Google search engine
ماڵەوە بەیاننامە پشتیوانیکردن لە ڕۆژئاوا ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە, بەیاننامەی هابەشی ٧ حیزبی کوردستانی.

پشتیوانیکردن لە ڕۆژئاوا ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە, بەیاننامەی هابەشی ٧ حیزبی کوردستانی.

0
420

پشتیوانیکردن لە ڕۆژئاوا ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە

کۆمەڵانی هەراوی خەڵکی کوردستان!
ڕزگاریخواز و سەربەخۆخوازان!

چەند ڕۆژێکە چەتە بیرتاریکەکانی سوپای سوریا بە ناڕەوا و بەبێ بیانۆ پەلاماری هەردوو گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسودی شاری حەلەب دەدەن، کوێرانە تۆپبارانی گەڕەکەکان دەکەن و دەست لە خەڵکی سڤیل و لاشەڕ ناپارێزن؛ ئەو چەتانە پێشتر لە ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانی داعش و عەمشات و سوڵتان موراد بوون، بەڵام هەنووکە بە فەرمانی تورکیا لە نێو سوپای حکومەتی ڕاگوزەری سوریا ڕێکخراون و بۆ لێکدانی کوردانی ئازادیخواز ئەرکدارکراون و نایاوێت کورد لەسوریادا هاوبەش و هاونیشتمانی بێت. ئەو چەتانە پێشتر ڕەشەکوژی عەلەوی و دروزەکانیان ئەنجام دوەا، ئێستاش دەیانەوێت بە هەمان شێوە تاوانی ڕەشەکوژی دژ بە ژن و منداڵی کوردانی گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود ئەنجام بدەن، بۆیە پشتیوانیکردن لە کوردانی ڕۆژئاوا ئەرکێکی نەتەوەیی، نیشتمانی و مرۆڤایەتییە و وا دەخوازێت کە هەموومان پشتیوانیان لێ بکەین و دەنگی ناڕەزایی و تووڕەیی دژ بەو تیرۆریستانە بەرز بکەینەوە.
کوردستانیانی وڵاتپارێز، هەرچەندە کە هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا زۆر دلێرانە بەرسنگیان لە هێڕش و پەلاماری ئەو چەتانە گرتووە و ڕێیان پێ نەداون کە هەنگاوێک پێشڕەوی بکەن، بەڵام ڕاستییەکەی ئەو دوو گەڕەکە گەمارۆدراون و ماوەی شەش مانگ زیاترە کە هاتن و چوون سنووردار کراوە و ڕێی خۆراک و پێداویستییان لێگیراوە، لەم پێوەندەدا ئێمە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی جیهان دەکەین کە گوشارەکانیان لەسەر حکومەتی سوریا چڕ بکەنەوە و ڕێی ڕەشەکوژی کوردانی لێ بگرن، بەتایبەتیش داوا لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و فەرەنسا دەکەین کە بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر بەوانەی شەڕی تیرۆریستانیان کرد، جێبەجێ بکەن.

ناوی لایەنەکان:
١- حزبی ڕزگاریی کوردستان
٢-پارتی سەربەستیی کورستان
٣- بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
٤- تەڤگەرە خوەبوون
٥- پارتی سەربەخۆیی کوردستان
٦-بزووتنەوەی سەربەخۆخوازانی کوردستان
٧-بزووتنەوەی ئاشتیخوازانی کوردستان

٨-١-٢٠٢٦

Comments

comments

بابەتی پێشووئەگەر دێپڵوماسیەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان If the diplomacy of Eastern Kurdistan
بابەتی دواتربەشداری ئەندامان و هاوبیرانی پ س ک لە خۆپێشاندانی جەماوەری هەولێری پایتەختی باشووری کوردستان، ئەمڕۆ ٩/١/٢٠٢٦.

وڵامێک جێ بێڵە

بۆچوونی خۆتان دابنێن
ناوتان لێرە بنووسن

نوێترینەکان
کوردی /  فارسی- بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە سێدارەدانی ... بەشداری عارف باوەجانی، سەرۆکی پ س ک، لە کەناڵی (ئەلمەشهد)، سەبارەت بە هۆکارەکانی کوشتنی کەسانی سیاسی... Kurdi- English- Farsi- Arabic دۆناڵد ترەمپ و دوورگەی خارگ Donald Trump and Kharg Island دونالد تر... سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پۆستێکی کوورتدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئیکس ) توویتەری پێشوو. بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدان کورد... سوپاس و پێزانینی بنەماڵەی کۆچکردوو حاجی تۆفیق ئەحمەدی / باوەجانی باوکی کاک عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان کۆچی دوایی کرد پارتی سەربەستیی کوردستان، هێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر پێشمەرگە و ناوچەکانی هەرێمی کورد... پەیامی بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی نەورۆزی ٢٧٢٦ی کوردی Kurdi, English , Arabic . پیڕۆزبایی سەرۆکی پ س ک بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە