پارتی سەربەستیی کوردستان، سەردانی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی کرد.
ڕێکەوتی٢٦ خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی. بەرامبەر بە ١٧ / ٩ / ٢٠٢٠٥ی زاینی. شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە سەرۆکایەتی بەڕێز عارف باوەجانی. سەرۆکی پ س ک. هەروەها بە یاوەری بەڕێز سۆران کرماشانی،ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی پێوەندییەکانی پارتیمان لە باشووری نیشتیمان. سەردانی مەکتەبی سیاسی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد، لە هەولێری پایتەختی باشووری نیشتیمان.
مەبەستی سەرەکی ئەو سەردانە، بۆ گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی گرێدانی کۆنگرەی١٢ی حیزبی ناوبراو، هەروەها ئاراستەکردنی سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک سەعد، جێگری سکرتێری گشتی حیزبی زەحمەتکێشان.
بەڕێزان بەڵێن عەبدوڵا سکرتێری گشتی و بەڕێزان بێکەس قادر و نیشتیمان کەمال ئەندامانی سەرکردایەتی بە گەرمی پێشوازییان لە سەرۆک وشاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان کرد.
لە پەڕاوێزی ئەو دیدارەدا ئاماژە بە چەندین خاڵی گرنگ کرا، لە پێوەندی بە پرسی نەتەوەکەمان لە گشت بەشەکانی کوردستان، و هەروەها باروودۆخی ناوچەکانی خۆرهەڵاتی ناڤین و ئەگەرەکانی پێشهات لەو ناوچانەدا.
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕؤشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢٦ / خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی. بەرامبەر بە ١٧ / ٩ / ٢٠٢٠٥ی زاینی.




