Google search engine
ماڵەوە ئەنجومەنی سەرکردایەتی بابەت: بروسکەی پیرۆزبایی بۆ کۆنگرەی 7ی ڕێکخراوی دیمۆکراتی یارسان

بابەت: بروسکەی پیرۆزبایی بۆ کۆنگرەی 7ی ڕێکخراوی دیمۆکراتی یارسان

0
24

بابەت: بروسکەی پیرۆزبایی بۆ کۆنگرەی 7ی ڕێکخراوی دیمۆکراتی یارسان.

پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ کۆنگرەی حەوتەمی ڕێکخراوی دێموکراتی یارسان
بەڕێزان ئەندامانی کۆنگرەی حەوتەم و هەموو ئەندامانی ڕێکخراوی دێموکراتی یارسان،
بەڕێزان ئەندامانی هەڵبژێردراوی کۆنگرە و وتەبێژی گشتی ڕێکخراو،
بە خۆشحاڵییەوە هەواڵی سەرکەوتووانەی کۆتایی کۆنگرەی حەوتەمی ڕێکخراوەکەتانمان پێگەیشت.
بەم بۆنەیەوە، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزبایییەکی گەرم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز دەکات. خۆشحاڵین کە کۆنگرەکەتان بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.
پارتی سەربەستیی کوردستان، وەک پارتێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەمیشە گرنگی بە ماف و پێکهاتەکانی کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی داوە. لەم پێوەندییەشدا، لە پڕۆگرامی خۆیدا بەشێکی تایبەتی بۆ ئەم بابەتە تەرخان کردووە. هەمیشەش خۆمان بە پارێزەر و پشتیوانی مافە کولتووری و ئایینییەکانی پێکهاتە ڕەسەنەکەی یارسانانی کوردستان دەزانین. هەرگیز ڕێگە نادەین بە نەیارانی کوردستان درز بخەنە نێو پێکهاتەکانی ئەم نیشتیمانە داگیرکراوە.
هیواخوازین سەرکردایەتیی تازەی هەڵبژێردراوی کۆنگرەکەتان، لە داهاتوودا زیاتر هەوڵ بدات بۆ سەرخستنی یەکڕیزی و پێوەندیی پتەوی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان. بۆ ئەوەی هەموومان پێکەوە بە یەکگوتاری بەرەنگاری نیەتخراپی نەیارانمان بۆ ئاژاوەدرووستکردن لە نێوان ئایین و پێکهاتەکانی کوردستان ببینەوە، و پێکەوە بەرەنگاری هەر جۆرە مەترسییەک لە ئێستا و داهاتووی خاک و نیشتیمانەکەمان ببینەوە.
پارتی سەربەستیی کوردستان جارێکی دیکە گرنگی بە پێوەندیی دوو لایەنە دەدات، و هەوڵی زیاتر دەدات لە پێناو بەرژەوەندی و تەبایی و یەکڕیزی نەتەوەکەمان.
جارێکی دیکە، پیرۆز بێت کۆنگرەی حەوتەمی ڕێکخراوی دێموکراتی یارسان.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی
پارتی سەربەستیی کوردستان
١٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦ی کوردی
بەرامبەر بە ٦/٤/٢٠٢٦ زاینی.

Comments

comments

بابەتی پێشووسەرۆکی پ س ک لە سکای نیوز. PSK Leader with Sky News مع سکای نیوز عربیة
بابەتی دواترEnglish. Hebrew. Arabic. Kurdish Does the Ceasefire End the War, or Will It Resume? ئایا ئاگربەستەکە کۆتایی بە شەڕەکە دەهێنێت یان دیسانەوە دەست پێدەکاتەوە؟

وڵامێک جێ بێڵە

بۆچوونی خۆتان دابنێن
ناوتان لێرە بنووسن

نوێترینەکان