Google search engine
ماڵەوە ئەنجومەنی سەرکردایەتی پیڕۆزبایی پارتی سەربەستیی کوردستان بەبۆنەی یەکبوونی دوو لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

پیڕۆزبایی پارتی سەربەستیی کوردستان بەبۆنەی یەکبوونی دوو لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

0
374

بابەت: پیڕۆزبایی بە یەکبوونی ٢ لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

 

پیڕۆزبایی پارتی سەربەستیی کوردستان
بەبۆنەی یەکبوونی دوو لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

بە خۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ هەواڵمان پێگەیشت کە هەردوو لایەنی پارتی سەربەخۆیی کوردستان و, بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان, بڕیاریان داوە پێکەوە لە ژێر ناوی پارتی سەربەخۆیی کوردستان درێژە بە تێکۆشان و خەباتی خۆیان بدەن.

ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان، کە پارتی دۆستی هەردوو لایەن بووین، پیڕۆزبایییەکی گەرمیان ئاراستە دەکەین و هیواخوازین لە کار و تێکۆشانی داهاتوویاندا، لە ژێر ناوی پارتی سەربەخۆیی کوردستان، بە چالاکیی زیاتر درێژە بە خەبات و تێکۆشان بدەن لە پێناو سەربەخۆیی کوردستان.
لە هەمان کاتدا ڕادەگەیەنین کە پارتی سەربەستیی کوردستان لە ڕوانگەیەکی نەتەوەییانەوە پێشوازی لەم هەنگاوە گرنگە دەکات و، پارتیمان هەوڵ دەدات پێوەندییەکانمان لە داهاتوودا لە جاران زیاتر پەرەی پێبدریت، لە پێناوە کار و دیسکۆرسی هاوبەش بۆ گەشانەوەی بیرۆکەی سەربەخۆیی لە بەشی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان
.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان

٢١ی ڕەشەممەی ٢٧٢٥ی کوردی/ ١٢ مارسی ٢٠٢٦ ی زاینی.

Comments

comments

بابەتی پێشووبەشداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و، دوکتۆر ڕێبوار کەریمی. لە لایڤی ژینا میدیا
بابەتی دواترkurdish, English, Arabic ڕووبەرووبوونەوەیەکی میدیایی بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پ س ک/ لەگەڵ کەسێکی بە ناو ئاکادیمی تورکی. لە کاناڵی ئەلمەشهەدی عەرەبی.

وڵامێک جێ بێڵە

بۆچوونی خۆتان دابنێن
ناوتان لێرە بنووسن

نوێترینەکان