Google search engine
ماڵەوە English Kurdish / English ئایندەی ئێران لە نێوان عەمامە، تاج و فارسیی...

Kurdish / English ئایندەی ئێران لە نێوان عەمامە، تاج و فارسیی توندڕەودا. نووسینی: عارف باوەجانی The Future of Iran Between the Turban, the Crown, and Radical Persian Nationalism.

0
79
Kurdish / English
ئایندەی ئێران لە نێوان عەمامە، تاج و فارسیی توندڕەودا. نووسینی: عارف باوەجانی
The Future of Iran Between the Turban, the Crown, and Radical Persian Nationalism.
ئایندەی ئێران لە نێوان عەمامە، تاج و فارسیی توندڕەودا. نووسینی: عارف باوەجانی
ئەو وڵاتەی ئەمڕۆ لەسەر نەخشەی جیهان بە ناوی ئێران ناسراوە، بۆ ماوەیەکی زۆر لە ناو گێژاوی سیاسی، ئابووری و دیپلۆماسید‌ا ژیاوە. هۆکاری سەرەکی ئەو دۆخە ئەوەیە کە ئێران وڵاتێکە لەسەر بنەمای داگیرکردنی خاکی چەند نەتەوەی جیاواز دروست کراوە؛ بەبێ ڕازیبوون و ڕاوێژ لەگەڵ نەتەوەکانی ناوچەکە، هەموویان خرانووەتە ژێر ناوی “ئێران”.
بەم هۆیەوە، کاتێک ناوی ئێران دێت، زۆرجار وەک وڵاتی فارسەکان دەناسێندرێت. هەر بۆیەش نەتەوە بندەستەکان هەرگیز خۆیان بە خاوەنی ئەو وڵاتە نەزانیوە و بەردەوام لە تێکۆشاندا بوون بۆ بەدەستهێنانی مافی چارەنووسی خۆیان و ڕزگاربوون لە ژێر دەسەڵاتی وڵاتێکی نامۆ.
ئەم ڕاستییە سەلمێنەری ئەوەیە کە ئێران، جگە لە کێشە دەرەکی و دیپلۆماسییەکانی، لە ناوخۆشدا هەرگیز ئارامی و ئاسایشی ڕاستەقینەی نەبووە. چونکە بنەمای ئەو دەسەڵاتە لەسەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، داگیرکردنی سامانی نەتەوەکانی دیکە و ستەم لەسەر گەلانێک وەک کورد، عەرەب، بەلووچ، تورکی ئازەری، تورکمەنسەحرایی، کاسپیانی و دەیان نەتەوەی دیکە دامەزراوە.
ئێستا کە باس لە گۆڕانکاری لە ڕێژیمی ئێران دەکرێت، سێ هێڵی سەرەکی لە میدیا و کۆڕ و سیمینارەکانی دەرەوەدا باس دەکرێن:
١. عەمامەی ئاخوند (سیستەمی کۆماری ئیسلامی)
لە ساڵی ١٩٧٩ەوە تاکو ئێستا، ئێران لە ژێر دەسەڵاتی سیستەمێکی دیکتاتۆری و ئازادی‌کوژدا بەڕێوە دەچێت؛ لە ژێر ناوی سیستەمی کۆماری ئیسلامی. ئەم ڕێژیمە لە ڕێگەی سوپای پاسداران و چەند لق و پۆیەکی ئەمنی وسەربازی سەر بەو دامەزراوەیەوە، بەردەوام لە سەرکوتکردنی هەر دەنگێکی ئازادیخواز بووە.
هەروەها لە ڕێگەی دروستکردنی میلیشیا و هێزی وەکالەتی، لە زۆرێک لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا ئاژاوە و ناسەقامگیری دروست کردووە. لە ناوخۆشداش، خەڵکی ئەو جۆغرافیایەی خستووەتە ژێر فشاری دەروونی، ئابووری و سیاسی.
٢. تاجی ئیکسپایربوو (خەیاڵی گەڕانەوەی پاشایەتی)
لە ماوەی دواییدا، لەگەڵ زیادبوونی فشارەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ڕێژیمی ئێران، کوڕی شای پێشووی ئێران هەوڵی خۆ نیشاندان وەک بەدیلێکی سیاسی داوە. ئەو کە زیاتر لە ٤٧ ساڵە لە دەرەوەی وڵات دەژی، هەندێک جاریش پەیامی پاراستنی ئێرانی لە ڕووخاندن! بۆ سوپای پاسداران ناردووە و هەوڵیداوە خۆی بە پشتیوانی هێزەکانی ناو سیستەم بناسێنێت.
بەڵام بە پێی هەندێک سەرچاوە و ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە، شانسی ئەو بۆ گەڕانەوە و وەرگرتنی دەسەڵات لە ئەگەری گۆڕانکارییەکدا زۆر کەمە و لە ٢٪یش کەمتر هەژمار دەکرێت. جمووجۆڵەکانیشی لە دەرەوە و هەڵویستی خەڵک ئەوەی بۆ ڕوونبووەتەوە.
هۆکاری سەرەکی ئەو بێ‌پشتیوانییە ئەوەیە کە زۆرینەی نەتەوە بندەستەکان، بە تایبەتی نەتەوەی کورد، یادەوەرییەکی تاڵیان لە سەردەمی پاشایەتی هەیە. لە سەردەمی باوک و باپیری ئەم کەسەدا، کوردستان و ناوچەکانی دیکەی بندەست لە هەژارترین و بێبەشترین ناوچەکان بوون.هەزاران چاڵاکوان و کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی بەندیخانە کران یان لەسێدارە دران. کە دیاریترینیان پێشەوا قازی موحەممەد یەکەم سەرۆککۆماری کوردستان بووە.
هەروەها زۆرێک لە گوند و ناوچەکانی کوردستان و ناوچەکانی دیکە، تەنانەت لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیش بێبەش بوون. لەو سەردەمەدا باسکردنی بچووکترین مافی نەتەوەیی تاوانێکی گەورە هەژمار دەکرا.
ئەو ژمارە کەمەیەش کە ئەمڕۆ پشتیوانی لە کوڕی شا دەکەن، زۆربەیان لەو خێزانانەن کە لە سەردەمی پاشایەتیدا سوودی مادی و پلە و پایەیان وەرگرتووە.
٣. فارسیی توندڕەو (نەتیۆنالیزمی توند)
جیا لە ڕێژیمی ئێستا و گرووپی پاشایەتی، هەندێک گرووپ و تاکی فارسیی توندڕەو هەن کە بە شێوەیەکی نەتیۆنالیستی توند دەردەکەون. ئەوان خۆیان لە عەمامە وتاج جیا دەبینن، بەڵام لە هەمانکاتدا نەتەوەکانی دیکە بە هاوبەش وخاوەن ماف ناناسن.
لە میدیا و پلاتفۆرمەکانیان لە ئەوروپا و ئەمریکا، زۆرجار هەڕەشە لە چاڵاکوانانی کورد و نەتەوەکانی دیکە دەکەن. ئەمانە زۆرجار لە دەرەوەی ناوچەکە و بەبێ پێوەندی ڕاستەوخۆ بە واقیعی ناوخۆ، تەنها بە خەیاڵ ودروشم سیاسی قسە دەکەن.
بەڵام ئەوەیان لەبیر چووە کە نەتەوەی کورد و نەتەوە بندەستەکانی دیکە، ساڵانێکی زۆرە لەگەڵ زلهێزترین دەسەڵاتەکانی تاج و عەمامە ڕووبەڕوو بوونەتەوە وتێکۆشانیان بەردەوام بووە. بۆیە هەڕەشە ودروشمەکانی ئەو گرووپانە کاریگەرییەکی ئەوتۆیان نابێت.
تێ بی نی: تەنیا لایەنێکی سیاسی ئێرانی، باس لەوە دەکات کە دان بە مافی ئۆتۆنۆمی بۆ نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی دیکەشدا دەنێت، ڕێکخراویی موجاهیدینی خەڵکی ئیرانە. ئیتر نازانرێت لە داهاتوودا ئەگەر دەسەڵاتی وەرگرت و لەسەر حوکم بوو، ئایا بیرکردنەوەی دەگۆڕدرێت یانە @ArifBawecani
The Future of Iran Between the Turban, the Crown, and Radical Persian Nationalism.
By Arif Bawecani
The country that is today known on the world map as Iran has, for a long time, lived amid political, economic, and diplomatic turmoil. The main reason for this situation, according to this perspective, is that Iran is a state formed through the occupation and unification of the lands of several different nations; without the consent or consultation of the peoples of those regions, all were placed under the name “Iran.”
For this reason, when Iran is mentioned, it is often identified as the country of the Persians. Consequently, the subordinated nations have never considered themselves true owners of that state and have continuously struggled to achieve their right to self-determination and liberation from the rule of what they see as a foreign state.
This reality, the author argues, demonstrates that Iran, beyond its external and diplomatic crises, has never enjoyed genuine internal peace and stability. The foundations of that authority are described as being built upon violations of human rights, exploitation of the resources of other nations, and oppression against peoples such as the Kurds, Arabs, Baloch, Azerbaijani Turks, Turkmen Sahra, Caspians, and many other ethnic groups.
Now that discussions about change in Iran’s regime are growing, three main currents are often discussed in media outlets, forums, and seminars abroad:
1. The Turban of the Clerics (The Islamic Republic System)
From 1979 until today, Iran has been governed under what the author describes as a dictatorial and freedom-suppressing system under the name of the Islamic Republic. Through the Islamic Revolutionary Guard Corps (IRGC) and various security and military branches affiliated with it, the regime has continuously suppressed any voice calling for freedom.
At the same time, through the creation of militias and proxy forces, it has contributed to instability and unrest in many Middle Eastern countries. Domestically, it has subjected the people of this geography to psychological, economic, and political pressure.
2. The Expired Crown (The Dream of Restoring the Monarchy)
In recent years, alongside increasing pressure from the United States and Israel on the Iranian regime, the son of Iran’s former Shah has attempted to present himself as a political alternative. Although he has lived outside the country for more than 47 years, he has at times sent messages calling for the preservation of Iran’s system from collapse and has tried to portray himself as someone supported by forces within the establishment, including the IRGC.
However, according to some research centers and sources, his chances of returning to power in the event of political change are considered very low — estimated at less than 2%. His activities abroad and public reactions have made this increasingly clear.
The main reason for this lack of support, according to the article, is that many of the subordinated nations, especially the Kurdish nation, retain bitter memories of the monarchy era. During the reign of his father and grandfather, Kurdistan and other marginalized regions were among the poorest and most deprived areas. Thousands of political, social, and civil activists were imprisoned or executed. One of the most notable figures mentioned is Qazi Muhammad, the first president of the Republic of Kurdistan.
In addition, many Kurdish villages and regions, along with other marginalized areas, lacked even basic public services. During that period, even discussing the smallest form of national rights was considered a serious crime.
The small number of people who support the Shah’s son today are described mainly as families who materially benefited or gained status during the monarchy era.
3. Radical Persian Nationalism
Apart from the current regime and monarchist groups, there are also radical Persian nationalist groups and individuals who present themselves through an extreme nationalist ideology. Although they distinguish themselves from both the clerical establishment and the monarchy, they likewise do not recognize other nations as equal partners with equal rights.
Through their media platforms in Europe and the United States, they frequently threaten Kurdish activists and activists from other nations. According to the author, many of these groups speak only through political slogans and fantasies while lacking direct connection to the realities inside the country.
However, what they forget, the author says, is that the Kurdish nation and other subordinated peoples have faced the most powerful systems of both the crown and the turban for many years and have continued their struggle. Therefore, the threats and slogans of such groups are unlikely to have significant impact.
Note:
The article concludes by noting that the only Iranian political organization currently speaking about recognizing autonomy rights for the Kurdish nation and other nations is the People’s Mojahedin Organization of Iran (MEK). However, the author adds that it remains unclear whether, if the organization were to come to power in the future, its views would remain the same or change.

Comments

comments

بابەتی پێشووKurdish / English کۆبونەوەی سەرۆکی پ س ک و شاندێکی وڵاتی (سۆمالیلاند.)
بابەتی دواترEnglish / Araboc / Farsi / Kurdi Regarding the execution of two Kurdish youths لە سێدارەدانی ٢ لاوی کورد

وڵامێک جێ بێڵە

بۆچوونی خۆتان دابنێن
ناوتان لێرە بنووسن

نوێترینەکان