بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان. بە بۆنەی یادی٢٠ساڵەی دامەزراندنیەوە.
Statement of the Leadership Council of the Party Serbesti Kurdistan( P S K ) On the occasion of the 20th anniversary of its founding
خەڵکی خاک داگیرکراوی کوردستان
گشت کوردستانیانی سەربەخۆییخواز
تێکۆشەرانی ڕێبازی نەتەوەیی، ئەندامان و هاوبیرانی پارتی سەربەستیی کوردستان.
کۆڕ وکۆمەڵانی دۆستی پارتەکەمان و نەتەوەی کورد لە ئاست جیهان.
گشت لاوانی ناسیونالیستی کوردستان.
سڵاو و ڕێزی پارتی سەربەستیی کوردستانتان لێ بێت.
بۆ دیتنی پەیامەکە بە دەنگ و ڕەنگ کرتەی ئەم لینکەی خوارەوە بکە ://www.facebook.com/share/v/1DFJXfct4F/
لە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ی کوردی، بەرامبەر ١٧ی شوبات ٢٠٢٦ی زاینی، پارتی سەربەستیی کوردستان، پێدەێنێتە ناو تەمەنی٢٠ساڵەی خەبات و تێکۆشانی. واتە بیستساڵ خەباتی بەردەوام لە پێناو سەربەخۆیی، سەروەری و مافە ڕەواکانی نەتەوەی کورد.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، لەم بۆنە پیرۆز و مێژووییەدا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت ئەندامان، هاوبیران، تێکۆشەران و هەموو ئەوانەی دەنگ و هیوای سەربەخۆیی کوردستانیان لە دڵدایە، دەکات.
پارتی سەربەستیی کوردستان: لە سەردەمی دامەزراندنیدا، لە سەرەتای دووهەزارەکان،وەک ویستێکی نەتەوەیی بۆ وەگەرخستنەوەی بیرۆکە و ڕێڕەوی سەربەخۆییخوازی، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەریهەڵدا. لە کاتێکدا خەباتی نەتەوەیی ڕووبە ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان، لەو ئان و ساتەدا تووشی ناچالاکی ڕێکخراوەی ببوو، پارتەکەمان بە هێزێکی نوێ، بیری نەتەوەیی و دروشمی سەربەخۆیی بەکردەوەی هێنایەوە نێو وێردی سەرزاری لاوانی ناسیونالسیتی کوردستان. ئەو چەمکەی دووبارە زیندوو کردەوە.
لە ماوەی ئەم ٢٠ ساڵەدا، بەهۆی گەشەی بەردەوام لەسەر بنەما نەتەوەیی، ڕاستگۆیی سیاسی و نەگۆڕینی ڕێباز، پارتیمان سەلماندوویەتی کە پارتێکی بە ناوەڕۆک و دێپڵۆماسیەت نەتەوەیی کوردستانییە، وێرای فشارو کۆسپێکی زۆر، نەک لاواز نەبووە، بەڵکو قوڵتر و پوختتر بووە.
لە ئاست کوردستانیانی ناوخۆی وڵات و لە نێو کوردانی دەرەوە، لە ئەوروپا، ئەمریکا و ئوسترالیا، پارتیمان توانیوە کاریگەرییەکی دیار لەسەر بەرزکردنەوەی هۆشیاری نەتەوەیی و گرنگیدان بە خەباتی سەربەخۆیی هەبێت. هەروەها لە ڕێگەی پەیام، نووسین، کۆڕ و کۆنفرانس و چالاکییە دیپلۆماسییەکانەوە، دەنگی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گەیاندووە ئاستی جیهانەوە.
پارتی سەربەستیی کوردستان هەرگیز دروشمی سەربەخۆیی بە هیچ قازانجی ئابووری، سیاسی یان دیپلۆماسیی نەگۆڕیوە. هەموو ئەو پێشنیار و فشارانەی کە بۆ لاوازکردنی ئەم ڕێبازە هاتبوون، ڕەدکراونەتەوە، چونکە باوەڕمان وایە کە سەربەخۆیی نەتەوەیی بنەمای هەموو داهاتوویەکی دادپەروەرانەی کوردستانە.
لە ئاستی جیهانیدا، پارتیمان توانیوە پێوەندییەکی بەهێز لەگەڵ وڵاتانی کاریگەر، ڕێکخراوە سیاسی و مافی مرۆڤییەکان دروست بکات، و وەک دەنگێکی ڕوون و نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بناسرێت. بە بەشداری لە کۆنگرە و کۆنفرانسە جیهانییەکان و چالاکییە میدیاییەکان، بوونەتە ئۆلگۆی نەتەوەکەمان بە تایبەت لە بەشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
هەروەها پارتیمان هەمیشە هەڵویستی نەتەوەیی ڕوونی هەبووە سەبارەت بە هەموو بەشە داگیرکراوەکانی کوردستان، هاو هەڵویست و پشتیوان بووە. هەروەها لەگەڵ نەتەوە بندەستەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی ئێران، پێوەندی و هاوکاریی ستراتیژیی دروستی هەبووە و هەیە.
دۆخی ئێستای ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
لە کاتێکدا کە ئێمە یادی ٢٠ساڵەی پارتەکەمان پیڕۆز دەکەین. دۆخی سیاسی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان. لە قۆناغێکی قورس و ئاڵۆداز تێدەپەڕێت. فشاری زۆری ئەمریکاو ئئسرائیل و دونیای لە سەر زیاد بووە. .سیستەمی سیاسیی ناوەندی، لەگەڵ قەیرانی ئابووری، فشاری کۆمەڵایەتی، و قەیرانی متمانەی نێوان دەسەڵات و خەڵک، بووەتە هۆکاری نائارامیی و دڵەڕاوکێی گشت پێکهاتەکانی خەڵکی سەر ئەو جۆغرافیایەی کە ئەمڕۆ پێیدەگووترێت ئێران. نەتەوەکانی بندەستـ وەک کورد، ئازەری، عەرەب، بلوچ و تورکمان و کاسپیان ـ زیاتر لە هەر کاتێک خۆیان بۆ ڕووخانی ئەم ڕێژیمەو ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی یەکجارییان ئامادەکردووە. چوون ڕووخان یا گۆڕینی بنەڕەتی ئەم ڕێژیمە. بووەتە ڕاستییەکی چاوەڕوانکراوی لە ناکاو.
بیرۆکەو خەیاڵی ناوەندگەرایی هیندێک لایەنی کەمنفووزی فارسی، نەک تەنها نەبووە بە هۆکاری لێکنزیکبوونەوەی نەتەوەکان، بەڵکو دووربوون و بێمتمانەی زیاتر دروست کردووە. خەیاڵی پێکەوە ژیان لە ژێر ناوی دێمۆکراسی و فیدراڵی خەیاڵی، لە بەین بردووە. ئەم دۆخە ڕوونی دەکاتەوە کە بەردەوامی ئەم شێوازە، ناتوانێت وەڵامی پێداویستییە ڕەواکان بدات.
پیویستی یەکڕێزی بەتەویی لایەنە کوردستانیان.
وەک باسمان کرد کە ڕووخان یان گۆڕینی بنەڕەتی ڕێژیم بووەتە ڕاستییەکی نزیک و چاوەڕوانکراوە. ئەم بارودۆخە داوای ئەوە دەکات کە بە پەلە هەنگاو بنرێت بۆ درووستکردنی بەرەیەکی گشتگیری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە هەموو بیروباوەڕ و ئاراستە سیاسییە جیاوازەکان لە دەور بەرنامەیەکی چەند خاڵی هاوبەش کۆبکاتەوە، بۆ قۆناغی ڕزگاریی، گەڕانەوە بۆ نێوخۆی وڵات، و پاراستنی ئەمنیەت و ئاسایشی ناوچەکانی سەرسنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
لەو ڕوانگەیەوە، دووبارە پەیاممان ئاڕاستەی ئەو حەوت لایەنە کوردستانییەی کە لە ژێر ناوی ناوەندی دیالۆگ لە پرۆسەی گفتوگۆدان بۆ پێکهێنانی بەرەیەک. پێویستە لەم ساتە هەستیارەدا هەنگاوەکانیان خێراتر و ئاشکراتر بکەن و. ڕێگا بدەن پارتی سەربەستیی کوردستان و هەروەها چەندین لایەنی دیکەی چالاکی کوردستانی، بە شێوەی فەرمی بچنە ناو ئەم ناوەندە.
دواخستنی ئەم پێویستییە لەم قۆناغەدا، زیانێکی قورس و مەترسیدارە بۆ ئاییندەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەلی مێژوویی ئەم گەلەیە
لە کۆتاییدا، جارێکی دیکە یادی ٢٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆز دەکەین. هەر لەو پێوەندیییەشدا گشت سەربەخۆییخوازانی کوردستان. بانگەشە دەکەین بۆ یەکگرتن، یا هاوپەیمانی یا کاری هاوبەش، لە پێناو ئەرکەکەمان بۆ خزمەتکردن بە ڕێبازی نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ههەروەها بەڵێن بە تەواوی ئەندامان و هاوبیران و گشت خەڵکی کوردستان نوێدەکەینەوە. کە خەبات و تێکۆشانمان لە چوارچێوەی یەکڕێزی و تەبایی و ئەرکی نەتەوەییمان، تا گەیشتن بە ئاواتەکانمان بەردەوام دەبێت.
هەر شکاوە بێت، ئاڵا وخەباتی سەربەخۆییخوازی بۆ کوردستانێکی ئازاد، یەکگرتوو و سەربەست .
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
28ى ٤ێبەندانی ٢٧٢٥ی کوردی 17 شوبات ٢٠٢٦ی زاینی




