Google search engine
ماڵەوە English Kurdish / English کۆبونەوەی سەرۆکی پ س ک و شاندێکی وڵاتی...

Kurdish / English کۆبونەوەی سەرۆکی پ س ک و شاندێکی وڵاتی (سۆمالیلاند.)

0
88

Kurdish / English

کۆبونەوەی سەرۆکی پ س ک و شاندێکی وڵاتی (سۆمالیلاند.)

ڕێکەوتی 29.04.2026. بە سەرپەرەستی ڕێکخراوی WKFA. دیدارێکی فەرمی لە نێوان بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و شاندێکی فەرمی کۆماری سەربەخۆی سۆمالیلاند ڕێکخرا. شاندەکە پێکهاتبوو لە بەڕێزان سلێمان ئادان : جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی نیشتمانی خوێندنی باڵا لە کۆماری سۆمالیلەندا
موحەممەد بەهنان: بەرپرسی پەیوەندی بو ڕەوەندی سۆمالیلاند. لە دەرەوەی وڵات .

سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرۆکی پ س ک بە نوێنەرایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان و، گشت سەربەخۆییخوازنی کوردستان ، پیڕۆزبایی گەرمی ئاراستەی سەرۆک و خەڵکی سۆمالیلاند کرد، بە بۆنەی ڕاگەیاندن کۆماری سەربەخۆیی وڵاتەکەیان.

شاندی ناوبراو سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی بەڕێز عارف باوەجاني کرد. هیوایان خواست لە ئاییندەیەکی نزیکدا ئەوانیش سەربەخۆیی کوردستان ببینن.
هەروەها نوێنەرانی سۆمالیلاند ئاماژەیان بە ئەزموونی دەوڵەمەندی خەبات و تێکۆشان و خۆڕاگری نەتەوەی کورد هەر لە دەوڵەتی ئەیوبی تا سەردەمی ئێستا کرد.

لە درێژەی دیدارەکە باسێکی گشتی لە سەر بوارەکانی هەوڵە دێپلۆماسیەکانی سۆمالیلاند بۆ بە دەستهێنانی پشتیوانی نێۆ نەتەوەیی لە سەر سەربەخۆییەکەیان کرا.

بەڕێز باوەجانی لە نۆرەی خۆی باسی چەند خاڵێکی گرنگی پێوەندیدار بە پرسی کورد بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی کرد.
لە پەراوێزی ئەو دیدارەدا بەڕێز باوەجانی وڵامی چەند پرسیارێکی لایەنی بەرامبەری دایەوە.

بەشێکی دیکە لە دیدارەکە ئاماژە کردن بوو بە چۆنیەتی پێوەندی نێوان سۆمالیلاند لە گەڵ خەڵک و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان، داوایان کرد کە سەرۆکی پ س ک لەو بوارەدا هاوکاریان بێت.
هەروەها شاندی کۆماری سۆمالیلاند بانگهێشتی فەرمی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و شاندی WKFA کرد کە سەردانی وڵاتەکەیان بکەن.

کۆبوونەوەکە دوای 2 کاتژمێر لە کەشێکی گەرمی باسی سیاسی و دێپڵۆماسی و خەباتی سەربەخۆییخوازی، کۆتایی پێهات..

ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان.

Meeting Between the President of PSK and a Delegation from Somaliland

Date: 29.04.2026
Under the supervision of WKFA, an official meeting was held between Mr. Arif Bawecani, leader of the Party Serbesti Kurdistan (PSK), and an official delegation from the Republic of Somaliland.
The delegation consisted of: Mr. Suleiman Adan: Deputy Chairman of the National Commission for Higher Education in Somaliland
Mr. Mohammed Behnan: leader for Somaliland diaspora and foreign relations.

At the beginning of the meeting, the leader of PSK, on behalf of the Party Serbesti Kurdistan PSK and all supporters of Kurdistan’s independence, warmly congratulated the President and the people of Somaliland on the declaration of their independent republic.

The Somaliland delegation expressed their gratitude and appreciation to Mr. Arif Bawecani and voiced their hope to witness the independence of Kurdistan in the near future. They also referred to the rich history of struggle, resistance, and perseverance of the Kurdish nation, from the Ayyubid era to the present day.
During the meeting, general discussions were held regarding Somaliland’s diplomatic efforts to gain international support for its independence.

In his remarks, Mr. Bawecani addressed several important points related to the Kurdish issue in general, and East Kurdistan in particular. He also answered a number of questions from the Somaliland delegation.

Another part of the meeting focused on the nature of relations between Somaliland and the Kurdish people and political organizations.

The delegation requested the support and cooperation of the PSK President in this regard.
Furthermore, the Somaliland delegation extended an official invitation to the President of the Kurdistan Freedom Party and the WKFA delegation to visit their country.

The meeting concluded after two hours in a warm atmosphere of political and diplomatic discussion on the struggle for independence.

Media and Cultural Center of the Party Serbesti Kurdistan PSK
29.04.2026

Comments

comments

بابەتی پێشوومع الموقع الحرة MBN. العربي. بە شداری بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پ س ک. لە ڕێپۆرتاژێکی ماڵپەڕی ئەلحورە سەر بە ئاژانسی میدیایی MBN ی سەر بە کۆنگریسی ئەمریکا،
بابەتی دواترKurdish / English ئایندەی ئێران لە نێوان عەمامە، تاج و فارسیی توندڕەودا. نووسینی: عارف باوەجانی The Future of Iran Between the Turban, the Crown, and Radical Persian Nationalism.

وڵامێک جێ بێڵە

بۆچوونی خۆتان دابنێن
ناوتان لێرە بنووسن

نوێترینەکان