Germany ….Kurdi . interview Bawecani with Israel Today
دەنگێکی کوردی لە ئێرانەوە. ئیدی کۆهین لەگەڵ باوەجانی Eine kurdische Stimme aus dem Iran
@fremhev
ئەم وتووێژە بە شێوەی دەنگ و ڕەنگ تۆمارکراوە، لە پێشدا بە تێکست لە گۆڤار بڵاو کراوەتەوە، دواتر بە شێوەی تەلەفزوێنی بڵاو دەبێتەوە.
Israel Today Interview with Mr. Arif Bawecani, Leader of the Serbesti Kurdistan Party (PSK).Israel Today is a Jerusalem-based news agency and digital magazine publishing in several languages (including English, German and Dutch). It was founded in 1978 and aims to provide news, commentary and features about Israel, the Middle East and the Jewish world. It reports directly from Jerusalem with local journalists
@متابعين
(ئیسرائیل تودەی.)
چاوپێکەوتن لەگەڵ کاک عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان (PSK).
ئیسرائیل تودەی ئاژانسی هەواڵی و گۆڤاری دیجیتاڵییە و بنکەکەی لە قودسە و بە چەند زمانێک (لەوانەش ئینگلیزی، ئەڵمانی و هۆڵەندی) بڵاودەکاتەوە. لە ساڵی ١٩٧٨ دامەزراوە و ئامانجی پێشکەشکردنی هەواڵ و شرۆڤە و فیچەرەکانە سەبارەت بە ئیسرائیل و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی جوولەکەکان. ڕاستەوخۆ لە قودسەوە لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی ناوخۆیی ڕاپۆرت دەدات.
دەقی وەرگیڕانەکە بە زمانی کوردی.
دەنگێکی کوردی لە ئێرانەوە. ئێدی کوهێن
لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ عارف باوەجانی، سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان (PSK)
ئێدی کوهێن، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ عارف باوەجانی
لە کاتێکدا خۆپیشاندانەکان لە ئێراندا لەلایەن زۆربەی شوێنەکانەوە وەک خاڵێکی گۆڕانکاری گەورە باس دەکرێن، سەرنجی ڕای گشتی نێودەوڵەتی زۆرجار تەنها لەسەر تاران چڕ دەبێت. بەڵام لەرزەکان تەنها بە پایتەخت نەماون، بەڵکو گەیشتوونەتە هەرێمەکانی دیکەش، ئەو ناوچەانەی کە بۆ ماوەی چەند دەهەیەک لە ژێر فشاری داگیرکاری، توندوتیژی و کێشەی نەتەوەیی چارەسەرنەکراودا بوون.
هاوکارەمان ئێدی کوهێن لە هەولێرەوە گفتوگۆیەکی لەگەڵ عارف باوەجانی کردووە دەربارەی چەوساندن و فشاری لەسەر کوردان، کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی سونی و شیعە هەردووکیانەوە ئەنجام دراوە. هەروەها باس لە بەرگری دژی ڕژێمی ئێران و ئەو پرسیارەی کرد کە دوای ڕووخانی ئەم ڕژێمە چی ڕوودەدات. باوەجانی هەروەها باسی پلانی نهێنی خۆمەینی کرد بۆ تێکشکاندنی نەتەوەی کورد، وەک خۆی دەڵێت، هەروەها باس لە چەوساندنی کوردان لەلایەن ڕژێمەکەی پێشووی سەردەمی سەدام حوسێنەوە تا دەسەڵاتداری ئێستای سوریا، ئەبوو موحەمەد ئەلجۆڵانی.
ئێدی کوهێن: بەڕێز باوەجانی، بەخێربێیت.
عارف باوەجانی: سوپاس بۆ بانگکردنتان.
ئایا کوردەکانی ئێران بەشداری خۆپیشاندانەکان دەکەن؟
بەڵێ، بەشداری دەکەن. وە دەبێت ئەمە بە ڕوونی باس بکرێت: کوردەکان ئێرانی نین. ئێمە نەتەوەی کوردین، لە ناوچەیەکدا کە لەم حاڵەتەدا لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە داگیرکراوە. ئێمە ئەو داگیرکارییە قبووڵ ناکەین. ناوی ئەم ناوچەیە لای ئێمە «ڕۆژهەڵاتی کوردستان»ە.
ئەم هەڵوێستە چۆن لە خۆپیشاندانەکاندا دەردەکەوێت؟
گەلی کورد لە یەکەم ڕۆژی دەسەڵاتداری ئەم ڕژێمەوە دژی بووە ــ واتە بۆ ماوەی ٤٧ ساڵە. ئەمجار خۆپیشاندانەکان لە تەاران دەستیان پێکرد، بەڵام خێرا بڵاو بوونەوە بۆ ناوچەکانی دیکە: کوردستان، بلووچستان و ئەحواز. بەڵێ، کوردەکان بە ورەیەکی زۆرەوە بەشداری دەکەن.
قەبارەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەندە و چەند کورد لێی دەژین؟
ئێران بە فەرمی تەنها چوار پارێزگای کوردی دەناسێت: کرماشانی، ئیلام، ئورمیە و سنە. بەڵام لە ڕاستیدا، لانیکەم شەش پارێزگان. هەمدان، خۆراسان، لورستان و ناوچەکانی دیکەش کوردییە، هەندێکیان تێکەڵ بە لورەکانەوە.
تەنها لە خۆراساندا سێ ملیۆن کورد دەژین. ئەوان کوردن کە دوای جەنگی مێژوویی چالدران لە ساڵی ١٥١٤ لە کوردستانەوە ڕاپەڕاندراون. تا ئێستاش هەر بە کوردی قسە دەکەن. بە گشتی نزیکەی ١٥ ملیۆن کورد لە سەر ئەو جۆغرافیایەی پێێ دەگووترێت ئێران، دەژین.
ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە ١٥٠ هەزار کیلۆمەتر دووجا هەیە. ئەم ناوچەیە بۆ ماوەی زیاتر لە ١٥٠٠ کیلۆمەتر درێژ دەبێت و سنووری لەگەڵ چەندین وڵات و گەلی ناوچەکەدا هەیە. سەرچاوەی ئابووری و ناسنامەی مێژوویی تایبەتمان هەیە. ئێمە کەمینە نین، بەڵکو نەتەوەیەکین بە ڕەگ و ڕیشەی کولتووری، مێژوویی و شارستانی، کە کۆنترە لە دەسەڵاتی فارس.
ئایا لە سەردەمی شادا مافی بەرامبەری ڕاستەقینە بوو؟
ئێمە دژی حکوومەتی شاهەنشاییش خەباتمان کردووە. هەروەها دژی ئەوانەش دەوەستین کە ئەمڕۆ وا خۆیان پیشان دەدەن کە دەتوانن بگەڕێنەوە. من مەبەستم کوڕی شابە « واتە چارەکە شا». ئەو هەرگیز بەشێک نەبوو لە بەرگری. ساڵی ١٩٧٩ کاتێک ئێرانی بەجێهێشت، ملیاردها دۆلاری برد بۆ ئەمریکا. ئێمە بە پێچەوانەوە ئازارمان چێژتووە، شەڕمان کرد و قوربانییمان داوە. ئازادی بە سینی پڕ لە زیو نایەت. بە خوێن و خەباتی نەتەوەکانی وەک کورد، بلووچ و عەرەبی ئەحوازە..
نەتەوەی کورد دوای جەنگی دووەمی جیهانی دەوڵەتێکی خۆی دامەزراند، بە سەرۆکایەتی قازی محەمەد. ئەم کۆمارە تەنها ١١ مانگ ماوە، پاشان بە دەست تێگەیشتنی ئێران و ڕووسیا تێکشکا. سەرۆککۆماری کوردستانقازی محەمەد لە سێدارەدرا. لەو کاتەوە تا ئێستا خەبات و بەرگری هەرگیز نەوەستاوە و بەردەوامە.
داهاتووی کوردەکان و نەتەوەکانی نا فارسیی چۆن دەبینیت؟
هەر دەوڵەتێکی نوێ لەم ناوچەیەدا بێتە سەرکار، دەبێت باش ئەوە بزانێت، کە نەتەوەی کورد ــ وەک گەلانی دیکەی غەیرە فارس، هەتا گەیشتن بە دەستهێنانی مافەکانی خۆیان لە خەبات و بەرگریدا دەبن.
زۆر کورد لە سەرەتادا هیوایان بە شۆڕشی ئیسلامی بوو.
بەڵێ. خومەینی ئەوکات بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە مافی خۆبەڕێوەبەری، وەک زمانی دایک و مافەکانی دیکەی تەواوی نەتوەەکانی ناوچەکە دەدات. مخابن لەو ساتەدا هیندێک لە سەرکردە کوردەکان بڕوایان بەو بەڵێنانە کرد. بەڵام دوای دامەزراندنی سوپای پاسداران، هەموو شتێک گۆڕا. پێش ئەوەی جەنگی عێراق دەست پێبکات، بە سوپای پاسداران هێرشیان کردە سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان. کۆمەڵکوژییە گەورە ڕوویدا. وەک کۆمەڵکووژی، قارنێ و قەلاتان، سنە، بانە. لە هەمان ساڵدا، خومەینی فەتواێکی دەرکرد کە تێیدا کوردەکانی بە کافر ناوزەد کردن، لە ڕێگەی ئەو فتوایە پەلامارادانی کوردستانی حەڵاڵکرد. ئەم فەتوایە تا ئێستا هەیە، بەڵگەیی هەیە و ڕژێمی ئیسلامییش نکوڵی لێ ناکات.
ئێوە بۆ داوای سەربەخۆیی دەکەن؟
نەتەوەی کورد لە ساڵی ١٩٧٩ەوە دژی ئەم ڕژێمە خەبات دەکەین، هەروەها گەلانی دیکەش وەک: عەرەبی ئەحواز، بلووچستان و تورکمنسەحرا هەر لە خەباتدان. لانیکەم ٦٥٪ی دانیشتووانی ئەم ناوچانە نافارسن. ئەمە لە ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانداش هاتووە. کەوابێت خەبات بۆ سەربەخۆیی ڕێگە پێدراوەو ئاسانترە.
لە ئێستادا هەم پارتەکەی ئێمە و هەم زۆربەی پارتە کوردییەکان، سەربەخۆیی تاکە ئامانجە. لای هیندێکێش فیدراڵێزم وەک چارەسەری کاتی پێشنیار دەکرێت. بەڵام ئەو فیدراڵیزمە تەنها بە گارانتی نێودەوڵەتی دەتوانرێت ببێتە جێگەی بڕوا. نەک ئەو فیدراڵیزمەی کە لە عێراقدا بینیومانە، تەنها لەسەر پەڕە کاخەزە نایانەوێ دانی پێدا بنێن. ئەگەر فیدراڵیزم، دەبێت لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پارێزراو بێت.
لە ئەورووپا خەڵک بۆ فەلەستین خۆپیشاندان دەکەن، بەڵام بۆ توندوتیژییەکانی ئێران نەخێر. ئایا ئەمە دوو ڕووییە؟
بەڵێ، بە تایبەتی لەلایەن بەشێک لە چەپە ئەورووپییەکانەوە. کاتێک هەڵبژاردنەکان لە وڵاتەکەیان نزیک دەبێتەوە، خۆیان وەک پارێزەری هەموو گەلە چەوساوەکان پیشان دەدەن. بەڵام لە کرداردا، هەزاران کەس بۆ فەلەستین ڕێکدەخەن ، لۆگیستیکی ، ڕێکخستی جەماوەری. بەڵام کاتێک لە کوردستان، بلووچستان یان ئەحوازدا کۆمەڵکوژی ڕوودەدات، بێدەنگی حاکم دەبێت. خۆم ئەندامی پارتێکی چەپ بووم لە نەرویج. لەم جۆرە سیاسەتە باش تێگەیشتووم. هەر ڕووداوێک لە ناوچەکە پێوەندی بە جوولەکەوە هەبێت، دەکرێتە سەرچاوەی زۆربەی میدیاکانیان.
کوردەکان لە هەموو لایەکەوە فشاریان لەسەرە ــ سونی و شیعە.
وتەیەک هەیە: «کورد هیچ هاوڕێیەکی نییە جگە لە شاخەکان.»
ئێمە کێشەکەمان ئایینی نییە. واتە سونی و شیعە ویستی سەرەکی نییە بۆ ئێمە. ئامانجەکەمان پرسی نەتەوەییە: دەوڵەتی کوردیە لە کوردستاندا، ئایین شتێکی تاکە، نە ئامرازێکی سیاسی. بۆیە هەموو هەوڵێک بۆ دابەشکردنی ئێمە بە هێڵی ئایینی لە کوردستان شکستی هێناوە. ئەمڕۆ یەکگرتووییەکی نوێ دەبینین: باکور، باشور، ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا. هەروەها دیاسپۆرای کوردی لە ئەورووپا یەکگرتووە. ئەمە هێزەکەمانە.
بەڕێز باوەجانی، سوپاس بۆ ئەم گفتوگۆیە.
سوپاس بۆ ئێوە و هەموو تیمەکەتان. بە هیوای گەیشتنی گەلەکەمان بە سەربەخۆیی و ئازادی.
Edy COHEN
Eine kurdische Stimme aus dem Iran
Edy Cohen im Gespräch mit dem Vorsitzenden der kurdischen Partei Serbesti Kurdistan (PSK), Arif Bawejani
Edy Cohen (l.) im Gespräch mit Arif Bawejani
Foto: Screenshot YouTube
Während die Proteste im Iran vielerorts als möglicher Wendepunkt diskutiert werden, richtet sich der Blick der internationalen Öffentlichkeit meist auf Teheran. Doch die Erschütterungen reichen weit über die Hauptstadt hinaus – in Regionen, die seit Jahrzehnten von Repression, Konflikten und ungelösten nationalen Fragen geprägt sind.
Unser Korrespondent Edy Cohen hat mit Arif Bawejani aus Erbil in der Autonomen Region Kurdistan über die Verfolgung der Kurden gesprochen, die sowohl durch sunnitische als auch durch schiitische Machthaber begangen wird. Dazu über den Widerstand gegen das iranische Regime sowie die Frage, was am Tag nach einem möglichen Sturz der Herrschaft in Teheran folgen könnte. Bawejani sprach dabei auch über die – aus seiner Sicht – geheimen Pläne Ajatollah Chomeinis zur Zerschlagung des kurdischen Volkes sowie über die Verfolgung der Kurden durch sunnitische Regime, von Saddam Hussein bis hin zum heutigen faktischen Machthaber in Syrien, Abu Mohammed al-Dscholani.
Edy Cohen: Herr Bawejani, herzlich willkommen.
Arif Bawejani: Vielen Dank für die Einladung.
Beteiligen sich die Kurden im Iran an den Protesten?
Ja, das tun sie. Und das muss man richtig einordnen: Kurden sind nicht Iraner. Wir sind das kurdische Volk, und zwar in einem Gebiet, das in diesem Fall vom iranischen Staat besetzt ist. Wir erkennen das nicht an. Bei uns heißt diese Region Ostkurdistan.
Wie äußert sich diese Haltung im aktuellen Aufstand?
Das kurdische Volk stellt sich dieser Regierung seit dem ersten Tag ihrer Herrschaft entgegen – seit 47 Jahren. Die Proteste begannen diesmal in Teheran, breiteten sich aber rasch in andere Regionen aus: nach Kurdistan, nach Belutschistan und nach Ahwaz. Ja, die Kurden beteiligen sich mit großer Entschlossenheit.
Wie groß ist Ostkurdistan und wie viele Kurden leben dort?
Der Iran erkennt offiziell vier kurdische Provinzen an: Kermanschah, Ilam, Urmia und Sanandadsch. In Wahrheit sind es mindestens sechs. Auch Hamadan, Chorasan, Luristan und weitere Gebiete sind kurdisch geprägt – teils mit lurischen Bestandteilen.
Allein in Chorasan leben über drei Millionen Kurden. Es handelt sich um Kurden aus Kurdistan, die im historischen Krieg von Tschaldiran im Jahr 1514 vertrieben wurden. Bis heute sprechen sie Kurdisch. Insgesamt leben nahezu 15 Millionen Kurden im Iran.
Die Fläche Ostkurdistans beträgt mehr als 150.000 Quadratkilometer. Das Gebiet erstreckt sich über mehr als 1.500 Kilometer – von Chanaqin bis Zakho – und grenzt an zahlreiche Staaten und Völker der Region. Wir verfügen über wirtschaftliche Ressourcen und eine eigene historische Identität. Wir sind keine Minderheit, sondern eine Nation mit kulturellen, historischen und zivilisatorischen Wurzeln, die älter sind als die persische Herrschaft.
Junger Kurde mit Kurdenflagge am persischen Nowruz Feiertag | Foto: Adobe Stock
Auch unter dem Schah existierte keine echte Autonomie?
Wir haben bereits gegen den Schah gekämpft. Und wir kämpfen auch gegen jene, die heute glauben, einfach zurückkehren zu können. Ich nenne den Sohn des Schahs bewusst den „Viertel-Schah“. Er war nie Teil des Widerstands. Als er 1979 Iran verließ, nahm er Milliarden Dollar mit in die USA. Wir hingegen haben gelitten, gekämpft und bezahlt. Freiheit kommt nicht auf dem Silbertablett. Sie wurde von Kurden, Belutschen und Arabern aus Ahwaz mit Blut erkauft.
Das kurdische Volk hatte nach dem Zweiten Weltkrieg einen eigenen Staat gegründet – unter Präsident Qazi Muhammad. Diese Republik existierte elf Monate, bevor sie durch eine iranisch-russische Intervention zerstört wurde. Qazi Muhammad wurde hingerichtet. Seitdem ist der Widerstand nie beendet worden.
Wie sehen Sie die Zukunft der Kurden – und der anderen nicht-persischen Völker?
Jede neue Staatlichkeit in dieser Region muss verstehen, dass das kurdische Volk – ebenso wie andere Völker – seine Rechte weiter verteidigen wird, bis das Recht auf Selbstbestimmung erreicht ist.
Viele Kurden setzten zunächst Hoffnungen in die islamische Revolution.
Ja. Chomeini versprach damals Selbstverwaltung, Schulen in der Muttersprache und volle Rechte für alle Völker. Auch kurdische Führungen nahmen diese Zusage ernst. Doch nach der Gründung der Revolutionsgarden änderte sich alles. Noch bevor der Krieg gegen den Irak begann, griffen die Pasdaran Ostkurdistan an. Es kam zu Massakern historischen Ausmaßes – in Qarni, Qalatan, Sanandadsch, Baneh und Bane. Im selben Jahr erließ Chomeini eine Fatwa, mit der er die Kurden zu Ungläubigen erklärte. Diese Fatwa existiert bis heute, sie ist dokumentiert und wird von der Islamischen Republik nicht bestritten.
Sie fordern also Unabhängigkeit?
Seit 1979 kämpfen wir gegen dieses Regime – ebenso wie andere Völker: in Ahwaz, in Belutschistan, in Turkmen-Sahra. Deshalb spreche ich bewusst nicht von „Minderheiten“. Mindestens 65 Prozent der Bevölkerung dieser Regionen sind nicht-persisch. Das belegen auch Berichte bei den Vereinten Nationen.
Für viele kurdische Parteien ist Unabhängigkeit das Ziel. Als mögliche Übergangslösung wäre ein echter Föderalismus denkbar – aber nur mit internationalen Garantien. Nicht ein Föderalismus auf dem Papier, wie wir ihn aus dem Irak kennen. Wenn Föderalismus, dann abgesichert durch die Vereinten Nationen.
Der gelbe Bereich markiert die Gebiete in denen mehrheitlich Kurden leben.
Foto: Adobe Stock
In Europa demonstriert man für die Palästinenser, aber wegen der Gewalt im Iran sieht man keine vergleichbare Reaktion. Ist das Doppelmoral?
Ja. Vor allem bei Teilen der europäischen Linken. Vor Wahlen geben sie sich als Verteidiger aller unterdrückten Völker. In der Praxis mobilisieren sie Tausende für palästinensische Anliegen – mit Geld, Organisation und Vorlauf. Wenn jedoch Massaker in Kurdistan, Belutschistan oder Ahwaz stattfinden, herrscht Schweigen. Ich war selbst Mitglied einer linken Partei in Norwegen. Ich habe diese Doppelmoral erkannt und die Partei verlassen. Wenn in einem Konflikt Juden eine Rolle spielen, ist es für viele Medien und Bewegungen eine Meldung wert.
Die Kurden stehen unter Druck von allen Seiten – sunnitisch wie schiitisch.
Ein Sprichwort sagt: „Die Kurden haben keine Freunde außer den Bergen.“ Unsere Sache ist keine religiöse. Schiiten und Sunniten sind nicht unser Hauptproblem. Unser Ziel ist die nationale Frage: ein kurdischer Staat. In Kurdistan ist Religion eine persönliche Angelegenheit, kein politischer Spaltkeil. Deshalb sind alle Versuche, uns entlang religiöser Linien zu spalten, gescheitert. Heute sehen wir eine wachsende Einheit: Bakur, Baschur, Rojhelat, Rojava – Norden, Süden, Osten und Westen Kurdistans. Auch die kurdische Diaspora in Europa ist geeint. Das ist unsere Stärke.
Herr Bawejani, danke für dieses Gespräch.
Danke Ihnen und dem gesamten Team. So Gott will, erreicht unser Volk seine Freiheit.




