کوردی….. English
لە هەولێری پایتەختی باشووری نیشتیمان، یادی ٢٠ساڵەی پ س ک کرایەوە.
The 20th Anniversary of the Founding of the Party Serbesti Kurdistan (PSK) Commemorated in Erbil Kurdistan. KRG
بە سەرپەرەستی ئەندامانی پارتی سەربەستیی کوردستان، نیشتەجێ لە پاڕێزگای هەولێر و دەورووبەر و، بە بەشداری سەرۆکی گشتی. ڕێکەوتی ٩ی ڕەشەممەی ٢٧٢٥ی کوردی، بەرامبەر بە٢٨ی فەبرواری ٢٠٢٦ی زاینی. لە شاری هەولێر یادکردنەوەیەکی تایبەت، بە مەبەستی پێشوازی لە لایەنە سیاسیەکانی دۆستمان و ئەندامان و هاوبیرانی پارتەکەمان، بۆ یۆبلێومی بیستساڵەی دامەزراندنی پارتی سەربەستیی کوردستان ڕێکخرا. لەو یادکردنەوەدا نوێنەرانی دەیان پارت و ڕێکخراوی هەر چوارپارچەی کوردستان، و دەیان کەسایەتی سیاسی و ئاکادیمی و کۆمەڵایەتی کوردستانی و، ئەندامان و هاوبیرانی پارتەکەمان لە شوێنی دیاریکراو ئامادە دەبوون و، پیڕۆزباییان ئاراستەی سەرۆکی گشتی و ئەندامانی پارتی سەربەستیی کوردستان دەکرد.
سەرەتای بەرنامە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و خوولەکێک ڕاوەستان و بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری و سەربەخۆیی نیشتئمان. بە سەرپەرەستی کاک شەماڵ هەورامی بەرنامەی ساڵیادەکە دەستی پێکرد.
پاشان لە لایەن بەڕێوەبەری بەرنامەوە بانگهێشتی بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان کرا، کە وتاری بە خێرهاتنی پێشکەش بکات.
بەڕێزیان وێرای بە خێرهاتنی نوێنەری گشت لایەنەکان و سەرجەم میوانەکان لە سەر ئەم چەند خاڵەی خوارەوە باسەکەی خۆی پێشکەشکرد.
١ / ئاماژەیەک بە یادی ٢٠ ساڵەی دامەزراندنی پ س ک.
٢ / هەوڵدانی بەردەوام بۆ درووستکردنی پێوەندی لە ئاست نێوخۆیی ونێودەوڵەتی .
٣ / ئاماژە بە ئاشتی و یەکڕیزی ماڵی کورد لە ئاست نێۆخۆدا. هەروەها پیڕۆزبایی لە درووستبوونی هاوپەیمانی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
لە پاش قسەکانی بەڕێزیان، پەیامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پ س ک بە شێوەی ئۆنلاین پێشکەشکرا.
ناوی تەواوی ئەو حیزب و ڕڕێکخراوانەی بە حزووری و یا ناردنی پەیام و برووسکە، لەو مراسمەی یادی٢٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتی سەربەستیی کوردستان، بەشداریان هەبوو.
پارتی دیمۆکراتی کوردستان.
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران / بە پارچە گووڵەوە.
یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان
دەم پارتی (DEM Party) باکوور.
پارتیا دیموکراتا کوردستانا باکور
حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان
یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستان
یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان
پارتی یەکێتی دیمۆکراتی کورد/ لە سوریا
پارتی دیمۆکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا
حیزبی دیمۆکراتی کورد لە سوریا (ئەلپارتی)
حیزبی ڕزگاریی کوردستان
پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا
پارتیا وڵات پارێزی کوردستان باکور
پارتی هیوای کوردستان / ڕۆژئاوا
بزووتنەوەی دیمۆکراتی گەلی کوردستان.
بزووتنەوەی ئازادی کوردستان / سوریا
……………………………………
هەروەها شاندێکی ئەنجوومەنی نیشتتیمانی کوردستانی سوریا ( ENKS) ڕۆژئاوا کە نوێنەرایەتی ئەم حیزب و ڕیکخراوانەی خوارەوەی ئەندام لە ئەنەکەسە دەکەن.
پارتی دیموکراتی کوردستان/ لە سوریا
پارتی یەکێتی کوردستان/ لە سوریا
پارتی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کورد، لە سوریا
پارتی گەلی کوردستان لە سوریا
یەکسانی دیموکراتی کورد
پارتی یەکێتی کوردستان لە سوریا
بزووتنەوەی چاکسازی کورد لە سوریا
پارتی چەپی کوردستان لە سوریا
پارتی چەپی دیموکراتی کورد پ.س
پارتی پێشەنگی کوردستان لە سوریا
بزووتنەوەی ئایندەی کورد لە سوریا
پارتی دیمۆکراتی نەتەوەیی کوردستان لە سوریا
هێزه کانی دیموکراتی کورد له سوریا
گردبوونەوەی دیموکراتی نیشتمانی
پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا
هەرووەها ئەم پارت و ڕێکخراوانەی دیکە بە جیا.
کەسایەتییەکان.
فوئاد ڕەوەند توێژەر و چالاکی نەتەوەیی
هاوار بانیخێڵانی ڕۆژنامەنووس و چالاکی سیاسی.
سەید کەمال ئیبراهیمی. چالاکی سیاسی و مێژونووس.
کەمال هەرکی تێکۆشەری دێرینی نەتەوەیی
هەروەها بە دەیان کەس لە ئەندامانی پارتەکەمان لە هەولێر و دەوروبەر.
تێ بی نی : ئەم ڕاپۆرتە هەواڵە بەردەوام نوێدەکرێتەوە. تکایە هەر ڕێکخراو لایەنێکی سیاسی، یا کەسایەتی ناوەکەی نەهاتووە بە بێرمان بهێنێتەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
٩ ی ڕەشەممەی ٢٧٢٥ی کوردی. بەرامبەر بە ٢٨ /٢/ ٢٠٢٦ زاینی.
The 20th Anniversary of the Founding of the Party Serbesti Kurdistan (PSK) Commemorated in Erbil Kurdistan. KRG
On 28 February 2026, the 20th anniversary of the founding of the Party Serbesti Kurdistan (PSK) was commemorated with dignity and grandeur in Erbil, the capital of Kurdistan. KRG.
The event was organized to welcome friendly political forces, party members, and supporters on the occasion of the 20th anniversary of the founding of the Party Serbesti Kurdistan PSK.
At the commemoration, representatives of dozens of parties and organizations from all four parts of Kurdistan, along with many Kurdish political, academic, and social figures, as well as party members and supporters, were present at the designated venue and conveyed their congratulations to the Party Leader and the members of the Party Serbesti Kurdistan PSK.
The program began with the national anthem “Ey Reqîb,” followed by a moment of silence in honor of the martyrs of the path of liberation and national independence. The anniversary program was overseen by Kak Şemal Hawrami.
Afterward, the program host invited Mr. Arif Bawecani, Leader of the arty Serbesti Kurdistan (PSK), to deliver a welcoming speech. Alongside welcoming the representatives of all parties and all guests, he addressed the following points:
A reference to the 20th anniversary of the founding of the PSK.
Continued efforts to build relations at both domestic and international levels.
Emphasis on peace and unity within the Kurdish community at the internal level, as well as congratulations on the formation of the alliance of the parties of Eastern Kurdistan.
Following his speech, a message from the PSK Leadership
Culture and Media Center for PSK
28 February 2026
لەم لینکەی خوارەوە بینەری دەیان وێنەو ڤیدۆ بن.
https://www.facebook.com/share/v/1JSDL4A3jb/
https://www.facebook.com/share/v/1JSDL4A3jb/




