لە وەزارەتی دەرەوە و پەرلەمان( کنێست)ی ئیسرائیل پیشوازی لە بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی(پ س ک) کرا.
Arif Bawecani, leader of the Party Serbesti Kurdistan (PSK), was received by the Middle East Department at the Israeli Ministry of Foreign Affairs and at the Knesset.
استقبل قسم الشرق الأوسط في وزارة الخارجية الإسرائيلية وفي الكنيست، السید عارف باوەجاني، رئیس حزب سربستی كوردستان.
لە درێژەی گەشتە سیاسی و دێپڵۆماسیەکانی سەرۆک و سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بەمەبەستی بە نێونەتەوەییکردنی پرسی نەتەوەکەمان. پێچەوانەی بە ئێرانی کردن و گرێدانی بە چوارچێوەی دێمۆکراسی و یەکپارچەیی خاکی داگیرکەراندا.
بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە بانگهێشتی فەرمی. لە ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ئوکتۆبەری ٢٠٢٥ گەیشتە وڵاتی ئیسرائیل،و بە شێوەی خوارەوە لە کۆنگرەیەکی گرنگ کرد و، هەروەها چەندین دیداری گرنگی لە ئاستی باڵای وڵاتی ئیسرائیل بەڕێوە برد.
ڕۆژی ٢٧/١٠/٢٠٢٥کۆنگرەی نەتەوەو کەمینەکان لە تەلئەبیب بەڕێوەچوو.
بە سەرپەرەستی بەڕێز دوکتۆر ئیدی کۆهین کەسایەتی ئاکادیمی ئیسرائیلی. لە ڕۆژی ٢٧/١٠/٢٠٢٥، کۆنگرەیەکی گرنگی نێودەوڵەتی لە شاری تەلئەبیبی ئیسرائیل، لە سەر مافی کەمینەکانی ناوچەکانی هاوسنووری ئیسرائیل، وەک درووز، کوردی ڕۆژئاوا، ئاشووری، عەلەوی و هیدیکە بەڕێوە چوو. بەڵام بەهەوڵی زۆری سەرۆکی پ س ک، بەشی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش خرایە ناو بەرنامەی کۆنگرەکەوە. وتاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، پێشکەشکرا.
بەڕێز باوەجانی لە قسەکانی خۆیدا باسی نەتەوەی کوردی وەک نەتەوەیەکی دێرینی زیاد لە شەست ملوێنی لە خۆرهەڵاتی ناڤین و جیهاندا ناوهێنا. بە گشت بەشدارانی ڕاگەیاند کە نەتەوەی کورد هەرگیز کەمینە نەبووەو بگرە ژمارەی لە بەشێک لە نەتەوەکانی حاکمی داگیرکەر زیاترە.
هەروەها لە بەشی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان، باسی ئەوەی کرد کە نەتەوەی کورد هەزاران ساڵ پێش لەو ناوچە حکوومەت و ئیمپراتۆری هەبووە. لە سەردەمی شەڕی دووهەمی جیهانیشدا دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستانی بە سەرۆکایەتی پێشەوا قازی محەممەد دامەزراندووە. تا ئێستاش لە تێکۆشاندایە بۆ بە دەستهێنانەوەی سەربەخۆیی تەواو، وەدەرنانی داگیرکەران لە سەر خاکە داگیرکراوەکەی. هەر ئەو بەشەی کوردستان لە سەرەوەی ١٤ملوێن خەڵکە. شایانی ئاماژە پێکردنە کە بەشداران بە چەپڵەڕێزان و هەستانە سەرپێ، پێشوازیان لە قسەکانی بەڕێز باوەجانی کرد.
پاش لە قسەکانی بەڕێزیان هەر یەک لە کاناڵەکانی ئای 24 نیوس، 13و 14 ی ئیسرائیلی. کانالی زانستی خوێندکارانی زانکۆی تەلئەبیب لێدوانیان لە بەڕێز باوەجانی وەرگرت، بێجگە لەوەش بە دەیان کاناڵی سوسیال میدیای بە جیا لێدوانیان لە بەڕێز باوەجانی وەرگرت. هەر لە پەراوێزی ئەو کۆنگرەدا چاوپێکەوتنی کورتخایەن لە نێوان سەرۆکی پ س ک و چەندین کەسایەتی ئاکادیمی،ئیسرائیلی، دروزی ، ئاشووری، عەلەوی، بەڕێوەچوو. لەو دیدارانەدا ئاشوورییەکان ڕەخنەیان ئەوەیان لە کاک عارف هەبوو، کە بۆچی لە باسکردنی مێژووی دێرینی قڵای هەولێردا باسی پاشاو حاکمی ئەوان نەکراوە، لەو بوارەشدا بەڕێز باوەجانی بە بەڵگەوە باسی لە کوردستانی بوونی هەولێر لەو سەردەمەشدا کرد، بەڵام نکۆڵی لە بوونی کەمینەی ئاشووری لەو ناوچەدا لە ڕابووردو ئێستاشدا نەکرد، باشترین نموونەی خۆراگری نەتەوەی کورد لە قڵای هەولیر گەڕاندەوە بۆ خۆڕاگری لە بەرامبەر هێرشی لەشکری هۆلاکۆ و بەزاندنیان.
ئەو کۆنگرە کە زیاد لە 7 کاتژمێر درێژەی هەبوو، سەرۆکی پ س ک کە تاکە کوردێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو، توانی دەنگی ئەو بەشەی کوردستان بە زۆرینەی بەشداران بگەیەنێت. ش
ایانی ئاماژە پێکردنە کە ٣ لاوی ڕۆژئاوای کوردستانیش چالاکانە لەو کۆنگرە بەشداریان هەبوو. هەروەها هەواڵی ئەو کۆنگرە لە دەیان میدیای ئیسرائیلی و عەرەبی بڵاوکرایەوە. لەو بوارەشدا بە سەدان تۆڕی کۆمەلایەتی بە ئەرێنی ونەرێنی، بە ڕاپۆرت و شیکارییەوە هەوالەکەیان بڵاوکردووەتەوە. لە سەرەوەی ملوێن بینەر و کۆمێنتی جۆراوجۆری لە سەر نووسراوە. زیاتر دەنگدانەوەی بەشداری کوردان و درۆزی کەوتووەتە ناو ڕۆژەڤی هەواڵ و میدیاکانی ئیسرائیلی و وڵاتانی عەرەبی.
ڕئژی دووەم. ٢٨/١٠/٢٠٢٥سەردانی وەزارەتی دەرەوە و کنێستی ئیسرائیل.
لە ڕۆژی دووەمدا سەرۆک عارف باوەجاني، لە سەر بانگهێشتنی فەرمی سەردانی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیلی کرد. بە فەرمی لە لایەن 3 کەس لە دێپلومات و بەرپرسانی باڵای ئەو وەزارەتە، لە بەشی دیسکی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەگەرمی پێشوازیی لە بەڕێزیان کرا.
لە دیدارێکی 75 خولەکیدا باسێکی گشتی لە سەر ئێران و خۆرهەڵاتی کوردستان و نەتەوە بندەستەکانی ناوچەکە کرا. شاندی خانەخۆی زۆر خۆشحاڵی خۆیان لە ئاست باسەکەی بەڕێز باوەجانی پێشاندا. هەروەها چەندین پرسیار خرایە بەردەستی سەرۆکی پ س ک ، بەڕێزیان بە وردی وەڵامی هەموو پرسیارەکانی دایەوە.
سەردانی پەرلەمان(کنێست ).
هەر هەمان ڕۆژ لە نێوان کاتژمێر 2 تا 18ی ئێوارە، بەڕێز باوەجاني سەردانی پەرلەمان(کنێست )ی ئیسرائیلی کرد. لەو نێوانەدا دیداری لە گەڵ چەندین پەرلەمانتار و ڕاوێژکاری سیاسی هەبوو. کە دیارترینیان بەڕێز (ئامیت هالەڤێڵ) ئەندامی پەرلەمان (کنێست ) و ئەندامی کارای کۆمێتەی پێوەندییەکانی دەرەوە و ئاسایشی ئیسرائیلە. بەڕێزیان بە گەرمی پێشوازی لە سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان کرد. هەروەک لە تۆمارە ڤیدۆییەکەدا دەیبینن بەو دیدارە زۆر خۆشحاڵە و، لە ناردنی پەیامێکی دەنگی بۆ نەتەوەی کورد. بەڵێنی پشتیوانی لە نەتەوەی کورد و بە تایبەتیش ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەدات. هەر یەک لە بەڕێز باوەجانی و بەڕێز هاڵەڤێڵ پێکەوە لە سەر چەند کارێکی هاوبەشی ئیسرائیلی و نێودەوڵەتی لە داهاتوودا بۆ نەتەوەی کورد هاوڕا بوون.
ڕۆژی سێیەم. ٢٩/١٠/٢٠٢٥ دیداری کەسایەتی و بەشداری کۆنگرەی لیکوود.
لە ڕۆژی سێیەمدا لە کاتژمێری 10 تا 16ی پاشنیوەڕۆ، دیدار و چاوپێکەوتن لە نێوان سەرۆکی پ س ک و چەندین کەسایەتی ئیسرائیلی ئاکادیمی، نووسەر چالاکوان، هەروەها کوردانی جوو، لە ئیسرئیل بەڕێوە چوو.
.هەر هەمان ڕۆژ لە کاتژمێر ١٨تا٢٢ ، بەڕێز باوەجانی، بە ناگهێشتنی فەرمی چەند ئەندامێکی ڕێبەری (لیکوود)، لە ئاهەنگ و کۆنفرانسێکی ئەو پارتە، کە گەورەترین پارتی سیاسییە، واتە پارتی سەرۆکوەزیران بەڕێز بنیامین نەتەنیاهووە، بەشدارییکرد. لە پەراوێزی ئەو بەشداریکردنەدا، 15خولەک کات بە بەڕێزیان درا کە لە سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان باس بکات. سەرۆکی پ س ک لە قسەکانیدا وێرای سوپاس و پێزانین بۆ بانگهێشت کردنیان. ئاماژەی بە ڕؤلی گەورەی لیکوود و سەرۆکەکەی کرد لە ئاست گۆڕانکارییەکانی جیهاندا. هەروەها داوای لە گشت ئەندامان و بەشداران کرد، کە پشتیوانی بە کردەوەیی پرسی نەتەوەی کورد بن لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا. لە درێژەی قسەکانیدا چەند زانیارییەکی لە سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەش بە بەشدارانکرد. دواتر بە پرسیاری بەشداران و وەڵامی بەڕێز باوەجانی، باسەکەی زیاتر درێژەی کێشا. هەر لەو ئاهەنگ و کۆنفرانسەدا 3 ئەندامی پەرلەمان(کنێست ) لە لیستی لیکوود و چەندین ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی ناوبراو پێشوازیان لە قسەکانی سەرۆکی پ س ک کرد. ئەوانیش لە نۆرەی قسەکردنی خۆیاندا وێرای بەخێرهاتنی بەڕێز باوەجانی، پشتیوانیان بۆ قسەکانی دەربڕی. بەڵێنی بەهێزکردنی پێوەندیەکانی دوو لایەنەیان نوێکردەوە. کە لە داهاتوودا لە ڕێگەی سەرۆکی پارتی سەربەستییەوە، زیاتر فوکوس دەخەنە سەر پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
بۆ دیتنی دەیان وێنەو ڤیدۆی پێوەندیدار لەم لینکەی خوارەوە.
https://www.facebook.com/photo?fbid=10231309059331390&set=a.4695034895485¬if_id=1762188219071293¬if_t=feedback_reaction_generic&ref=notif
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان.
٣٠ / ١٠ / ٢٠٢٥




