کۆمیتەی هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان لە وڵاتی نەرویج، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەڕێوەبرد. |
ڕێکەوتی ٩ی سەپتەمبەری ٢٠٢٥ی زاینی، کۆمیتەی هاوکاری حیزب و لایەنەکانی کوردستانی، کۆبوونەوەی دەورەیی و ئاسای خۆی بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجام دا.
سەرەتای بەرنامە، بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و پاشان خوولەکێک بێدەنگی دەستی پێکرد. پاشان بە پێێ ڕێزبەندی کاری کۆبوونەوە کرایەوە.
هەر یەک لە نوێنەری لایەنەکان، باس و بۆچوونی خۆیان لە سەر پرسی ئەمڕۆیی نەتەوەکەمان لە گشت بەشەکانی کوردستان، ئاماژە پێکرد.
بەشی دووەمی کۆبوونەوە تەرخانکرابوو، بۆ باس و ئاکامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی وڵاتی نەرویج.
باس لەو کوردە کاندیدانە کرا، کە لە چەندین پارتی سیاسییەوە بۆ ئەو هەڵبژاردنە کاندید کرابوون، کە بە خۆشحاڵییەوە لە ئاکامدا ٢ کاندیدی کورد بە ناوەکانی مانی حوسەینی، لە پارتی کاری نەرویجی ، خەڵکی ڕۆژئاوای نیشتیمان و. سەحەرئایدار لە پارتی سووری نەرویجی، خەڵکی باکووری نیشتیمان، کە دەورەی پێشووتریش ئەندام پەرلەمان بوون، دووبارە دەنگی پێویستیان بە دەستیهێنایەوە.
لەو پێوەندییەدا کۆمیتەی هاوکاری بەگەرمی پیرۆزبایی پێشکەش کردن.
بەشی کۆتایی کۆبوونەوە، تەرخانکرابوو بۆ ئاڵووگۆڕی بەرپرسایەتی، بە پێی پەیرەوی کاری کۆمیتەی هاوکاری، کە هەرشەش مانگ جارێك بەرپرسیاریەتی کۆمیتەکە دەخرێتە ئەستۆی یەکێک لەو پارتانە کە لە ناو ئەو کۆمیتەیەدا ئەندامن. دەورەی ئەمجارەی بەرپرسایەتی، سپێردرا بە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان.
ناوی هەموو ئەو پارت و رێکخراوانەی کە ئەندامن لە کۆمێتەی هاوکاری.
١- پارتی دیموکراتی کوردستان
٢- حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
٣- پارتی سەربەستیی کوردستان.
٤- پارتی ئازادی کوردستان – ڕۆژھەڵات
٥- ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان
٦- کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٧- پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا
٨- پارتیا دیموکراتا کوردستانا باکور
٩- پارتیا وڵات پارێزی کوردستان باکور
١٠- پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لەسوریا
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان.




