هەواڵێکی دڵتەزێن / ڕاگەیاندراوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە ڕادەگەیەنین، کە برایەکێ کاک حەمزە مەحموودی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتەکەمان. بە ناوی کاک حسێن مەحموودی کوڕی هەدایەت، خەڵکی گووندی کانی دانیالی سەلاسی باوەجانی، کە لە شاری جوانڕؤ دەژیان، بە خۆی و خێزان ٢ منداڵی، لە ڕێگەی ڕوانسەر بۆ کرماشان لە نزیک گووندی وەروەیس، بە هۆی کارەساتی پێکدادانی ئوتۆمبیلەوە گیانیان لە دەسداوە.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە ناوی گشت ئەندامانی پارتەکەمان، لە ئاست ئەو کۆستە گەورەدا، سەرەخۆشی ئاراستەی کاک حەمزەی مەحموودی و گشت ئەندامانی بنەماڵەکەیان دەکەین.
لە خوای گەورە داوکارین گیان بەختکردووان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و، سەبووری بخاتە دڵی کاک حەمزەو گشت ئەندامانی بنەماڵەکەیان
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ی کوردی. بەرامبەر بە ٢٦ی سەپتەمبەری ٢٠٢٥ی زاینی.
تێ بی نی :
١ / لە کاتەکانی داهاتوودا لە سەر ناونێشانی سەرەخۆشی ڕوونکردنەوە بڵاو دەکەینەوە.
٢ / ئەو بەڕێزانەی دەیانەوێت لە ڕێگەی تەلەفون و واتسئاپەوە و ئیمەیلەوە سەرەخۆشی لە کاک حەمزە بکەن، دەتوانن بەم ژمارە و ئیمەیلەی خوارەوە پێوەندی بە بەڕێزیانەوە بکەن.
2006psk@gmail.com .. 004915210920284




