33
Kurdish / English/ The Possibility of the Resumption of the U.S.-Israeli War Against Iran After the FIFA World Cup. By: Arif Bawecani
ئەگەرەکانی هەڵگیرسانەوەی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران لە پاش کۆتایی جامی جیهان. نووسینی عارف باوەجانی.

لەو ماوەیەی بڕیاری ئاگربەس و ڕاگرتنی شەڕی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران دراوە، بە وردی بەدواداچوونی میدیایی و بۆچوونە جیاوازەکانم کردووە. بۆم ڕوون بووەتەوە کە، جگە لە بەشێکی کەم لە بۆچوونە نزیکەکانی ئێران کە پێیان وایە شەڕەکە دووبارە سەر هەڵناداتەوە و ئەمریکا و ئیسرائیل لەو شەڕەدا سەرکەوتوو نەبوون، بەشی هەرە زۆری شیکەرەوە بێلایەنەکان و ناوەندە گەورە جیهانییەکانی لێکۆڵینەوە لەو باوەڕەدان کە دوای کۆتایی یارییەکانی جامی جیهان، شەڕەکە دیسان دەست پێ دەکاتەوە.
هۆکارەکە ئەوەیە کە هەڵگیرسانەوەی شەڕ لە ناوەڕاستی یارییەکاندا زیانی زۆری لێ دەکەوێتەوە، بە تایبەت کاتێک بەشێکی زۆری ئەو یارییانە لە ئەمریکا بەڕێوە دەچن.
جامی جیهان یەکێکە لە گەورەترین ڕووداوە وەرزشییەکانی جیهان. سەرنجی ملیۆنان کەس و میدیای جیهانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە. هەروەها هەزاران گەشتی ئاسمانی، دەریایی و زەویی پەیوەندییان پێوە هەیە، بێجگە لەوەی ملیاردان دۆلار داهاتی ئابووری لێوە بەدەست دێت.
بەو هۆیانەی سەرەوە، کارێکی ئاسان نابێت بۆ سەرۆک ترەمپ کە لەم کاتەدا جەماوەرێکی زۆری وەرزشی، لە ناوخۆی ئەمریکا و ئاستی جیهاندا، لە خۆی بێزار بکات و ببێتە هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو هەموو گەشت و سەرچاوە داراییانە.
بە تایبەتیش، وەک لە میدیاکاندا دەبینرێت، سەرۆک ترەمپ پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ڕێکخراوی فیفا هەیە.
ئەو بیرکردنەوانەی بوونەتە هۆکاری ئەم پێشبینییانە، بریتین لەوەی کە لە مێژوودا هەندێک دەوڵەت هەوڵیان داوە لە کاتی ڕووداوە گەورە نێودەوڵەتییەکاندا لە شەڕ یان ئاڵۆزییە گەورەکان دوور بکەونەوە.
هەروەها هەندێک لە شیکەرەوە سیاسییەکان و شارەزایانی بواری ئاڵۆزییەکان پێیان وایە وڵاتان هەندێک جار کاتی هەنگاوە سەربازییە گەورەکان بە گوێرەی بارودۆخی سیاسی و میدیایی هەڵدەبژێرن.
کاتێک ڕووداوێکی گەورە وەک جامی جیهان یان ئۆڵۆمپیاد بەڕێوە دەچێت، هەندێک کەس پێیان وایە دەوڵەتە گەورەکان هەوڵ دەدەن هەنگاوە گرنگەکانیان دوا بخەن.
لە لایەکی دیکەوە، هۆکارەکانی ئەگەری هەڵگیرسانەوەی ئەم شەڕە لە مانگەکانی داهاتوودا، بە پێی ئەو بۆچوونانە، زۆر ڕوونن. بۆ نموونە، لە ماوەی ئاگربەسەکەدا، بەڵام ئێران چەند جار پێشێلکاریی ئاگربەسەکەی کردووە و بەردەوام بووە لە پەلاماردانی هەندێک لە وڵاتانی کەنداو و هەرێمی کوردستان.
واتە، نە ئێران ئامادەیە هەموو داواکارییەکانی ئەمریکا قبوڵ بکات، و نە ئەمریکا و ئیسرائیل ئامادەن ئێران بە شێوەی ئێستا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا بەهێز بمێنێتەوە و مەترسی بخاتە سەر بەرژەوەندییەکانیان.
بەپێی ئەم بۆچوونانە، لە کۆتاییدا، ئەگەر گۆڕینی تەکتیک و هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ ڕازیکردنی ڕێژیمی ئێستای ئێران ئەنجامی نەدا، ئەوا ڕەنگە بە ڕووخانەوەی ڕێژیمەکە وەک دوا هەڵبژاردە بیر لێ بکرێتەوە.
…………………………………..
The Possibility of the Resumption of the U.S.-Israeli War Against Iran After the FIFA World Cup. By: Arif Bawecani
Since the ceasefire and suspension of hostilities between the United States, Israel, and Iran were announced, I have closely followed media coverage and various analyses. It has become clear to me that, apart from a small number of viewpoints close to Iran—which argue that the war will not resume and that the United States and Israel failed to achieve victory—the overwhelming majority of independent analysts and major international research institutions believe that hostilities are likely to resume after the conclusion of the FIFA World Cup.
The reasoning behind this assessment is that the outbreak of war during the tournament would have significant negative consequences, particularly given that many of the matches are being held in the United States.
The World Cup is one of the largest sporting events in the world. It attracts the attention of millions of people and global media outlets. In addition, thousands of air, sea, and land journeys are associated with the event, while billions of dollars in economic revenue are generated through it.
For these reasons, it would not be easy for President Trump to alienate a massive international sports audience or become responsible for disrupting such extensive travel activities and financial resources.
Moreover, as has been widely reported in the media, President Trump maintains a positive relationship with FIFA.
The arguments supporting these predictions are based on historical precedents. Throughout history, some countries have attempted to avoid wars or major escalations during significant international events.
Likewise, some political analysts and experts in conflict studies believe that states often choose the timing of major military actions according to prevailing political and media circumstances.
When global events such as the World Cup or the Olympic Games are underway, some observers believe that major powers prefer to postpone critical decisions and actions.
On the other hand, according to these views, the factors that could lead to a renewed conflict in the coming months are quite evident. For example, despite the ceasefire, Iran has allegedly violated the agreement on several occasions and has continued attacks against certain Gulf countries and the Kurdistan Region.
In other words, Iran does not appear willing to accept all American demands, while the United States and Israel are equally unwilling to tolerate an Iran that continues to wield significant influence in the Middle East and threaten their strategic interests.
According to these analyses, if changes in tactics and American efforts to persuade the current Iranian regime fail to produce results, the overthrow of the regime may eventually be considered as a final option.

Comments

comments

بابەتی پێشوووریابن لە هەوڵەکانی بێهیواکردن و شەڕی نەرم.
بابەتی دواتربابەت: پەیامی هاوخەمی سەرۆکی پ س ک. بۆ بنەماڵەی هەڵکەوت عەزیز

وڵامێک جێ بێڵە

بۆچوونی خۆتان دابنێن
ناوتان لێرە بنووسن

نوێترینەکان