هەشتی مارس، ڕۆژی نێونەتەوەیی ژنانی جیهان پیرۆزبێت.
Congratulations on March 8 – International Women’s Day
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی هەشتی مارس ڕۆژی نێونەتەوەیی ژنان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی هەموو ژنانی کوردستان و ژنانی جیهان دەکات و، ڕێز و پێزانینی زۆر بۆ خەبات و قوربانییەکانیان لە پێناوی ئازادی، دادپەروەری و بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانیان دەربڕێت.
لەم ساڵدا کە ئەم یادە مێژووییە دەکرێتەوە، ناوچەکانی کوردستان و خۆرهەڵاتی ناڤین بە گشتی لە ناو دۆخێکی ئاڵۆز و هەستیاردا دەژین. لە هەمان کاتدا، ئەگەری ڕووخانی ڕێژیمی ئێرانی دژە مرۆڤ و دژ بە ئازادی ژنان زۆرتر لە هەر کاتێکی تر لە ئارادایە. بە نەمانی ئەم ڕێژیمە، هیوادارین دەروازەیەکی نوێ بۆ ئازادی و دادپەروەری لە ناوچەکەدا بکرێتەوە و ژنانی کوردستان و هەروەها هەموو نەتەوە بندەستەکانیش بتوانن بە مافە ڕەواکانیان بگەن.
ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان هەمیشە لەو باوەڕەدا بووین و جارێکی دیکەش دووبارەی دەکەینەوە کە: تا ئەو کاتەی نەتەوەی کورد خاوەنی دەوڵەت و کیانی تایبەت بە خۆی نەبێت، و هەروەها خاوەنی یاسا و دامەزراوەی فەرمی، لەوانەش وەزارەتێکی تایبەت بە کار و باری ژنان و پرسە کۆمەڵایەتییەکان نەبێت، چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا بە گشتی و ژنان و منداڵان بە تایبەتی ناتوانن مافە سەرەکی و بنەڕەتییەکانیان بە تەواوی بەدەست بهێنن.
لەو پێوەندییەدا داوا لە گشت خەڵکی نیشتیمانی داگیرکراوی کوردستان بە پیاوان و ژنان و لاوانەوە دەکەین کە خەباتی ڕزگاری و سەربەخۆیی نیشتیمان، بکەنە ستراتیژی سەرەکی ژیانیان، چونکە تەنها بە ڕێگای بەدەستهێنانی ئازادی و سەربەخۆیی نەتەوەییەوە دەکرێت هەموو مافە سیاسی و کۆمەڵایەتی و مرۆییەکان بەدەست بهێندرێن.
جارێکی دیکە، ڕۆژی نێونەتەوەیی ژنان لە هەموو ژنانی کوردستان و جیهان پیرۆزبێت.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی
پارتی سەربەستیی کوردستان (PSK)
8 مارس 2026
Congratulations on March 8 – International Women’s Day
On the occasion of March 8, International Women’s Day, the Leadership Council of the Party Serbesti Kurdistan (PSK) extends its warmest congratulations to all women of Kurdistan and women around the world. We also express our deepest respect and appreciation for their struggles and sacrifices in the pursuit of freedom, justice, and the achievement of their legitimate rights.
As this historic day is commemorated this year, the regions of Kurdistan and the Middle East in general are experiencing a complex and sensitive situation. At the same time, the possibility of the collapse of the anti-human and anti–women’s freedom regime in Iran appears greater than ever before. With the disappearance of this regime, we hope that a new door toward freedom and justice will open in the region, enabling the women of Kurdistan, as well as all oppressed nations, to attain their rightful and legitimate rights.
As the Party Serbesti Kurdistan (PSK), we have always believed and we reaffirm once again that as long as the Kurdish nation does not possess its own independent state and national entity, and as long as there are no recognized laws and official institutions, including a ministry dedicated to women’s affairs and social issues, the different classes of society in general and women and children in particular will not be able to fully obtain their fundamental rights.
In this regard, we call upon all the people of occupied Kurdistan men, women, and youth alike to make the struggle for national liberation and independence the primary strategy of their lives. Only through achieving freedom and national independence can all political, social, and human rights be secured.
Once again, we congratulate all women of Kurdistan and the world on International Women’s Day.
Leadership Council
Party Serbesti Kurdistan (PSK)
8 March 2026




