بەڕێز عارف باوەجانی/ سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، پیڕۆزبایی ئاراستەی بەڕێز کاک مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەکات.
بە ناوی خوای گەورە.
بەڕێز جەنابی کاک مەسعود بارزانی
سەرۆکی پارتی دێمۆکراتی کوردستان
بە ناوی خۆم و گشت هەڤاڵ و هاوبیرانم لە پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی بە دەستهێنانی زیاد لە یەکملوێن دەنگ، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراق. پیڕۆزبایی گەرم ئاراستەی بەڕێزتان و گشت ئەندامانی سەرکردایەتی پارتە تێکۆشەرەکەتان ^ پارتی دێمۆکراتی کوردستان^ دەکەم.
بەو ڕیکۆردە مێژووییە: شانازییەکی دیکەتان لە مێژووی خەباتی سەروەری نیشتیمانتان بەدەستهێنا. ئاکامی ئەو هەڵبژاردنە بووەتە جێگەی خۆشحاڵی ئێمە و هەموو کوردێکی نەتەوەیی. هەروەها سەلماندنی وەفای خەڵکی باشووری نیشتیمانە، بۆ ئەو هەموو پڕۆژە و ئاوەدانییە لە باشووری وڵاتەکەمان.
هیواخوازین کە ئەم سەرکەوتنە مێژوویەتان ببێتە پاڵدەری زیاتر بۆ یەکڕیزی و بەهێزی پێگەی نەتەوەی کورد لە بەغدا، تا گەیشتن بە سەروەری یەکجاری.
بەڕێزەوە.
عارف باوەجانی
سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢١ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٥ی کوردی بەرامبەر بە ١٢ / ١١ / ٢٠٢٥ زاینی




