Google search engine
ماڵەوە English پەلاماردانی *کێڵگەی گازی کۆرمۆر* لە لایەن میلیشیا ئێرانیەکانی بە ڕەگەز ئێراقیەوە، دژایەتیکردنی...

پەلاماردانی *کێڵگەی گازی کۆرمۆر* لە لایەن میلیشیا ئێرانیەکانی بە ڕەگەز ئێراقیەوە، دژایەتیکردنی ئاشکرای ئارامی و ئاوەدانیەکانی باشووری کوردستانە. The attack on the KhorMor gas field by Iranian-backed militias of Iraqi origin is a clear act of hostility against peace and prosperity in Southern Kurdistan

0
516

کوردی………………………… English
پەلاماردانی *کێڵگەی گازی کۆرمۆر* لە لایەن میلیشیا ئێرانیەکانی بە ڕەگەز ئێراقیەوە، دژایەتیکردنی ئاشکرای ئارامی و ئاوەدانیەکانی باشووری کوردستانە.
The attack on the KhorMor gas field by Iranian-backed militias of Iraqi origin is a clear act of hostility against peace and prosperity in Southern Kurdistan

………
پەلاماردانی *کێڵگەی گازی کۆرمۆر* لە لایەن میلیشیا ئێرانیەکانی بە ڕەگەز ئێراقیەوە، دژایەتیکردنی ئاشکرای ئارامی و ئاوەدانیەکانی باشووری کوردستانە.

بە داخەوە شەوی چوارشەممە 26.11.2025 دیسانەوە بە شێوەی گووماناوی هێرشکرایەوە سەر * کێڵگەی گازی کۆرمۆر* لە سنووری قادرکەرەم لە قەزای چەمچەماڵ.
بە ناوی خۆم و گشت هاوبیرانم لە پارتی سەربەستیی کوردستان، بە تووندی ئیدانەی ئەو هێرشە بەردەوام و مەبەست لە پشتانەی سەر ئابووری و ئاوەدانی باشووری نیشتیمانەکەمان دەکەم.
هیچ ئەگەر و گومانێک لەوەدا نییە، کە ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانی، لە ڕێگەی میلیشیا تایبەتەکانیەوە لە بەرگی ئێراقی بووندا، دەستیان لەو پەلامارەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر هەیە. ئەو میلیشیا درووستکراوانەی ئێران، زۆر بە ئاشکرا لە ڕابووردووشدا دژایەتی خۆیان لە ئاست ئەو پێشکەوتن و هەوڵدانە بەردەوامەی ئاووەدانی و پڕۆژە گرنگەکانی حکومەتی هەرێم دەربڕیوە، و پەلاماری سەرچاوە ئابووریەکانیان داوە.
بە تایبەتیش ئەو گەشە سەندنانەی چەند مانگ پێشێ باشووری کوردستان، لە ڕێگەی کارەبا و ئاو و ئاوەدانییەوە، کە بوونەتە ڕۆژەڤی بەردەوامی میدیا ناوخۆیی و ئێراقی و دەرەکیەکانیش، ئەمەش زیاتر بووەتە هۆکاری بێزارکەری بۆ نەیارانی کوردستان.
لە درێژایی مێژوودا: و هەر ئان و ساتێک ئەم دەسەڵاتەی باشووری نیشتیمان لە ئاشتی و ئارامی و ئاوەدانییدا بووبێت، لە لایەن نەیارەکانیەوە واتە بەرە و میحوەری مقاومەتەوە، پەلامار دراوە، و یا ئاژاوە و فیتنەیی لە ناوخۆی کوردستان دروستکردووە. بەڵام خەڵک و دەسەڵاتی ئەم بەشەی نیشتیمان، هەرگیز بە چۆکدا نەهاتوون و تەسلیمی ئیرادەیان نەبوون. بە دڵنیایەوە ئەم کارەساتەش بە سەرکەوتوویی تێپەڕ دەکەن.
بەو هیوایە گشت لایەنە کوردستانیەکان، بە یەکدەنگی و یەکگووتاری، لە ئاست نێوخۆی کوردستان و، لە ئاست دێپڵؤماسیەتی نێودەوڵەتی ئەم پەلاماردانە بەردەوامە بە جیهان بگەیەنن و، هەوڵی بە دەستهێنانی بەرگری نێودەوڵەتی بۆ بدەن.
پارتی سەربەستیی کوردستان، وەک پارتێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی، لە ڕێگەی پێوەندییە نێودەوڵەتەکانییەوە، خۆی بە ئەرکدار دەزانێت و بە پێێ تواناکانی لە ئاست ئەم پەلامارە دوژمنکارانەی سەر باشووری وڵاتەکەمان، بێدەنگ نابێت.

عارف باوەجانی/ سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢٧ / ١١ / ٢٠٢٥
…………
The attack on the KhorMor gas field by Iranian-backed militias of Iraqi origin is a clear act of hostility against peace and prosperity in Southern Kurdistan.

Unfortunately, on Wednesday evening, November 26, 2025, another suspicious attack was carried out on the key Khor Mor gas field in Qadir Karam in the Chamchamal district.
On behalf of myself, my colleagues, and all members of the Party Serbesti Kurdistan (PSK), I strongly condemn this continuous and deliberate attack on the backbone of the economy and prosperity of the southern part of our country, the Kurdistan Regional Government (KRG).
There is no doubt that the Iranian occupation regime, through its special militias disguised as Iraqi groups, is involved in the attack on the Khor Mor gas field. These Iranian-backed militias have repeatedly opposed the progress and ongoing efforts of the Kurdistan Regional Government and have targeted its economic resources.
In particular, the recent developments in Southern Kurdistan—improvements in electricity, water, and overall prosperity—have become a consistent topic in local, Iraqi, and international media, and this progress has clearly disturbed the enemies of Kurdistan.
Throughout history, whenever this region (KRG) has enjoyed peace and prosperity, it has been attacked by its opponents—namely the Iran-affiliated resistance front—which has sought to create chaos and unrest in Kurdistan. However, the people and authorities of this part of the country have never surrendered to these pressures, and they will surely overcome this latest aggression.
I hope that all Kurdish parties will highlight these ongoing attacks to the world—both inside Kurdistan and through international diplomacy—and work to secure international protection for our region.
As a national party, the Party Serbesti Kurdistan (PSK) considers itself responsible, through its international relations, to act and will not remain silent in the face of these hostile attacks on the southern part of our country.
Arif Bawecani
Leader of the Party Serbesti Kurdistan (PSK)
27/11/2025

Comments

comments

بابەتی پێشووبە بەشداری سەدان کەس، لە ڕایەڵەی کلاپهەوس، سیمینارێک بۆ بەرێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بەڕێوەچوو. لەو لتبکەی خوارەوە دەتوانن بیسەری تەواوی سیمینارەکەو قسەکانی بەڕێز باوەجانی و، پرسیار و بۆچوونی بەشداران بن
بابەتی دواترenglis…. kurdish ئارامی و ئاوەدانی و ڕووناکیەکانی ئەم نیشتمانە. Peace, prosperity, and hope for the Kurdish

وڵامێک جێ بێڵە

بۆچوونی خۆتان دابنێن
ناوتان لێرە بنووسن

نوێترینەکان
کوردی /  فارسی- بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە سێدارەدانی ... بەشداری عارف باوەجانی، سەرۆکی پ س ک، لە کەناڵی (ئەلمەشهد)، سەبارەت بە هۆکارەکانی کوشتنی کەسانی سیاسی... Kurdi- English- Farsi- Arabic دۆناڵد ترەمپ و دوورگەی خارگ Donald Trump and Kharg Island دونالد تر... سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پۆستێکی کوورتدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئیکس ) توویتەری پێشوو. بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدان کورد... سوپاس و پێزانینی بنەماڵەی کۆچکردوو حاجی تۆفیق ئەحمەدی / باوەجانی باوکی کاک عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان کۆچی دوایی کرد پارتی سەربەستیی کوردستان، هێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر پێشمەرگە و ناوچەکانی هەرێمی کورد... پەیامی بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی نەورۆزی ٢٧٢٦ی کوردی Kurdi, English , Arabic . پیڕۆزبایی سەرۆکی پ س ک بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە