کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پ س ک لەسەر چەند خاڵێکی گرنگ بەڕێوە چوو.
ڕێکەوتی١٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢٥ی کوردی، بەرامبەر بە ٦ی مارسی ٢٠٢٦ی زاینی، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان/ بە سەرپەرەستی بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی، کۆبوونەوەی دەورەیی خۆی لەسەر چەند خاڵێکی گرنگ بەڕێوە برد. ئەم خاڵانەی خوارەوە بەشێک بوون لە بابەتەکانی کۆبوونەوەکە:
١/ سەرەتای کۆبوونەوەکە پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی مانگانەی سەرۆکی گشتی بوو، کە تێیدا ئاماژە بە چەندین چالاکی گرنگی نێودەوڵەتی و پێوەندییە کوردستانییەکان کرا. هەروەها یادکردنەوەی ٢٠ ساڵەی دامەزراندنی پ س ک لە ئورووپا و باشووری کوردستان باسکرا. هەروەها ئاماژە بە ئامادەکاریی پارتەکە بۆ ئەگەرەکانی ڕووخانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و گەڕانەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان کرا، هەروەها چۆنیەتی ڕۆڵی پارتەکە لەو قۆناغەدا.
٢/ ئاکامی پەلاماری هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرامبەر بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران.
٣/ ڕۆڵی پارتە سیاسییەکانی کوردستان لە ئێستاو داهاتوودا و چۆنیەتی بەشداریکردنیان لەو پرۆسە سیاسییانەدا.
٤/ باس لە دامەزراندنی هاوپەیمانی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا و هەوڵدان بۆ فراوانبوونی ئەو ناوەندە، بە بەشداریکردنی پارتی سەربەستیی کوردستان و پارتەکانی دیکەی چالاک لە گۆڕەپانی ئەرکی نەتەوەیی.
٥/ دابەشکردنی ئەرکی ئەندامانی سەرکردایەتی و ڕێکخستنی ئەندامان و هاوبیرانی پارتەکە لە ئاستی نێوخۆی وڵات، دەرەوەی وڵات، و کوردانی ڕۆژهەڵاتی نیشتەجێ لە شارو ناوچەکانی باشووری کوردستان.
٦/ ئاراستەکردنی سەرەخۆشی و هاودەردی بۆ پارت و لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە کەوتوونەتە بەر پەلاماری هێزەکانی ڕێژیمی ئێران، کە لە ئاکامدا شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە.
٧ / هەروەها پێداچوونەوەیەک بە پێوەندییەکانی پارتەکە لە ئاستی نێودەوڵەتی و نێوخۆیی کرا.
لە کۆتاییدا، بە ئاڵوگۆڕی ڕا و بۆچوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، ئەرکەکان دابەشکران و بڕیار لەسەر چەند خاڵێکی گرنگ درا.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی
پارتی سەربەستیی کوردستان
……………………………
Meeting of the Leadership Council of the Party Serbesti Kurdistan(PSK)
On March 6, 2026, the Leadership Council of the Party Serbesti Kurdistan(PSK) held its periodic meeting to discuss several important issues. The following points were among the main topics of the meeting:
1. The meeting began with the presentation of the monthly report by the Party’s Secretary-General. In his report, he referred to several important international activities and relations concerning Kurdistan. He also highlighted the 20th anniversary of the establishment of PSK in Europe and South Kurdistan. The report also addressed the party’s preparations for possible scenarios regarding the collapse of the Islamic Republic of Iran and the return to East Kurdistan, as well as the role the party could play during that period.
2. The consequences of the joint attacks by the United States and Israel against the regime of the Islamic Republic of Iran.
3. The role of Kurdish political parties in Kurdistan at present and in the future, and how they can participate in the political processes ahead.
4. Discussion about the formation of an alliance among the parties of East Kurdistan and efforts to expand this framework with the participation of the Party Serbesti Kurdistan ( PSK) and other parties active in the national struggle.
5. Distribution of responsibilities among the members of the leadership council and organizing party members and supporters inside the country, abroad, and among Kurds from East Kurdistan residing in cities and areas of South Kurdistan.
6. Expressing condolences and solidarity with the parties and organizations of East Kurdistan that have been subjected to attacks by forces of the Iranian regime, which resulted in martyrs and wounded members.
7. The meeting also reviewed the party’s relations at both the international and domestic levels.
At the conclusion of the meeting, after an exchange of views among the members of the leadership council, responsibilities were
assigned and decisions were made on several important matters.
Leadership Council for Party Serbesti Kurdistan (PSK)




