Google search engine
ماڵەوە العربیە بەشداری سەرۆکی (پ س ک) لەگەڵ ڕاوێژکاری پێشووی کۆشکی سپی، لە کەناڵی...

بەشداری سەرۆکی (پ س ک) لەگەڵ ڕاوێژکاری پێشووی کۆشکی سپی، لە کەناڵی ئەلمەشەهد، سەبارەت بە پڕووپاگەندەی ناردنی چەک و ڕاگرتنی لەلایەن کوردەوە.

0
32
بەشداری سەرۆکی (پ س ک) لەگەڵ ڕاوێژکاری پێشووی کۆشکی سپی، لە کەناڵی ئەلمەشەهد، سەبارەت بە پڕووپاگەندەی ناردنی چەک و ڕاگرتنی لەلایەن کوردەوە.

لە ڕێکەوتی ١٢/٥/٢٠٢٦، بەڕێز عارف باوەجانی، سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز حازم ئەلغەبرا، ڕاوێژکاری پێشووی کۆشکی سپی و ئەندامی پارتی کۆماری ئەمریکا، لە پانێلێکی تەلەفزیۆنی کەناڵی ئەلمەشهەدبەشدارییان کرد. بابەتی گفتوگۆکە بریتی بوو لە پڕووپاگەندەی ناردنی چەک بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران و ڕاگرتنی لەلایەن کوردەوە.
بەڕێز باوەجانی لە قسەکانیدا ڕایگەیاند کە هەموو پارتە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بەیاننامەی فەرمی ئەم پڕووپاگەندەیان ڕەتکردووەتەوە. هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە ئەگەر ئەمریکا بەڵگەیەکی ڕاستەقینەی هەیە، دەبێت بە ڕوونی بیخاتە بەردەست و دیاری بکات کام لایەن و لە کام ناوچەی کوردستان ئەم کارەی کردووە.
هەروەها پرسیاری کرد کە چی پێویست دەکات سەرۆکی ئەو وڵاتە لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە ڕۆژی پەرستاران باس لە کورد بکات؛ ڕۆژێک وەک هاوپەیمان و دۆست مامەڵە لەگەڵ کورد دەکرێت و ڕۆژێکی دیکە بە تۆمەتی گواستنەوەی چەک تاوانبار دەکرێت.
سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان هەروەها ڕایگەیاند کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان زیاتر لە ٨٠ ساڵە دامەزراوە و پێش دامەزراندنی هێزەکانی ناتۆ بوونی هەبووە. ئەو هێزە، هێزێکی تازەدروستکراوی دەستی ئەمریکا یان هیچ وڵاتێکی دیکە نییە تا بە ئامانجی شەڕکردن بەکاربهێندرێت.
بەڕێز باوەجانی جەختی کردەوە کە کورد پێی خۆشە و بەرژەوەندیی هاوبەشی لەگەڵ هێزە گەورەکاندا هەبێت بۆ ڕووخاندنی ئەم ڕێژیمە دڕندەی ئێران، بەڵام ئەمە بە واتای ئەوە نییە کە کورد ببێتە سەربازی وڵاتێکی دیکە.
لە کۆتایی پانێلەکەشدا ئاماژە بە چەندین بابەتی سیاسی و هەرێمایی دیکە کرا.

لەم لینکەی خوارەوە  بینەر و بیسەری بەرنامەکە ببن
https://www.facebook.com/reel/1740586103968554

ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری
پارتی سەربەستیی کوردستان

Comments

comments

بابەتی پێشووبەڕێز دۆناڵد ترەمپ، چەک و کورد Mr. Donald Trump, Weapons, and the Kurds — Kurdish – English
بابەتی دواترکاناێلی ١١ ئیسرائیل، قناظ ١١ Channel 11 Israel

وڵامێک جێ بێڵە

بۆچوونی خۆتان دابنێن
ناوتان لێرە بنووسن

نوێترینەکان