Google search engine
ماڵەوە بەیاننامە پەیامی هاوسۆزی و ئیدانەکردنی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دژ بە حیزبەکانی ناو...

پەیامی هاوسۆزی و ئیدانەکردنی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دژ بە حیزبەکانی ناو هاوپەیمانی کوردستانی ئێران

0
85

 

پەیامی هاوسۆزی و ئیدانەکردنی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دژ بە حیزبەکانی ناو هاوپەیمانی کوردستانی ئێران.

بەڕێز سەرکردایەتی و ئەندامانی حیزبەکانی ناو هاوپەیمانیی کوردستانی ئێران،
لە کاتێکدا کە کۆماری ئیسلامیی ئێران جارێکی تر بە بێباکی و بێڕەحمی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی خۆی ئاراستەی بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناو خاکی باشووری کوردستاندا کردووە و ئەم هێرشانە بوونەتە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەک لە تێکۆشەران و هەروەها خەڵکی سڤیل، ژنان و منداڵان، ئێمە بە دڵێکی پڕ لە هاوخەمی و هاوسۆزی ئەم پەیامەتان ئاراستە دەکەین.
ئەم کردارە دڕندانەیەی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە بەشێک بووە لە سیاسەتی ئەم ڕژێمە کە لە ماوەی زیاتر لە چوار دەیەی ڕابردوو دا بنیاتنراوە، لەسەر سەرکوت، سێدارە، کوشتن، توندوتیژی و ترساندن دژی خەڵکی ناو ئێران، بە تایبەتی خەڵکی کوردستان.
خەڵکی کوردستان یەکێک لە قوربانییە سەرەکییەکانی ئەم سیاسەتە بوون و بەردەوام بە ئامانجی هێرش، سەرکوت و پێشێلکردنی مافە بنەڕەتییەکانیان هەوڵی بەچۆکدا هێنانی دراوە.
پێکهاتنی هاوپەیمانی نێوان حیزبەکانی کوردستانی ئێران هەنگاوێکی گرینگ و ستراتیژییە کە جێگای ئومێد و پشتگیریی فراوانی خەڵکی کوردستانە.
یەکیەتی و هاوکاری هەمیشە بنەمای بەهێزبوونی بزووتنەوەی نەتەوەیی و پاراستنی مافە نەتەوەییەکان بووە. هەر بۆیەش ئەم یەکگرتووییە لە هەمان کاتدا بۆتە مایەی نیگەرانی و مەترسی بۆ داگیرکەران و هێزە نەیارەکانی مافی نەتەوایەتی نەتەوەی کورد، چونکە دەزانن کە یەکگرتوویی کوردان هێزێکی گەورە و کاریگەرە کە دەتوانێت مێژوو بگۆڕێت.
لەبەر ئەوە زۆر گرینگە کە ئەم هاوپەیمانیە زیاتر بەهێز بکرێت و لە ڕێگەی بەرفراوانکردنی خۆی و تێکەڵکردنی حیزب و ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، ببێتە بناغەیەکی فراوانتر و بەهێزتر بۆ یەکگرتوویی نیشتیمانی. ئەم هەنگاوە دەتوانێت ببێتە هۆی زیادتر بەدەستهێنانی پشتگیری و رەزامەندیی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەهێزکردنی یەکگرتوویی نێوان هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان.
لە کۆتاییدا، ئێمە جارێکی دیکەش هاوسۆزیی قووڵی خۆمان بۆ بنەماڵەکانی شەهیدان و بۆ هەموو ئەندامان و تێکۆشەرانی حیزبەکانی ناو ئەم هاوپەیمانیە دەردەبڕین، و بە توندترین شێوە ئەم هێرشانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئیدانە و مەحکووم دەکەین. خوێنی شەهیدان هەرگیز بەفیڕۆ ناچێت و یاد و میراسی تێکۆشانیان هەمیشە ڕێنمایی خەبات بۆ ئازادی و دادپەروەری دەبێت.
بە هیوای دوارۆژێکی گەش و ژیانێکی ئازاد و ئاسودە بۆ هەموو خەڵکانی خاک داگیرکراو و بە تایبەتی بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە پێناو ڕزگاری و سەربەخۆیی نیشتیمان دا زۆر گەنج و لاوی کردۆتە قوربانی.
پارتی سەربەخۆیی کوردستان
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
پارتی سەربەستیی کوردستان
ڕێکخراوی خەباتی شۆرشگێری کوردستان

Comments

comments

بابەتی پێشووکوردی … عربی .. ووبەڕووبوونەوەیەکی تەلەفزیۆنی تووندی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان (پ س ک) لەگەڵ عەرەبێکی فەلەستینی نزیک بە ئێران، لە کەناڵی I24ی ئیسرائیلی. بەڕێز عارف باوەجانی، سەرۆکی پ س ک، وەک ئەرکێکی نەتەوەیی، لە بەشداریی خۆی لەو بەرنامەیەدا ڕێگەی نەدا بەو کەسایەتییە عەرەبییە نزیک بە ئێران کە وشەی نەشیاو بەرامبەر بە پێشمەرگە، نەتەوەی کورد و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەکاربهێنێت. هەروەها ئاماژەی بە هاوکاری و پێوەندیی بەردەوامی هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل کرد، کە لە زۆر حاڵەتدا تەنیا بەرامبەر بە نەتەوەی کورد وەک تاوان دەناسرێت. ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پ س ک ……………………………… شهد رئيس حزب سربستي كوردستان، مواجهة تلفزيونية حادة مع عربي فلسطيني مقرّب من إيران على قناة I24 الإسرائيلية. السيد عارف باوه‌جاني، رئيس الحزب، وباعتبار ذلك واجباً قومياً، شارك في البرنامج ولم يسمح لتلك الشخصية العربية المقربة من إيران باستخدام ألفاظ غير لائقة ضد البيشمركة أو الشعب الكردي أو حكومة إقليم كردستان. كما أشار إلى التعاون والعلاقات المستمرة لبعض دول المنطقة مع الولايات المتحدة وإسرائيل، في حين يتم في كثير من الأحيان اعتبار هذه العلاقات جريمة فقط عندما تتعلق بالشعب الكردي. مركز الإعلام والثقافة لحزب سربستی كوردستان (PSK) 0:00 / 26:20 1,3 k
بابەتی دواترکوردی / عربی / Englsih . بەشداریی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان (پ س ک) لە بەرنامەیەکی گرنگ کە بۆ چوار میوانی جیاواز ڕێکخرا بوو، لە کەناڵی ئەلمەشهەدی عەرەبی.

وڵامێک جێ بێڵە

بۆچوونی خۆتان دابنێن
ناوتان لێرە بنووسن

نوێترینەکان
کوردی /  فارسی- بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە سێدارەدانی ... بەشداری عارف باوەجانی، سەرۆکی پ س ک، لە کەناڵی (ئەلمەشهد)، سەبارەت بە هۆکارەکانی کوشتنی کەسانی سیاسی... Kurdi- English- Farsi- Arabic دۆناڵد ترەمپ و دوورگەی خارگ Donald Trump and Kharg Island دونالد تر... سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پۆستێکی کوورتدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئیکس ) توویتەری پێشوو. بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدان کورد... سوپاس و پێزانینی بنەماڵەی کۆچکردوو حاجی تۆفیق ئەحمەدی / باوەجانی باوکی کاک عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان کۆچی دوایی کرد پارتی سەربەستیی کوردستان، هێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر پێشمەرگە و ناوچەکانی هەرێمی کورد... پەیامی بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی نەورۆزی ٢٧٢٦ی کوردی Kurdi, English , Arabic . پیڕۆزبایی سەرۆکی پ س ک بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە