بابەت: پەیامی هاوخەمی سەرۆکی پ س ک.
ڕێکەوت: ٨/٦/٢٠٢٦
پەیامی هاوخەمی عارف باوەجانی /
مرۆڤی نەتەوەیی لە کاتی ماڵئاوایی چۆن هەموومان دەگرێنێت؛ نموونەی کاک هەڵکەوت و مۆبایلەکەی دەستی.
بە داخەوە، ڕۆژی ٨/٦/٢٠٢٦. کاک هەڵکەوت عەزیز، بەڕێوەبەری نووسینگەی کەناڵی ڕووداو لە بەغدا، پایتەختی عێراق، لە نێوان ڕێگای بەغدا بۆ بەسرە، بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکەوە گیانی لەدەستدا.
ئەم مرۆڤە بەهۆی شارەزایی و دڵسۆزییەکەی لە پێشەکەی، هەروەها بە ڕاستگۆیی و دڵسۆزییەکەی بۆ نەتەوەکەی، بە هەواڵی کۆچی دوایی ملوێنان خەڵکی کوردی خەمبار کردووە..
ئەوەی زۆر سەرنجی هەموو لایەکمانی ڕاکێشاوە و نیشانەی نەتەوەیی بوونی کاک هەڵکەوتە، لە ڕێگەی مۆبایلەکەی دەستییەتی کە لە ناوجەرگەی پایتەختی ئێراقدا بە وێنەی پێشەوا قازی محەممەد و نەخشەی کوردستان ڕازاوەتەوە. هەروەها، ڕستەیەک لە هەڵبەستەکانی مامۆستا هێمن لە پشت مۆبایلەکەی نووسراوە و بانگەشەی بەڵێنی کورد بوون دەدات..
بە ناوی خۆم و هەموو هاوڕێیانم لە پارتی سەربەستیی کوردستان، سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی کاک هەڵکەوت و هەروەها گشت ستافی کەناڵی ڕووداو دەکەم.
کاک هەڵکەوتی خۆشەویست، من و ملوێنان خەڵکی دیکەی کوردستان لە نزیکەوە بە بەڕێزتان ئاشنا نەبووین و تەنیا لە شاشەوە بەڕێزتانمان دیوە، بەڵام هەڵوێست و ڕەفتاری کوردانەو مەردانەی تۆ بۆ خۆشەویستی نەتەوەکەت، وایکردووە کە کۆچی دواییت خەمێکی گەورە لە دڵی هەر مرۆڤێکی خەمخۆری نەتەوەیی کورد و کوردستاندا بەجێ بهێڵێت.
ڕۆحت شاد بێت.
عارف باوەجانی
سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان




