پەیامی پیڕۆزباییی جەژنی خاوەنکار، لە لایەن عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.
یارسانانی کوردی ڕەسەن لە کوردستان و سەرتاسەری جیهان.
جەژنی خاوەنکار لە گشت پێڕەوانی ئایینی یاری لە کۆمەڵگای یارسان/ ئەهلی حەق و، کاکایی،پیرۆز بێت.
هەروەک بالولی دانا دەڵێت
ئەی ئەو واتەی یاران، ئەو واتەی یاران
ئێمە دێوانەی ئەو واتەی یاران
ھەنێ مەگێڵین یەک یەک لە شاران
تا زندە کەرین ئاینی یاران.
یەکێک لە تایبەتمەندییە جوان وگرنگەکانی کوردستانی مەزن ئەوەیە: کە ئەم نیشتیمانە لە زۆر پێکهاتەی جۆراوجۆری ئایینی و کۆمەڵایەتی و فرە زاراوەیی.پێکهاتووە، ئەوەش سەرنجی زۆر لە مێژوو نووسانی جیهانی ڕاکێشاەوە.
هەموو بەڵگە مێژوویەکان هەر لە سەدەی یەکەمی مێژوودا پشتڕاستیان کردووەتەوە، کە یارسانییەکان، لە کوردانی هەرە ڕەسەنن و، لە ئێستاشدا بەشی هەرە زۆریان لە هەردوو بەشی ڕۆژهەڵات و باشووری نیشتیمان نیشتەجێن. هەروەها بەشێکیش بە هۆی ڕووداوەکانی مێژوو لە سەدەکانی پێشوودا، وەک زۆربەی کوردان، ئەوانیش پەڕیوەی وڵات و ناوچەکانی دەرەوەی کوردستان بوون.
بۆیە هەر جۆرە پڕۆژەیەک بۆ دوورخستنەوەی یارسانەکان لە کورد و کوردستانی بوون، بە هەستکردن بە بەرپرسایەتی نەتەوەییەوە، لە لایەن کۆمەڵگای یاراسان و گشت خەڵکی کوردستان، قبووڵکراو نییەو، بە تووندی ڕووبەڕووی ئەو پڕۆژە فریودوەرانە دەبنەوە.
پارتی سەربەستیی کوردستان بەوپەڕێ هەست بە بەرپرسایەتیکردنەوە، لە بەرنامەو پڕۆگرامی خۆیدا، وەک پێکهاتەی دووەم ئاماژەی بە کۆمەڵگای یاراسان و ئایینی یاری کردووە.
بە ناوی خۆم و گشت هاوبیرانم لە پارتی سەربەستیی کوردستان، پیڕۆزبایی گەرم ئاراستەی گشت خوشک و برایانی یاراسانی، واتە ئەو پێکهاتە مەزنەی کوردستان دەکەم. هیواخوازم لە داهاتوودا لە سایەی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردستاندا، بە شەکاوەتر ئەو یادە پیڕۆز بکەن.
جارێکی دیکە پیڕۆزتان بێت بە خۆشی بە شادی .
https://www.facebook.com/photo?fbid=10231309059331390&set=a.4695034895485
عارف باوەجانی/ سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.
12 گەڵاڕێزان 2725 کوردی/ 12 / 8 / 1404 هەتاوی/ November 2025.11.03




