سەرۆکی پ س ک: ڕووخانی ڕێژیمی ئێران حەتمییە، لە کاناڵی i24news ئیسرائیلی
PSK`s Leader: The Collapse of the Iranian Regime Is Inevitable, on I24News Israeli TV
لە پانیڵی کاناڵی i24NEWS لە بەرنامەی «هذه المساء»دا، کە بەشداری بەڕێزان عارف باوەجانی، سەرۆکی پ س ک، و بەڕێز موشیة العاد، مامۆستای زانکۆ لە کۆلێژی ڕۆژئاوای جەلیل لە ئیسرائیل و شارەزای بواری ئەمنی، تێدا هەبوو، بەڕێز عارف باوەجانی لە بەشی قسەکانی خۆیدا ئاماژەی بە چەندین بابەتی گرنگ کرد، کە لێرەدا هەندێک لەو خاڵانە دەخەینە بەردەستتان:
• ڕووخانی ڕێژیمی ئێستای ئێران، پرۆژەیەکی حەتمیی ئەمریکا و ئیسرائیلە، بەڵام کاتەکەی هێشتا دیاری نییە کە ئایا ئەم ساڵ ڕوودەدات یان لە ساڵانی داهاتوودا.
• نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی بندەست، زیاتر لە ٤٧ ساڵە هەستیان بە مەترسیی ئەم ڕێژیمە کردووە، بۆ ئاشتی و ئارامی لە ئاستی ناوخۆ و وڵاتانی دراوسێ، بە تایبەتی وڵاتانی عەرەبی. بەڵام بەداخەوە ئەوان زۆر دواتر تێگەیشتن بەو مەترسییە، پاش ئەوەی زیانێکی گەورەیان لێ کەوتەوە.
• نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی بندەست هەمیشە بە خەبات و خۆپیشاندانە بەردەوامەکان دژی ئەم ڕێژیمە وەستانەوە.
• نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی بندەست تەنها مەبەستیان گۆڕینی ڕێژیم نییە لە عەباوە بۆ قات و کراوات؛ بەو واتایەی دیکتاتۆرێک بچێت و دیکتاتۆرێکی دیکە جێگەی بگرێتەوە. ئێمە بۆ نموونە، هیچ کات پێشوازی لە گەڕانەوەی بنەماڵەی پاشایەتیی ئێران ناکەین. نەک تەنها ئێمە، بەڵکوو زیاتر لە ٩٥٪ی نەتەوەکانی بندەست، تەنانەت بە فارسیش، ئەم هەڵوێستەیان هەیە.
زۆر خاڵی دیکەش لە ئەو گفتوگۆیەدا باسکرا.
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری
پارتی سەربەستیی کوردستان
…………………………………………………
PSK`s Leader: The Collapse of the Iranian Regime Is Inevitable, on i24NEWS
During a panel on the Israeli channel i24NEWS in the program “Hadha Al-Masaa” (“This Evening”), featuring Mr. Arif Bawecani, leader of the Parti Serbesti Kurdistan PSK, and Mr. Moshe Elad, university professor at the Western Galilee College in Israel and security affairs expert, Mr. Arif Bawecani addressed several important issues. Below are some of the key points discussed:
• The collapse of the current Iranian regime is an inevitable project of the United States and Israel; however, the exact timing remains unclear — whether it will happen this year or in the coming years.
• The Kurdish nation and other oppressed nations have recognized the danger of this regime for more than 47 years, both to internal peace and stability and to neighboring countries, especially Arab states. Unfortunately, many realized this threat too late, after suffering serious consequences.
• The Kurdish nation and other oppressed nations have continuously resisted this regime through struggle and ongoing protests.
• The Kurdish nation and other oppressed nations do not seek merely to replace one regime with another — changing from robes to suits and ties while maintaining dictatorship. We, for example, do not support the return of Iran’s expired monarchy. Not only us, but more than 95% of oppressed nations, including many Persian-speaking groups, share this position.
Many other issues were also discussed during the interview.
Media and Cultural Center for Parti Serbesti Kurdistan (PSK)
لەم لینکەی خوارەوە بینەر و بیسەری بەرنامەکە بن
https://www.facebook.com/reel/1674462830502861




