Google search engine
ماڵەوە العربیە سەرۆکی پ س ک بۆ کاناڵی ئەلمەشهەد چەند بابەتی گرنگ ...

سەرۆکی پ س ک بۆ کاناڵی ئەلمەشهەد چەند بابەتی گرنگ مع قناة المشهد،

0
74
سەرۆکی پ س ک بۆ کاناڵی ئەلمەشهەد وڵامی چەند پرسیارێکی گرنگی پێوەندیدار بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پارتە سیاسییەکانی دایەوە، ڕایگەیاند هێزی پێشمەرگە پێش لە هاوپەیمانی ناتۆ دروستبووە.
بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە بەشداری بەرنامەیەکی کاناڵی پڕبینەری ئەلمەشهەدی عەرەبی. وەڵامی ئەم پرسیارانەی دایەوە کە پێوەندییان بە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هەیە.
بابەتی بەرنامە : ئایا پلانی هێرشی ئەرزی لە لایەن ئەمریکاوە دواکەوتووە، یان چاوەڕوانی کاتی گونجاوە؟
کوردانی بندەستی ئێران لە نێوان هەوڵدانی وەرگرتنی پشتیوانی ئەمریکی و ترسی بە جێهێشتنیان لە نیوەی ڕێگا، وەک هەسەدە لە سوریا ؟
پلانی هاوپەیمانیی کوردانی بدەستی ئێران ڕاگیراوە یا لە چاوەڕوانی دەست پێکی شەڕە؟
ترامپ باسی لە نارردنی چەککردووە کە ناردوویەتی بۆ ناوخۆی وڵات، بەڵام چەکەکان لە لایەن کوردەکانەوە دەستیان بە سەردا گیراوە.
بەڕێز باوەجانی بۆ هەر کام لەو پرسیارانە بە بەڵگەوە وەڵامی هەبوو.
بەڕێزیان ئاماژەیان بەوە کرد، کە ئەم حیزبە کوردییانەو ئەم پێشمەرگانە بە ویستی ئەمریکا و ئیسرائیل درووست نەبوون، تا بە ویستی ئەوانیش چالاکی بکەن. هێزی پێشمەرگەی کوردستان زیاد لە هەشتا ساڵە دروست بووە و هەمیشە لە ناو خاک و خەڵکی کوردستان بوون و هەن.
هێزی پێشمەرگە پێش لە هاوپەیمانی ناتۆ دروستبووە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
10.04 2026

للمشاهدة برنامج  اضغط عن الرابط
https://www.facebook.com/reel/1297299485800289

Comments

comments

بابەتی پێشووEnglish. Hebrew. Arabic. Kurdish Does the Ceasefire End the War, or Will It Resume? ئایا ئاگربەستەکە کۆتایی بە شەڕەکە دەهێنێت یان دیسانەوە دەست پێدەکاتەوە؟
بابەتی دواترKurdi/ English / Hebrew / Arabic یەکێک لە بکووژانی ڕێبەری کورد لە دانوستاندنی ڤیەنای ساڵی ١٩٨٩ لە دانووستاندنی ئیسلام ئاباد بەشدارە

وڵامێک جێ بێڵە

بۆچوونی خۆتان دابنێن
ناوتان لێرە بنووسن

نوێترینەکان