جارێکی دیکە پیرۆزە.
وێرای نوێکردنەوەی پیڕۆزباییم، دەڵێم: هیوادارم ئەم هاوپەیمانییەی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بەرپرسانەوە یەکڕیزییانە لە ئەرکەکانی داهاتووی و بە ڕاپەڕاندنی کارە باشەکانی، ببێتە هەوێنی یەکڕیزی ماڵی کورد لە ئاستی دیپڵۆماسی نێودەوڵەتی و ئاشتی سیاسی و کۆمەڵایەتی ناوخۆیی لە خۆرهەڵاتی نیشتیمان. هەروەها ببێتە کولتور و ئەزموونێک بۆ نەوەکانی داهاتوو، کە دابڕان و نەبوونی یەکڕیزی وەک عەیب و شەرم بینرێت.
عارف باوەجانی.
سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
ڕێکەوت: ٢٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٥ی کوردی. ١١ / ٣ / ٢٠٢٦ ی زاینی




