Google search engine
ماڵەوە ڕاگەیەندراوەکان باوکی کاک عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی کاک عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان کۆچی دوایی کرد

0
80

باوکی کاک عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان کۆچی دوایی کرد. بەڕێزیان بە شێوەی خوارەوە هەواڵەکەی ڕاگەیاندووە.
…………………

إنا لله وإنا إليه راجعون
باوکمان کۆچی دواییکرد. والدي توفي My father has passed away

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
بە ناوی گشت ئەندامانی بنەماڵەکەمانەوە، بە دڵێکی پڕ لە خەم و پەژارەوە ڕادەگەیەینم کە باوکمان (حاجی تۆفیق ئەحمەدی) لە تەمەنی ٨٥ ساڵی، ئەمڕۆ ٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦ی کوردی، بەرامبەر بە٢٥/٣/٢٠٢٦ی زاینی، لە نەخۆشخانەی جوانڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لێکردین وکۆچی دوایی کرد.
باوکمان حاجی تۆفیق وەک زۆربەی باوکە زەحمەتکێشەکانی دیکەی کوردستان، لە ژیانیدا تووشی زۆر کوێرەوەیی، ئاوارەیی و نەهامەتی بووە، بەڵام ناخۆشییەکانی ژیانی نەیانتوانیوە بە چۆکیدا بهێنن و، هەمیشە سەربەرزانە لەگەڵ کۆسپەکانی ڕۆژگار بەربەرەکانی کردووە.
لە ساڵی ١٩٨٨ کوڕێکی بە ناوی ڕەسوڵ ئەحمەدی لە تەمەنی ١٦ساڵی و، لە ساڵی ١٩٩٢ ئامۆزایەکی بە ناوی مامۆ خوسرەو ئەحمەدی، لە ڕیزەکانی حیزبی دیمۆکرات لە پێناو کوردستاندا شەهید بوون. هەروەها سێ کوڕەکەی دیکەی تا ئێستاش لە خەبات و تێکۆشاندان لە پێناو ڕزگاری کوردستاندا بەردەوامن.
حاجی تۆفیق ئەحمەدی جارێکی دیکە لە کۆتا مانگی زستانی ٢٠٢٥ لە وڵاتی نەرویجەوە گەڕایەوە بۆ نێو بنەماڵە و کەس و کارەکەی لە سەلاسی باوەجانی لە ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان، بەڵام بە داخەوە بە هۆی هەڵکشانی تەمەن و لێدانی سەکتەی مێشک، ئەو سەفەرەی وەک دوا سەفەری بێگەڕانەوە بوو بۆ لای مناڵ و نەوەکانی لە وڵاتانی نەرویج و سوید. ئەو بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە مناڵەکان، برا و برازا، خوشک و خوشکەزا، ئامۆزا و سەدان کەسی دیکە لە خزم و ئەندامانی بنەماڵەکەشی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد و، هەموومانی بەو کۆچە خەمبار کرد.
خوای گەورە سەبووری هەموومان بدات..

ڕۆحت شاد باوەکە گیان. گەردنمان ئازاد بکە، کە نەمانتوانی لە بە خاکسپاردن و مەجلیسی پرسەی ناو خزمان لە زێدی خۆمان بەشدار بین.
عارف باوەجانی

تێبینی:
لە ڕۆژانی داهاتوودا کات و شوێنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی سەرەخۆشی، لە دەرەوەی وڵات و کوردستان، ئاگادارتان دەکەینەوە.

………………………

ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆکی گشتی پارتیمان کاک عارف باوەجانی و سەرجەم ئەندامانی بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان دەکات.

Comments

comments

بابەتی پێشووپارتی سەربەستیی کوردستان، هێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر پێشمەرگە و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە توندی ئیدانە دەکات.Kurdi/  English/ .The Party Serbesti Kurdistan (PSK). .
بابەتی دواترسوپاس و پێزانینی بنەماڵەی کۆچکردوو حاجی تۆفیق ئەحمەدی / باوەجانی

وڵامێک جێ بێڵە

بۆچوونی خۆتان دابنێن
ناوتان لێرە بنووسن

نوێترینەکان
کوردی /  فارسی- بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە سێدارەدانی ... بەشداری عارف باوەجانی، سەرۆکی پ س ک، لە کەناڵی (ئەلمەشهد)، سەبارەت بە هۆکارەکانی کوشتنی کەسانی سیاسی... Kurdi- English- Farsi- Arabic دۆناڵد ترەمپ و دوورگەی خارگ Donald Trump and Kharg Island دونالد تر... سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پۆستێکی کوورتدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئیکس ) توویتەری پێشوو. بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدان کورد... سوپاس و پێزانینی بنەماڵەی کۆچکردوو حاجی تۆفیق ئەحمەدی / باوەجانی باوکی کاک عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان کۆچی دوایی کرد پارتی سەربەستیی کوردستان، هێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر پێشمەرگە و ناوچەکانی هەرێمی کورد... پەیامی بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی نەورۆزی ٢٧٢٦ی کوردی Kurdi, English , Arabic . پیڕۆزبایی سەرۆکی پ س ک بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە