Google search engine
ماڵەوە دۆکۆمێنتەکان بۆ گشت بەرپرس و کەسایەتییە دیارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “تکایە ئەم خاڵانە لە...

بۆ گشت بەرپرس و کەسایەتییە دیارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “تکایە ئەم خاڵانە لە بەرچاو بگرن”

0
65

بۆ گشت بەرپرس و کەسایەتییە دیارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “تکایە ئەم خاڵانە لە بەرچاو بگرن”

① کەسی بچووکی فارس و بیانی، بە سەر نەتەوەی کوردەوە گەورە مەکەن. کەسی بێناوی فارس لە نێو میدیا و کۆمەڵگای کوردستاندا ناودار مەکەن.
② لە ڕووبەڕووبوونەوەی میدیایی و کۆبوونەوەکاندا، یەکسەر وڵامی قسەی نەشیاویان بدەنەوە. چونکە بێدەنگی تۆ لە پێشچاوی ئەو! بچووکی خۆت و نەتەوەکەت پێشاندەدا.
③ بە کەسی *هەواڵکڕو هەواڵفرۆش* دڵخۆش مەبن. ئەوانە زیان بە پێگەی نەتەوەیی دەگەیەنن.
④ لە ئاست خوشک وبرای هاووڵاتی خۆت لووتبەرز مەبە، بەڵام بۆبێگانەش سینگ فراوان مەبە.
⑤ شانازی بەو کەسایەتی و چالاکوانانەی وڵاتی خۆتەوە بکە کە بوێرانە باس لە ناسنامەی نەتەوەکەت دەکەن، نەک ئەوانەی پێنەوپەڕۆی سیاسەتی داگیرکەران دەکەن.
⑥ لە کۆنگرەو کۆنفرانسەکانی تایبەت بە گۆڕانکاری لە ئێراندا، ڕێگە مەدە هیچ کەس و ڕێکجراوێکی فارسی بە نوێنەرایەتی تۆ قسە بکات، ئەوان بۆ مانەوە لە دەسەڵات، سەدان بەڵێنی ناڕاست و بێکردەوەییمان پێدەدەن، بەڵام لە کاتی بە هێزبوونیشدا پەلامارمان دەدەن.
⑦ هەرگیز گاڵتە بە فەرهەنگ، ئایین وپێکهاتەی کۆمەڵایەتیەکانی خۆتان مەکەن. ئەوانە بوونەتە پێناسەو مێژووی نەتەوەیی تۆی کورد، ئەگەر تۆی دەسەڵات و لایەنی سیاسی ئەوانە بە کەم بگریت، نەیار و داگیرکەر لەو ڕێگەوە ئاژاوە دەخاتە ماڵی کوردەوە.
⑧ هەرگیز شانازی بەئیمپراتۆری درووستکراوی نەتەوەی داگیرکەر مەکەن، کە پڕە لە دزینی مێژوو فەرهەنگ وسامانی خۆمانەوە. چوون هەر جۆرە گەورەنواندنێکی ئەوان! واتای مەترسی و چەوساندنەوەیە بۆ تۆی کورد و نەتەوەکانی دیکەی غەیرە فارس.
⑨ بۆ یەکگرتوویی و کاری هاوبەشی کوردستانی، بڕوبیانوی زۆر بۆ هاووڵاتییەکەت مەهێننەوە. لەگەڵ ڕێکخراوە بچووکەکانی فارسەکاندا بە پەلە واژۆی کاری هاوبەش مەکە.
⑩ گاڵتە بە خەباتی سەربەخۆیی نەتەوەکەت مەکە، بە ئاوات وخەیاڵی مەزانە، ئەوەتە ساڵانە بینەرو بیسەری ڕاگەیاندنی دەوڵەتی نەتەوەی زۆر بچووک وکەمناوین لەئاست گەورەیی کورد. دوا نموونەش (سۆمالیلاند)ە. تۆی کورد بە س لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان ١٥ملوێن کەسی.
عارف باوەجانی

Comments

comments

بابەتی پێشوویادی 14 ساڵەی کۆچی دوایی هاوبیری هەرگیز لە یاد نەکراوم کاک فەرهاد جەهانگیری، جێگری سەرۆکی پ س ک.
بابەتی دواترپرسی کورد پرسێکی نەتەوەییە نەک پرسێکی ناوخۆی ئێرانی.

وڵامێک جێ بێڵە

بۆچوونی خۆتان دابنێن
ناوتان لێرە بنووسن

نوێترینەکان