Google search engine
ماڵەوە ڕاگەیەندراوەکان کوردی /  فارسی- بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە...

کوردی /  فارسی- بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە سێدارەدانی زیندانییە سیاسییەکان لە ئێران

0
233

کوردی /  فارسی
بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە سێدارەدانی زیندانییە سیاسییەکان لە ئێران

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکانی سەر بە ڕێکخراوی «موجاهیدینی خەڵکی ئێران»، پشتڕاست کراوەتەوە کە بەرەبەیانی ئەمرۆ دوو زیندانیی سیاسیی دیکەی سەر بەو ڕێکخراوە، بە ناوەکانی «ئەبولحەسەن مونتەزەر» و «وەحید بەنی‌عامریان» سێدارە دراون. لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا ئەمە شەشەمین زیندانیی سیاسیی سەر بەو ڕێکخراوەیە کە لەلایەن ڕێژیمی دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سێدارە دەدرێت. حەفتەی پێشووش چوار زیندانیی دیکە، بە ناوەکانی «بابەک عەلیپوور»، «پویا قوبادی»، «ئەکبەر دانشوەرکار» و «محەممەد تەقەوی سەنگدەهی» سێدارە درابوون.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بە توندی ئەم کردارە دژەمرۆییە (سێدارەدانی ئازادیخوازان) لەلایەن ڕێژیمی دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئیدانە دەکات. هەروەها سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی سێدارەدراوەکان و ڕێکخراوی «موجاهیدینی خەڵکی ئێران» دەکات.

ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان، کە پارتێکی نەتەوەیی و ڕزگارییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستانین، لە سەرەتای دامەزراندنمانەوە هەمیشە هەڵوێستێکی ڕوونمان هەبووە لە بەرامبەر پێشێلکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دژی نەتەوەی کورد و هەروەها نەتەوەکانی دیکەی سەر ئەم جۆغرافیایە. لە کاتێکدا کۆماری ئیسلامی لە نێو شەڕێکی قووڵ و دۆڕاو دایە لە بەرامبەر هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، و بە هۆی کوژرانی ڕێبەران و سەرکردە باڵاکانیان و دابەزینی وەرەی بەرگرییان، هەوڵ دەدات هاوشێوەی ساڵانی هەشتاکان و لە کاتی شەڕی ئێران و عێراق، بە لە سێدارەدانی هەزاران زیندانیی سیاسی، دووبارە دۆڕان و قەیرانەکانی خۆی بخاتە سەر شانی زیندانییان و لایەنە سیاسی و ئازادیخوازەکان.

لە کۆتاییدا، داوا لە هەموو وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ دەکەین کە هەنگاوێکی خێرا بنێن بۆ ڕزگارکردنی زیندانییە سیاسییەکان، بۆ ئەوەی کارەساتی ساڵی ١٩٨٨ دووبارە نەبێتەوە.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
٤ / ٤ / ٢٠٢٦

………….

بیانیه شورای رهبری حزب سربستی کوردستان درباره اعدام زندانیان سیاسی در ایران

بر اساس منابع خبری وابسته به سازمان «مجاهدین خلق ایران»، تأیید شده است که بامداد امروز دو زندانی سیاسی دیگر وابسته به این سازمان به نام‌های «ابوالحسن منتظر» و «وحید بنی‌عامریان» اعدام شده‌اند. در طول این هفته، این ششمین زندانی سیاسی وابسته به این سازمان است که توسط رژیم دیکتاتوری جمهوری اسلامی ایران اعدام می‌شود. هفته گذشته نیز چهار زندانی دیگر به نام‌های «بابک علی‌پور»، «پویا قبادی»، «اکبر دانشورکار» و «محمد تقوی سنگدهی» اعدام شده بودند.

شورای رهبری حزب سربستی کوردستان این اقدام ضدانسانی (اعدام آزادی‌خواهان) را از سوی رژیم دیکتاتوری جمهوری اسلامی ایران به‌شدت محکوم می‌کند. همچنین مراتب تسلیت خود را به خانواده‌های اعدام‌شدگان و سازمان «مجاهدین خلق ایران» ابراز می‌دارد.

ما به‌عنوان حزب سربستی کوردستان، که حزبی ملی و آزادی‌خواه شرق کوردستان هستیم، از ابتدای تأسیس خود همواره موضعی روشن در برابر نقض حقوق از سوی جمهوری اسلامی ایران علیه ملت کورد و دیگر ملت‌های ساکن این جغرافیا داشته‌ایم. در حالی که جمهوری اسلامی درگیر جنگی عمیق و شکست‌خورده در برابر حملات آمریکا و اسرائیل است و، به‌دلیل کشته شدن رهبران و فرماندهان ارشد و تضعیف روحیه دفاعی، تلاش می‌کند همانند دهه هشتاد میلادی  و در زمان جنگ ایران و عراق، با اعدام هزاران زندانی سیاسی، بار دیگر شکست‌ها و بحران‌های خود را بر دوش زندانیان و نیروهای سیاسی و آزادی‌خواه بیندازد.

در پایان، از تمامی کشورها و سازمان‌های بین‌المللی حقوق بشر می‌خواهیم که گام‌های فوری برای نجات زندانیان سیاسی بردارند تا فاجعه سال ۱۹۸۸ بار دیگر تکرار نشود.

شورای رهبری حزب سربستی کوردستان
۴ / ۴ / ۲۰۲۶

 

Comments

comments

بابەتی پێشووبەشداری عارف باوەجانی، سەرۆکی پ س ک، لە کەناڵی (ئەلمەشهد)، سەبارەت بە هۆکارەکانی کوشتنی کەسانی سیاسی و دیپلۆماسی ئێرانی، جیاواز لە بەرپرسانی ئێستای ئێران؛ وەک نموونە، هەوڵدان بۆ کوشتنی کەمال خەرازی و هیدیکەش.
بابەتی دواتربەشداری عارف باوەجانی، سەرۆکی پ س ک، لە کەناڵی (ئەلمەشهد)،The participation of Mr. Arif Bawecani leader of th PSK, on the (Al-Mashhad) channe

وڵامێک جێ بێڵە

بۆچوونی خۆتان دابنێن
ناوتان لێرە بنووسن

نوێترینەکان