Google search engine
ماڵەوە جیهان گرنگی لۆبیگەری (Lobbying) بۆ نەتەوەی بندەست

گرنگی لۆبیگەری (Lobbying) بۆ نەتەوەی بندەست

0
36
گرنگی لۆبیگەری (Lobbying) بۆ نەتەوەی بندەست
نووسینی: عارف باوەجانی

نەتەوەیەکی بندەست و خاوەنی «فرە نەیار» لە خۆرهەڵاتی ناوین، پێویستییەکی زۆری بە لۆبیگەری هەیە لە ئاستی وڵاتان و ڕێکخراوە گرنگ و زلهێزە جیهانییەکاندا، نەک تەنها لە ئاستی نەتەوەی حاکم. هەرچەند زۆرجار لە ئاستی زلهێزەکانیشدا بووینەتە قوربانی بەرژەوەندییەکانیان، بەڵام ئەگەر لە هەر پەرلەمان و دامەزراوەیەکدا چەند دۆستێکی نەتەوەکەت هەبێت، دەتوانیت دەنگ و داواکارییەکانت بگەیەنیت.
لۆبیگەری تەنها لە ڕێگەی سیاسەتەوە بەس نییە، بەڵکو هەوڵدانە بۆ کاریگەریکردن لەسەر بڕیارە سیاسی و یاساییەکان لەلایەن تاکەکان، گرووپەکان، کۆمپانیاکان یان ڕێکخراوەکانەوە. هەروەها لە بوارەکانی وەرزش، ئابووری و بازرگانیشدا ڕۆڵی گرنگی هەیە.
گرنگی لۆبیگەری لە چەند خاڵێکی سەرەکییەوە دەردەکەوێت:
• گەیاندنی دەنگی هاوڵاتیانی بندەست و مەزڵووم بۆ زانایان، پسپۆڕان و بڕیاردەرانی جیهان.
• زۆرجار یاسادانەران پێویستیان بە زانیاریی ورد و پسپۆڕی هەیە. لۆبیستەکان دەتوانن زانیاری و توێژینەوەی تایبەت پێشکەش بکەن بۆ یارمەتیدانی باشترکردنی بڕیارەکان.
• کاریگەریکردن لەسەر سیاسەت و یاسا. لۆبیگەری دەتوانێت ببێتە هۆی گۆڕانکاری لە یاساکان، دانانی سیاسەتە نوێکان یان هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێک کە بە زیانی گرووپێک دەبینرێت.
بۆ نموونە، سۆمالیلاند دوای ٣٢ ساڵ هەوڵدان لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی و نەبوونی هیچ هیوایەکی ئەوتۆ، لە کۆتاییدا لە ڕێگەی لۆبیگەری لەگەڵ هێز و وڵاتانی دیکەدا توانیی کەڵک لە پشتیوانییەکانیان وەربگرێت و هەنگاوە سەرەتاییەکانی ناساندنی خۆی بە جیهان بناسێنێت. لە ئێستادا هەوڵی لۆبیگەریی بەردەوام و چڕ دەدات بۆ وەرگرتنی پشتیوانیی نێودەوڵەتی بۆ پرسی سەربەخۆیی خۆی.
لە کۆتاییدا دەمەوێت ئەم مەبەستە بگەیەنم: هەندەی گرنگی بە لۆبیگەری لەگەڵ فارسیی چەپ و ڕاست دەدەین، پێویستە زیاتر سەرنج بدەینە دامەزراوە و هێزە بڕیاردەرە جیهانییەکان. چونکە زۆربەی ئەو کەسانە، هەرچەند هاودەنگ و پشتیوان بن، لە زۆر بارودۆخدا ئێمە وەک «نەتەوەی ژمارە دوو» دەبینن، نەک وەک هاوبەشێکی یەکسان و ڕاستەقینە

Comments

comments

بابەتی پێشووجەژنی قوربان لە هەموو لایەکتان پیرۆزبێت، هەموو ساڵێکتان بە خۆشی و ئارامی تێپەڕبێت. عيد الأضحى مبارك وكل عام وأنتم بخير. Eid al-Adha Mubarak
بابەتی دواتررئيس حزب سربستي كردستان لـ “تفصيلة”: سقوط إيران يصب بمصلحة الشرق الأوسط

وڵامێک جێ بێڵە

بۆچوونی خۆتان دابنێن
ناوتان لێرە بنووسن

نوێترینەکان