Google search engine
ماڵەوە English ڕوونکردنەوەیەکی پێویست: Important Clarification Kurdi. English

ڕوونکردنەوەیەکی پێویست: Important Clarification Kurdi. English

0
45
Kurdi. English
ڕوونکردنەوەیەکی پێویست: بە ناوی منەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیوەندی بە خەڵکەوە دەکرێت.
Important Clarification. Individuals are being contacted on social media using my name and identity.
ڕوونکردنەوەیەکی پێویست: بە ناوی منەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیوەندی بە خەڵکەوە دەکرێت.
بۆ گشت پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان، هەروەها هاوڕێ و ئاشناکانم لە بوارەکانی میدیا و پەیوەندییە کوردستانی و نێودەوڵەتییەکانەوە؛
لە مانگی ٦ی ساڵی ٢٠٢٥ەوە تا کاتی نووسینی ئەم ئاگادارییە، بە شێوەیەکی بەردەوام هەوڵ دراوە دزە بکرێتە ناو کەمپیوتەر و مۆبایلە کارییەکانمان، بە ڕێگا و شێوازە جۆراوجۆرەکان.
لەو بارەیەوە، چەندین جار لەلایەن پۆلیسی سایبەری یەکێک لە وڵاتانی ئورووپایی ئاگادار کراومەتەوە و لەگەڵیان کۆبوونەوەمان هەبووە. منیش بە پێی ڕێنماییەکانیان هەموو پێداویستییەکانی پاراستنی سیستەمەکانم جێبەجێ کردووە.
بەڵام لە مانگی فەبرواری ئەمساڵدا، ئاکاونتی تێلەگرامم بە ناوی @xorhellat هاک کرا. پاشان، لە ڕێگەی ئەو ئاکاونتەوە دەستیان بەسەر کاناڵێکی تێلەگرامیدا گرت لە ژێرناوی ( دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان). لە ماوەی شەڕەکانی ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێراندا و تا ئێستاش، هەواڵ و بابەتگەلێکی پشتیوانی لە بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی تێدا بڵاو کراوەتەوە.
هەروەها، بە ناوی منەوە نامە بۆ کەسایەتی و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەنێردرێت و داوایان لێدەکرێت لینکێک بکەنەوە، بۆ ئەوەی گوایا لە ڕێگەی گرووپی Zoom، Telegram یان WhatsApp گفتوگۆ بکەن.
من بە ڕاشکاوی ئاگاداری هەموو لایەک دەکەمەوە کە ئەم کردەوانە کاری بەشی سایبەری هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانن، کە لە ڕێگەی بەکرێگیراوەکانیانەوە هەوڵ دەدەن ناوی ئێمە لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا خراپ بکەن و چاڵاکییە میدیایی و نێودەوڵەتییەکانمان، کە بۆ ئاشکراکردنی خراپکارییەکانی ڕێژیمی ئێرانە، ڕابگرن.
هەمان لایەنی سەر بەڕێژیمی ئێران بە شێوەی ڕۆژانە و حەفتانە، بە ناوی هەندێک لە میدیای گەورە و ناسراوی جیهانەوە پەیام بۆ من دەنێرن و داوا دەکەن لینکەکانیان بکەمەوە، کە خۆیان ناردوویانە.، گوایا بۆ ئەوەی وتووێژم لەگەڵ بکەن. من هەمیشە لە سەر ڕێنماییەکان ئەو لینکانەم نەکردووتەوە. تا لایەنی بەرامبەر بۆ خۆی ڕاستەوخۆ قسەی لەگەڵ نەکردبێتم.
هەر لەو پێوەندییەدا تکا دەکەم بۆ دڵنیابوون لە هەر جۆرە پەیوەندییەکی گووماناوی، داوای گفتوگۆی ڕاستەوخۆ یان ناردنی پەیامی دەنگی بکەن. نەک پێشوەختە لینک بکەنەوە.
تکایە ئاگادار بن کە ئێمە خاوەنی هیچ کاناڵێکی تێلەگرام نین، و تکا دەکەین هەر کاناڵێک بە ناوی ئێمەوە دەبینن، ڕیپۆرتی بکەن.
لە کۆتاییدا دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم، کە بێجگە لە پەلاماری سایبەری، ڕێژیمی ئێران چەندین جار هەوڵی تێرۆرکردنی داوم، بەڵام خۆشبەختانەو بە هاوکاری لایەنەکانی بەرپرس لە دەرەوەی وڵات و خاکی کوردستان، لە پیلانانە ڕزگارم بووە..
بەڕێزەوە
عارف باوەجانی
سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.
18.05.2026
Important Clarification. Individuals are being contacted on social media using my name and identity.
To all political parties and organizations, as well as my friends and colleagues in media, Kurdish, and international relations circles:
Since June 2025, and up to the time of writing this statement, there have been continuous attempts through various methods to infiltrate and hack our work computers and mobile phones.
In this regard, I have been warned several times by the cyber police of a European country, and meetings have been held with them concerning these threats. Following their guidance, I have implemented all necessary security measures to protect my systems.
However, in February of this year, my Telegram account under the username @xorhellat was hacked. Subsequently, through that account, control was taken over a Telegram channel operating under the name “State of Eastern Kurdistan.” During the period of conflict involving the United States, Israel, and Iran — and continuing to this day — that channel has been publishing news and content supportive of the interests of the Islamic Republic of Iran.
Furthermore, messages are being sent in my name to Kurdish political figures and organizations, requesting that they open certain links under the pretext of joining discussions via Zoom, Telegram, or WhatsApp groups.
I state clearly that these actions are being carried out by cyber units affiliated with the security apparatus of the Islamic Republic of Iran. Through hired operatives, they are attempting to damage our reputation across media and social media platforms and to obstruct our international and media activities aimed at exposing the violations and crimes of the Iranian regime.
The same Iran-affiliated actors also send me daily and weekly messages using the names of major international media organizations, asking me to open links they themselves have sent, claiming they wish to conduct interviews or discussions. I have consistently followed security guidance and never opened such links before directly verifying and speaking with the concerned party.
Therefore, I kindly request everyone, in order to verify any suspicious communication, to ask for a direct conversation or voice message instead of opening links in advance.
Please also be aware that we do not own or operate any Telegram channels. We ask you to report any channel operating under our name.
Finally, I would like to note that, in addition to cyberattacks, the Iranian regime has made several attempts to assassinate me. Fortunately, with the cooperation of responsible authorities outside the country and within the Kurdistan Region, I was able to survive those plots.

Respectfully,
Arif Bawecani
Leader of the Party Serbesti Kurdistan PSK
18.05.2026

Comments

comments

بابەتی پێشووئەمڕۆ ٣٨٧ ساڵ بە سەر پەیماننامەی قەسری شیرین ( زەهاو ) تێپەڕ دەبێت، لەو مێژووەدا جارێکی دیکەش کوردستان پارچە کرا.
بابەتی دواترسەرۆکی پ س ک لە کاناڵی i24news ئیسرائیلی I24News Israeli TV Arabice

وڵامێک جێ بێڵە

بۆچوونی خۆتان دابنێن
ناوتان لێرە بنووسن

نوێترینەکان