Google search engine
ماڵەوە سەرۆکی گشتی What Happens in Iran After the Killing of Ali Khamenei? What Should...

What Happens in Iran After the Killing of Ali Khamenei? What Should the Kurdish NationDo? Written by: Arif Bawecani لە ئێستادا، دوای کوژرانی عەلی خامەنەیی، چی ڕوودەدات لە ئێران؟ نەتەوەی کورد چی دەبێت بکات؟ نووسینی: عارف باوەجانی

0
88

کوردی …… English
What Happens in Iran After the Killing of Ali Khamenei? What Should the Kurdish NationDo? Written by: Arif Bawecani
لە ئێستادا، دوای کوژرانی عەلی خامەنەیی، چی ڕوودەدات لە ئێران؟ نەتەوەی کورد چی دەبێت بکات؟ نووسینی: عارف باوەجانی

………….

لە ئێستادا، دوای کوژرانی عەلی خامەنەیی، چی ڕوودەدات لە ئێران؟
نەتەوەی کورد چی دەبێت بکات؟
نووسینی: عارف باوەجانی
١ی مارسی ٢٠٢٦
لە ڕۆژی ٢٨ / ٢ / ٢٠٢٦دا، هێزی ئاسمانی هاوبەشی وڵاتانی ئەمریکا و ئیسرائیل پەلاماری سەربازییان لەسەر ئێران ئەنجامدا. هەروەک پێشوەخت ئاماژەیان پێدا بوو، ئەم پەلامارە زۆر جەرگبر بوو. وەک چاوەڕێ دەکرا، لە ئەنجامی ئەم پەلامارەدا عەلی خامەنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، لەگەڵ چەندین بەرپرسی باڵای دیکەی ڕێژیم کوژران.
دوای خامەنەیی، جێگرەوە چۆن دیاری دەکرێت؟
بەپێی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە کاتی بەتاڵبوونی پۆستی ڕێبەری، دەستبەجێ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کاتی پێکدەهێنرێت.
ئەم ئەنجوومەنە پێکهاتووە لە:
• سەرۆکی کۆماری ئێران
• سەرۆکی دادوەری
• نوێنەرێک لە ئەنجوومەنی چاوەدێری
ئەرکی سەرەکی ئەم ئەنجوومەنە، بەڕێوەبردنی وڵاتە تا هەڵبژاردنی ڕێبەرێکی نوێ لەلایەن ئەنجوومەنی شارەزاکان (مەجلسی خوبەرا).
چۆنیەتی هەڵبژاردنی ڕێبەری نوێ
ئەنجوومەنی شارەزاکان پێکهاتووە لە ٨٨ مەلا. ئەم ئەنجوومەنە بڕیاردەری هەڵبژاردن، یان دیاریکردنی یەک کەس یان چەند کەسێکە بۆ پۆستی ڕێبەری وڵات. بەم شێوەیە، خەڵکی مەدەنی هیچ ڕۆڵێکی ڕاستەوخۆیان نییە لە هەڵبژاردنی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران.
بارودۆخی ناوخۆی ڕێژیم، پێش و پاش خامەنەیی
ماوەیەکی زۆرە گومان و بێباوەڕی لەنێوان سەرکردە باڵاکانی ڕێژیمدا درووستبووە. هەندێک لە بەرپرسان، بە شێوەی نهێنی، هاوکاری هێزە دەرەکییەکان وەک ئەمریکا و ئیسرائیل بوون. ئەم بارودۆخە بووە هۆکاری گەیشتنی زانیاری ورد سەبارەت بە شوێنی کارگە چەکییەکان، بەرنامە ئەتۆمییەکان، و شوێنی ژیانی بەرپرسان و شارەزایانی بواری یورانیۆم, بگاتە دەستی ئەم وڵاتانە، تا بتوانن بە شێوەیەکی ورد ئامانجە سەربازییەکانیان بپێکن.
سەرەڕای ئەو هەموو ناکۆکی و گوومانانە، عەلی خامەنەیی تا ڕادەیەک هاوسەنگی ڕێبەری پاراستبوو. بەڵام سێ خاڵی گرنگ هەن کە دەبنە ئاستەنگی بۆ هەڵبژاردنی ڕێبەری نوێ: یا لاوازبوونی زیاتری پرۆسەکە.
١. ئایا لە ناو ئەم هەموو ناکۆکیانەدا، دەتوانن ڕێبەرێکی گشتگیر هەڵبژێرن کە ڕازی‌کەری هەموو بالە جیاوازەکانی ڕێژیم بێت؟ یان ناکۆکی و شەڕی دەسەڵات، ڕێژیمەکە بەرەو لاوازبوون و داڕووخانی هەیشەیی دەبات؟
٢. ئایا ڕێژیمی ئێستا، دەتوانێت شوێنێکی تر دیاری دەکات بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە نهێنییەکانیان، واتە شوێنێک کە بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل ئاشکرا نەبێت، تا نەکەونە ژێر هێرشی مووشەک و درۆن؟ بێگوومان ئەمەش زۆر مەحاڵە.
٣. لە سەردەمی خامەنەییدا، کوردستان، نەتەوە بندەستەکان، و زۆربەی شارەکانی ئێران شاهدی خۆپیشاندان و ڕاپەڕینی گەورە بوون. ئایا ئەم فشاری ئەمنییە و ئەم قەیرانە ئابوورییانە، لەلایەن ڕێبەری نوێ چارەسەردەکرێن؟ یا ڕێگە زیاتر خۆش دەکرێت بۆ خۆپێشاندانی گەورەتر و سەرتاسەری تر. شکانی ترسی خەڵک لەم ڕێبەرە تازە کەم دەسەڵاتە.
ئەرکی نەتەوەی کورد لەم کاتە هەستیارەدا.
نەتەوەی کورد دەبێت بۆ ئەم گۆڕانکاریانە و ڕووداوانە خۆی ئامادە بکات. پێشتر زۆر جار باس لە یەکێتی و تەبایی کراوە، بەڵام لە ئێستادا پێویستە حکومەتێکی کاتی لە تاڕاوگە درووست بکرێت، تا لە کاتی گۆڕانکاری و گەڕانەوەی دەسەڵات، ئەرکەکان بۆ پاراستنی گیان و ژیانی خەڵک، بە سەر پارت و ڕێکخراو کەسانەی شارەزای ئیداری و ئەمنی، دابەش بکرێن.
ئەم هەنگاوە دەتوانێت هۆشیاری، ئارامی و ئامادەیی لە ناو خەڵکدا درووست بکات بۆ هەڵبژاردنێکی گشتی و دیموکراتیک لە پاش هێوربوونەوەی گرژییەکانی چەند مانگی سەرەتای ڕووخانی ڕێژیمی ئێران.
ئەم ڕێگایە یەکێکە لە کەمترین چارەسەرییەکان کە دەتوانێت کیانی نەتەوەی کورد بپارێزێت، هەروەها سەرنج و پشتیوانی نێودەوڵەتی ڕابکێشێت، و ناوچەکە وەک ناوچەیەکی ئارام و جێی متمانە بۆ کۆنسۆڵگەری و کۆمپانیا گرنگەکانی جیهان بناسێنێت.
لە کۆتاییدا بە هەر شێوەیەک شیکاری بۆ بکرێت، ئەم ڕێژیمە لە نەمانی تەواودایە. ئیتر پیویستە بیر لە خۆ ئامادەکردنی بە کردەوەیی بکەینەوە.

What Happens in Iran After the Killing of Ali Khamenei?
What Should the Kurdish Nation Do?
Written by: Arif Bawecani
1 March 2026
On 28 February 2026, a joint aerial force of the United States and Israel carried out a military strike against Iran. As previously indicated, the attack was highly precise and devastating. As expected, as a result of this strike, Ali Khamenei, the Supreme Leader of the Islamic Republic of Iran, along with several other senior regime officials, was killed.
How is a successor chosen after Khamenei?
According to the Constitution of the Islamic Republic of Iran, when the position of Supreme Leader becomes vacant, an Interim Leadership Council is immediately formed.
This council consists of:
• The President of Iran
• The Head of the Judiciary
• A representative of the Guardian Council
The main task of this council is to administer the country until a new Supreme Leader is selected by the Assembly of Experts.
The process of selecting a new Supreme Leader
The Assembly of Experts is composed of 88 clerics. This body has the authority to elect or appoint one person—or a leadership council—to the position of Supreme Leader. In this system, the general public has no direct role in choosing the Supreme Leader of the Islamic Republic of Iran.
The internal condition of the regime before and after Khamenei
For a long time, suspicion and deep mistrust have existed among the senior leadership of the regime. Some officials secretly cooperated with foreign powers such as the United States and Israel. This situation enabled detailed intelligence—regarding weapons facilities, nuclear programs, and the residences of officials and uranium specialists—to reach these countries, allowing them to accurately identify and strike their military targets.
Despite all these internal conflicts and suspicions, Ali Khamenei managed to maintain a degree of leadership balance. However, there are three key issues that now pose serious obstacles to the selection of a new leader and may further weaken the process:
1. Can a consensus leader be chosen?
Amid these deep divisions, is it possible to select a leader acceptable to all factions of the regime? Or will power struggles and internal conflict push the regime toward further weakening and eventual collapse?
2. Security of leadership meetings:
Can the current regime identify new secure locations for secret meetings—places not exposed to the intelligence of the United States and Israel—so as to avoid missile or drone attacks? This, without doubt, seems extremely unlikely.
3. Public pressure and uprisings:
During Khamenei’s era, Kurdistan, other oppressed nations, and most Iranian cities witnessed major protests and uprisings. Will the new leadership be able to resolve the security pressures and economic crises? Or will conditions become even more favorable for broader and more nationwide uprisings, especially as public fear of a new and weaker leader diminishes?
The responsibility of the Kurdish nation at this sensitive moment
The Kurdish nation must prepare itself for these changes and developments. Unity and solidarity have long been discussed, but now there is an urgent need to establish a provisional government in exile. During a period of transition and power vacuum, responsibilities for protecting people’s lives and security should be distributed among political parties, organizations, and qualified administrative and security professionals.
Such a step can foster public awareness, calm, and preparedness for a general and democratic election after tensions subside in the first months following the collapse of the Iranian regime.
This path is among the minimum necessary solutions to safeguard the existence of the Kurdish nation. It can also attract international attention and support and present the region as a stable and reliable area for diplomatic missions and major global companies.

In the end, no matter how it is analyzed, this regime is facing total collapse. It is now necessary to think seriously about practical self-preparation and concrete action.

Comments

comments

بابەتی پێشوولە هەولێری پایتەختی باشووری نیشتیمان، یادی ٢٠ساڵەی پ س ک کرایەوە. The 20th Anniversary of the Founding of the Party Serbesti Kurdistan (PSK) Commemorated in Erbil Kurdistan. KRG
بابەتی دواتربەشداری سەرۆکی پ س ک لەگەڵ کەناڵی (المشهد عەرەبی) PSK Leader with Mashhad Arabic channel

وڵامێک جێ بێڵە

بۆچوونی خۆتان دابنێن
ناوتان لێرە بنووسن

نوێترینەکان
کوردی /  فارسی- بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە سێدارەدانی ... بەشداری عارف باوەجانی، سەرۆکی پ س ک، لە کەناڵی (ئەلمەشهد)، سەبارەت بە هۆکارەکانی کوشتنی کەسانی سیاسی... Kurdi- English- Farsi- Arabic دۆناڵد ترەمپ و دوورگەی خارگ Donald Trump and Kharg Island دونالد تر... سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پۆستێکی کوورتدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئیکس ) توویتەری پێشوو. بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدان کورد... سوپاس و پێزانینی بنەماڵەی کۆچکردوو حاجی تۆفیق ئەحمەدی / باوەجانی باوکی کاک عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان کۆچی دوایی کرد پارتی سەربەستیی کوردستان، هێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر پێشمەرگە و ناوچەکانی هەرێمی کورد... پەیامی بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی نەورۆزی ٢٧٢٦ی کوردی Kurdi, English , Arabic . پیڕۆزبایی سەرۆکی پ س ک بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە