Google search engine
ماڵەوە English پارتی سەربەستیی کوردستان، هێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر پێشمەرگە و...

پارتی سەربەستیی کوردستان، هێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر پێشمەرگە و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە توندی ئیدانە دەکات.Kurdi/  English/ .The Party Serbesti Kurdistan (PSK). .

0
116

Kurdi/  English/ .The Party Serbesti Kurdistan (PSK). strongly condemns the missile attack carried out by the Islamic Republic of Iran against the Peshmerga forces and the regions of the Kurdistan Region.
پارتی سەربەستیی کوردستان، هێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر پێشمەرگە و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە توندی ئیدانە دەکات.

بەربەیانی ئەمڕۆ ٢٤/٣/٢٠٢٦ جارێکی دیکە لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، هێرشی مووشەکی و درۆنی کرایە سەر هەرێمی کوردستان. ئەمجارە هێرشەکە بۆ سەر بنکەیەکی پێشمەرگەکانی هەرێمی کوردستان بوو، کە بە داخەوە ٦ پێشمەرگەی کوردستان شەهید بوون و چەندین پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.

ئەوە یەکەمجار نییە کە کۆماری ئیسلامی ئێران، چی لە ساڵانی پێشتووتر وچی لە ٣ حەفتەی ڕابووردوو، واتە لە سەردەمی شەری ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، بەردەوام بە مووشەک و درۆن پەلاماری سەر خاکی هەرێمی کوردستان دەدات. هەروەها شوێنی نیشتەجێبوونی پارتەکان و بنەماڵە مەدەنییەکانی کوردانی ڕۆژهەڵات لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات بە ئەمانج.

بەپێی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکان بۆ  وڵاتانی دراوسێ، ئەم پەلامارە بەردەوامانەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، پێشێلکردنی سەروەریی سیاسی و ئاسایشی هەرێمی کوردستانە.

وەک ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، وێرای ئیدانەکردنی ئەم جینایەتە بەردەوامانەی کۆماری ئیسلامی ئێران، سەرەخۆشی ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە و گشت بنەماڵەی شەهیدانی ئەو پەلامارە دڕندانەیەی ئێرانی داگیرکەر دەکەین.

داوا لە گشت وڵاتان، زلهێزەکان و، وڵات و ڕێکخراوەکانی چاودێری مافی مرۆڤ دەکەین کە: لە ئاست ئەو پێشێلکارییانەی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە بەرامبەر حکوومەتی هەرێم و نەتەوەی کورد بێدەنگ و بێهەڵوێست نەبن، و هەنگاوی کردارى بۆ ڕاگرتنی ئەم جۆرە پەلامارانە بگرنە بەر.

هەر شەکاوە بێت خەبات لە پێناو سەربەخۆیی و ڕزگاریی یەکجاری نەتەوەی کورد لە ژێر چنگی وڵاتانی دیکتاتۆر و داگیرکەر

. ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢٤/٣/٢٠٢٦

The Party Serbesti Kurdistan (PSK). strongly condemns the missile attack carried out by the Islamic Republic of Iran against the Peshmerga forces and the regions of the Kurdistan Region.

On the morning of March 24, 2026, once again, the regime of the Islamic Republic of Iran launched missile and drone attacks on the Kurdistan Region. This time, the attack targeted a Peshmerga base of the Kurdistan Region. Tragically, 6 Kurdistan Peshmerga were martyred, and several others were injured.

This is not the first time that the Islamic Republic of Iran has carried out such attacks. Whether in previous years or in the past three weeks—during the period of tensions and conflict involving the United States and Israel against Iran—the regime has continuously targeted the Kurdistan Region with missiles and drones. It has also deliberately targeted areas where East Kurdistan (Rojhelat) Kurdish parties and civilian families reside within the Kurdistan Region.

According to all international laws governing neighboring states, these continued attacks by the regime of the Islamic Republic of Iran constitute a violation of the political sovereignty and security of the Kurdistan Region.

As the Leadership Council of the Party Serbesti Kurdistan (PSK)., while condemning these ongoing crimes of the Islamic Republic of Iran, we extend our condolences to the Ministry of Peshmerga Affairs and to all the families of the martyrs of this brutal attack carried out by the occupying Iranian regime.

We call on all countries, major powers, and human rights monitoring organizations not to remain silent or indifferent to these violations by the Islamic Republic of Iran against the Kurdistan Regional Government and the Kurdish nation, and to take concrete steps to stop such attacks.

No matter how difficult it may be, the struggle for independence and the ultimate liberation of the Kurdish nation from the grip of dictatorial and occupying states will continue.

Leadership Council of the Party Serbesti Kurdistan (PSK).
24/03/2026

Nederst i skjemaet

 

Comments

comments

بابەتی پێشووپەیامی بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی نەورۆزی ٢٧٢٦ی کوردی
بابەتی دواترباوکی کاک عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان کۆچی دوایی کرد

وڵامێک جێ بێڵە

بۆچوونی خۆتان دابنێن
ناوتان لێرە بنووسن

نوێترینەکان
کوردی /  فارسی- بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە سێدارەدانی ... بەشداری عارف باوەجانی، سەرۆکی پ س ک، لە کەناڵی (ئەلمەشهد)، سەبارەت بە هۆکارەکانی کوشتنی کەسانی سیاسی... Kurdi- English- Farsi- Arabic دۆناڵد ترەمپ و دوورگەی خارگ Donald Trump and Kharg Island دونالد تر... سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پۆستێکی کوورتدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئیکس ) توویتەری پێشوو. بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدان کورد... سوپاس و پێزانینی بنەماڵەی کۆچکردوو حاجی تۆفیق ئەحمەدی / باوەجانی باوکی کاک عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان کۆچی دوایی کرد پارتی سەربەستیی کوردستان، هێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر پێشمەرگە و ناوچەکانی هەرێمی کورد... پەیامی بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی نەورۆزی ٢٧٢٦ی کوردی Kurdi, English , Arabic . پیڕۆزبایی سەرۆکی پ س ک بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە