Kurdish…. English بەردەوام نوێدەکرێتەوە. بە بەشداری حزووری و پەیام وبروسکەی سەدان حیزب وڕێکخراو کەسایەتی کوردستانی وجیهانی. یادی یۆبلیومی٢٠ساڵەی دامەزراندنی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە ئۆسڵۆ کرایەوە.
The 20th Anniversary of the Founding of the Party Serbesti Kurdistan (PSK) Commemorated in Oslo, Norway
ڕێکەوتی ٢ی ڕەشەممەی٢٧٢٥ی کوردی، بەرامبەر بە٢١ی فەبرواری ٢٠٢٦ ی زاینیی.. لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج. بە سەرپەرەستی ناوەندی پێوەندی ودیپڵۆماسی/ پارتی سەربەستیی کوردستان، یادی٢٠ساڵەی دامەزراندنی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە شکۆوە کرایەوە. بەبەشداری حزووری، هەروەها پەیام و برووسکەی سەدان پارت و ڕێکخراو کەسایەتی کوردستانی و نێودەوڵەتی، بە شێوەی خوارەوە بەرنامەکانی ئەو ساڵیادە بەڕێوە چوو.
سەرەتای بەرنامە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب کرایەوە.
لەگەڵ تەواوی بوونی سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب، وتارێکی زانیاری بواری ئەمنی وئاسایشی لۆکاڵی ڕێورەسمەکە لە لایەن بەڕێز یان گرێگەرسەن پێشکەشکرا.
بە دوای ئەودا لە سەر داوای بەڕێوەبەری بەرنامەو سەرۆکی گشتی پ س ک بانگهێشتی سەرۆک و نوێنەری حیزبەکان کرا، کە پێکەوە کەیکی٢٠ ساڵەی دامەزراندنی پ س ک پارچە بکەن.
پاشان لە لایەن بەڕێوەبەری بەرنامەوە بانگهێشتی بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان کرا، کە وتاری کردنەوە و بە خێرهاتنی میوان پێشکەش بکات.
بەڕێزیان وێرای بە خێرهاتنی نوێنەری گشت لایەنەکان و سەرجەم میوانەکان لە سەر ئەم چەند خاڵەی خوارەوە باسەکەی خۆی پێشکەشکرد.
١ / ئاوردانەوەیەکی خێرا بە یادی ٢٠ ساڵەی پ س ک.
٢ / لە سەر چۆنیەتی درووستکردنی بناغەی پێوەندی و هەوڵە سیاسی و دێپڵۆماسییەکان، لە ئاست کوردستان و جیهاندا.
٣ / پێداگری و ئاماژە بە گرنگی و یەکڕیزی ماڵی کورد لە ئاست جیهاندا.
٤ / باسێک لە سەر ناوەندی دیالۆگ و ئەگەری درووستبوونی هاوپەیمانی.
بەشی دواتر تەرخانکرا. بە پێشکەشکردنی پەیامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ( پ س ک ) بە بۆنەی یادی ٢٠ساڵەی دامەزراندنییەوە، کە بە تۆمارکراوی بە شێوەی ڤیدۆیی ئامادە کراوبوو.
بەشی دووەمی بەرنامە. تایبەتە بە پانێلی نەرویجی
کە تایبەت بوو بە بەشی زمانی نەرویجی. پانێلەکە بە سەرپەرەستی بەڕێز ئێریک سەلە سەرۆکی پارتی کۆنسەرڤاتیڤی نەرویجی و. بە بەشداری بەڕێزان ئولا ئیلڤەستووەن وەزیری پێشووتر و، ١٢ساڵ ئەندامی پەرلەمانی نەرویج، هەروەها ١٢ساڵ جێگری سەرۆکی ڤێنسترە (پارتی لیبرالی نەرویجی) . هەروەها بەڕێز لەیف کنوستن ڕۆژنامەنووس و بۆدکاستر و شێکاری سیاسەتی نێودەوڵەتی. بەڕێوە چوو. کە هەر کام لەو بەڕیزانە بابەتی خۆیان پێشکەشکرد. دواتر لە لایەن بەشدارانەوە بە پرسار و تێبینی بابەتە زیاتر پەرەی سەند.
/ لە نێوا ئاخنی بەرنامەکاندا، پەیتا پەیتا ئاماژە بە چەند پەیام و بروسکەی پارت ولایەنەکانی گەیتشوو بە ڕێوڕەسمەکە دەکرا.
بە دوای ئەو بەشەدا پشوویەکی ١٥ خوولەکی ڕادەگەیەندرا .
بەشی سێیەم و کۆتایی بەرنامە. تەرخانکرابوو بۆ بەشی پانێلی سیاسی بە زمانی کوردی. بە سەرپەرەستی بەڕێز ئاشتیاکۆ پورکەریمی.سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان. بە میوانداری بەڕێز کاک عەبدوڵا حیجاب. کەسایەتی سیاسی و ئاکادیمی کوردستانی و، شارەزای سیاسەتی نێو دەوڵەتی.
لە نێو ئاخنی بابەتاکاندا هەم ئاماژە بە ناوی ئەو پارت و ڕێکخراو کەساییەتییانە دەکرا کە پەیامیان ناردووە، هەم سروودی نەتەوەیی و دیمەنی شارەکانی کوردستان بە شێوەی شاشەیی پێشاندەدرا.
لە بەشیكی دیکەی بەرنامەکەدا. بڕوانامەی سوپاس و پێێزانینی پارتی سەربەستیی کوردستان، پێشکەشی بەشیك لە بەشدارانی ئەو ساڵیادە کرا.
ناوی تەواوی ئەو حیزب و ڕڕێکخراوانەی بە حزووری و بەشداریان هەبوو پەیامەکانیان دەخوێندەوە، هەروەها پەیامە نێردراوەکانیش بە بۆنەی یادی٢٠ ساڵەی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە.
کۆمیتەی هاوکاری حیزبەکانی کوردستان کە ئەم پارتانەی تێدا ئەندامن.
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
پارتی دیموکراتی کوردستان
پارتیا دیموکراتا کوردستانا باکور
پارتی ئازادی کوردستان
ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا
پارتی سەربەستیی کوردستان
پارتیا وڵات پارێزی کوردستان باکور
یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان
……………………………………
ئەنجوومەنی نیشتتیمانی کوردستانی سوریا ( ENKS) ڕۆژئاوا
پارتی دیموکراتی کوردستان/ لە سوریا
پارتی یەکێتی کوردستان/ لە سوریا
پارتی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کورد، لە سوریا
پارتی گەلی کوردستان لە سوریا
یەکسانی دیموکراتی کورد
پارتی یەکێتی کوردستان لە سوریا
بزووتنەوەی چاکسازی کورد لە سوریا
پارتی چەپی کوردستان لە سوریا
پارتی چەپی دیموکراتی کورد پ.س
پارتی پێشەنگی کوردستان لە سوریا
بزووتنەوەی ئایندەی کورد لە سوریا
پارتی دیمۆکراتی نەتەوەیی کوردستان لە سوریا
هێزه کانی دیموکراتی کورد له سوریا
گردبوونەوەی دیموکراتی نیشتمانی
پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا
پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا
بزووتنەوەی لاوانی دێموکرات ڕۆژئاوا
یەکێتی قوتابیان و لاوان ڕۆژئاوا
بزووتنەوەی لاوانی کوردی سوریا.
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کورد
یەکێتی ژنانی کوردستان سوریا
ڕێکخراوی ژنانی کورد لە سوریا
یەکێتی ژنانی کورد رۆژئاوا
ڕێکخستنی ئەڤین
هەرووەها ئەم پارت و ڕێکخراوانەی دیکە بە جیا.
یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان
کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکیشانی کوردستانی ئێران.
حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
حیزبی شیوعی کوردستان
بزوووتنەوەی سەربەخۆیییخوازانی کوردستان.
ڕێکخراوی یاری کورد.
بزووتنەوەی دیمۆکراتیکی یارسان.
پارتی سەربەخۆیی کوردستان
پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان
یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستان
حیزبی دیمۆکراتی کورد لە سوریا (ئەلپارتی)
حیزبی ڕزگاریی کوردستان
ناوەندی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕێکخراوی جیهانی کورد.
دیاکۆ شێخ ئاغایی
حیزبی دادپەروەری کوردستانی ئێران.
بزوووتنەوەی نوێبوونەوەی کوردستان.
کەسایەتییەکان
ئامێد حاجۆ کەسایەتی دیاری ڕۆژئاوای کوردستان.
ئیقباڵ سەفەری فەرماندە و تێکۆشەری دێرین.
ئیبراهیم لاجانی ئەندامی پشووی سەرکردایەتی حدکا و شارەزای سیاسەتی نێودەوڵەتی
هوونەرمەند نەجمان سیندی
موحسین نستانی
هەلگورد تاڵەبانی/ تێکۆشەری نەتەوەیی
شلێر باپیری ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی بواری مافی مرۆڤ
ئەمن وەیسی کەسایەتی سیاسی
عومەر کانی زەردی
عەلی ئەشرەف مورادی
ڕاوێژ عەزیزی شاعیر
دوکتۆر نورەدین خۆشناو، سەرۆکی ئەنیسیتۆی )سمێری. (SMERI
سابیر ڕەحمانپور شاعیر
شێرکۆ جەلیل گادانی
هیرۆ ئەنوەری چالاکی نەتەوەیی
دوکتۆرە شەماڵ سامۆلسەن
ژینا سنەیی چالاکی پێوەندی نێودەوڵەتی
کامیار سوڵتانپەناه کەسایەتی نەتەوەیی.
موحەممەد ئۆمەری کەسایەتی سیاسی ڕۆژئاوا
لە ئاستی نێودەوڵەتی و نەتەوە بندەستەکان.
پارتی کۆنسەرڤاتیڤی نەرویجی
پارتی ژینگەی نەرویجی MDG
دوکتۆر ئیدی کۆهین کەسایەتی ئاکادیمی ئیسرائیلی
( هەدەسە یەشوورن) هوونەمەردنی ئیسرائیلی بە ڕەگەز کورد
بەڕێز لیات کوردسەن/ سەرۆکی تۆڕی جوو/ کورد لە بەریتانیان
ئۆلە ئیلڤەستووەن وەزیر و ئەندام پەرلەمانی پێشووی نەرویج.
لەیف کنووتسەن/ ڕۆژنامەنووس، بۆدکاستەر و شیکەرەوەی سیاسی نەرویجی.
بەروی دیمۆکراتی گەلی ئەحوازی ( جاد)
بزووتنەوەی نەتەوەیی بەلووچستتان. ( زرمبش)
بەڕێز مەحموود بەشاری کەعبی دامەزرێنەری بەرەی ڕزگاریخوازی ئەحواز.
یان گرێگەرسەن. کەسایەتی نەرویجی و ئەندامی ڕیکخراوی وەکفا
تورە ویلمەلسەن. شارەزای مێژووی تەورات و ئەندامی ڕێکخراوی وەکفا.
ئانیتا بابان، ئەندامی ڕکخراوی وەکفا.
دوکتۆر ئیحسان ئەرجوومەند. کەسایەتی بەلووچی
تێ بی نی : ئەم ڕاپۆرتە هەواڵە بەردەوام نوێدەکرێتەوە. تکایە هەر ڕێکخراو لایەنێکی سیاسی، یا کەسایەتی ناوەکەی نەهاتووە بە بێرمان بهێنێتەوە.
بۆ دیتنی سەیان وێنەو ڤیدۆی تایبەت بەو پڕۆگرامە کلیکی ئەم لینکەی فایسبووک بکە
Click on this Facebook link to see hundreds of photos and videos of the program
https://www.facebook.com/abawecani/posts/pfbid0Q4TEyzWoVMzNtryZgfzwNfdi6YWGpQ92Gi2Qoq5VvbWDf5yMMxfu9CG6MdJpa7iNl?comment_id=1059663543048982¬if_id=1771751086287947¬if_t=feed_comment&ref=notif
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
٣ی ڕەشەممەی ٢٧٢٥ی کوردی. بەرامبەر بە ٢٢ /٢/ ٢٠٢٦ زاینی.
The 20th Anniversary of the Founding of the Party Serbesti Kurdistan (PSK) Commemorated in Oslo, Norway
On 21 February 2026, the 20th anniversary of the founding of the Party Serbesti Kurdistan (PSK) was commemorated with dignity and grandeur in Oslo, the capital of Norway.
The event was organized under the supervision of the Centre for Relations and Diplomacy of the Party Serbesti Kurdistan (PSK). Hundreds of congratulatory messages and letters were received from political parties, NGOs, and individual figures from Kurdistan, as well as from international political parties, organizations, and public figures.
Opening of the Program
The ceremony began with the Kurdish national anthem, “Ey Reqîb.”
Subsequently, at the invitation of the program moderator and the Party Leader of the Party Serbesti Kurdistan (PSK), leaders and representatives of participating parties were invited to jointly cut the 20th anniversary commemorative cake.
Keynote Address
The program moderator then invited Mr. Arif Bawecani of the Party Serbesti Kurdistan (PSK) to deliver the opening and welcoming speech. In his address, he focused on the following key points:
1. A brief overview of the 20-year history of the Party Serbesti Kurdistan (PSK)
2. Political and diplomatic efforts at both the Kurdistan and international levels
3. Emphasis on the importance of Kurdish unity worldwide
4. Discussion of dialogue platforms and the prospects for forming alliances
Official Messages
In the following segment, a recorded video message from the Leadership Council of the Party Serbesti Kurdistan (PSK), prepared specifically for the 20th anniversary, was presented to the audience.
Norwegian Panel
The second part of the program featured a Norwegian-language political panel moderated by Erik Selle, with the participation of:
• Ola Elvestuen, former minister, 12-year member of the Norwegian Parliament, and former Deputy Leader of the Liberal Party (Venstre)
• Leif Knutsen, journalist, podcaster, and international political analyst
Each panellist presented their perspectives, followed by an interactive discussion that included questions and comments from attendees. Throughout the program, references were made to messages and statements sent by political parties and organizations that were unable to attend in person.
Kurdish Political Panel and Conclusion
After a 15-minute break, the third and final segment of the program commenced. This segment consisted of a Kurdish-language political panel moderated by Ashtiyako Pourkarimi, Head of the Kurdistan Independence Movement, with Mr. Abdullah Hijab—Kurdish political and academic figure and expert in international politics—as the guest speaker.
During the panel, the names of parties, organizations, and personalities who had sent congratulatory messages were mentioned, while Kurdish national songs and visual scenes from cities across Kurdistan were displayed on screen.
The event concluded with the official reading of the names of all participating parties, organizations, and individuals—both those present and those who had sent messages—on the occasion of the 20th anniversary of the Party Serbesti Kurdistan (PSK).
Culture and Media Center for PSK
22 February 2026




