بە ناوی خوای گەورە:
سوپاس و پێزانینی بنەماڵەی کۆچکردوو حاجی تۆفیق ئەحمەدی / باوەجانی
بە ناوی هەموو ئەندامانی بنەماڵەی حاجی تۆفیق لە وڵاتانی نەرویج و سوید و ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هەموو ئەو کەس و لایەنانە دەکەین کە لەم خەمە قووڵەدا لەگەڵمان بەشدار بوون. بە شێوەی خوارەوە ئاماژەیان پێدەکەین:
١/ سەرەتا سوپاس و پێزانینی زۆرمان ئاراستەی ستافی نەخۆشخانەی جوانرۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین، کە بە پزشک و پەرەستار و گشت کارگێڕانی ناو نەخۆشخانەکەوە، لە ماوەی ئەو ٦ڕۆژدا لەگەڵ حاجی تۆفیق زۆر ماندوو بوون، بە تایبەتی بە هۆی زۆری سەردانکەرانی خزم و کەس و کارو درووستبوونی فشاری زۆر لە سەریان.
٢/ سوپاس و پێزانین ئاراستەی گشت خەڵکی سەلاسی باوەجانی و جوانرۆ و دەورووبەر دەکەین، کە لە کاتی بە خاکسپاردن ومەجلیسی سەرەخۆشی، سەرەڕای نالەباری کەش وهەوا ودۆخی شەڕ لە ناوچەکە، بە خرۆشەوە لەگەڵمان بەشدار بوون و خەمەکەیان لەگەڵمان بەشکرد.
٣/ سوپاس وپێزانینی زۆرمان بۆ پاڕێزگاری هەولێر، گشت سەرۆک و سەرکردایەتی و کەسایەتییە سیاسی و ئاینییەکان، سەرۆک عەشیرەت و پیاوماقووڵان، لە هەموو بەشەکانی کوردستان، کە لە پرسە و سەرەخۆشی لە شاری هەولێر بەشدار بوون، یان لە ڕێگەی تەلەفۆن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پەیام و بروسکەی سەرەخۆشیان بۆ ناردووین.
٤/ سوپاس و پێزانینی زۆرمان بۆ ڕەوەندی کوردستانی لە وڵاتی نەرویج و وڵاتانی سکاندیناڤیا، کە لە پرسە و سەرەخۆشی لە وڵاتی نەرویج بەشدار بوون، هەروەها ڕۆژانی پێش سەرەخۆشیش بەردەوام لەگەڵمان بوون.
٥ / هەروەها سوپاس و پێزانینی زۆر ئاراستەی هەموو ئەو خزم و خوشک و برا بەڕێزانە دەکەین کە لە هەموو وڵاتانی جیهانەوە، بە شێوەی جۆراوجۆر پەیوەندییان لەگەڵمان گرتووە هاوخەمییان خۆیان دەربڕیوە.
٦/ سوپاس و پێزانینی زۆرمان بۆ هەموو دۆستانی بێیانی لە نەتەوە بندەستەکانی ئێران و هیندێک لە دۆستانمان لە چەند وڵاتێکەوە کە لە ڕێگەی تەلەفۆن و ئیمەیل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، هاوخەمییان ئاراستەی بنەماڵەکەمان کردووە.
٧ / سوپاس بۆ هەموو مامۆستایانی ئایینی و قورئانخوێنەکان وبەرپرسانی لۆکاڵ و شوێنی بەڕێوەچوونی سەرەخۆشییەکان، هەروەها سوپاس بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی کە لە بوارەکانی تەکنیکی و لۆجیستیکییەوە هاوکار و پشتیوانمان بوون.
بەشداری بە خرۆش و گەرمی ئێوەی ئازیز قورسایی ئەو خەمە قووڵەی لە سەر شان سووک کردین. لە پەروەردگاری مەزن دواکارین پاداشتی خێرتان بداتەوە کەوا لەم کۆستە گەورەیەدا لەگەڵمان بوون و دڵنەوایی وئارامیتان پێ بەخشین.
لە خوای گەورە داواکارین کە ئێمە بتوانین بە خۆشی و شادی وەڵامی هەموو ئێوەی بەڕێز بدەینەوە.
بنەماڵەی حاجی تۆفیق ئەحمەدی / باوەجانی
٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦ی کوردی/ ٢٩/٣/٢٠٢٦ زاینی




