بەشداری شاندێکی پ س ک لە یادی ٧٩ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان.
ڕێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی بەرامبەر بە ١٦ / ٨ / ٢٠٢٥ی زاینی. شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە سەرپەرەستی بەڕێز بورهان شیری ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتەکەمان.
لە سەر بانگهێشتنی فەرمی لێژنەی ناوچەی دانمارکی پارتی دێمۆکراتی کوردستان، بە پێشکەشکردنی پارچەگووڵ و برووسکەی پیڕۆزبایی، بەشداری یادی ٧٩ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیمۆکراتی کوردستانیان کرد. لە لایەن بەرپرسانی پارتی لە وڵاتی دانمارک بە گەرمی پێشوازی لە شاندی پ س کرا.
لە پەڕاوێزی ئەو بەشداریکردنەدا ئەندامانی پ س ک، لە نزیکەوە لە گەڵ نوێنەری چەندین لایەنی کوردستانی لە وڵاتی دانمارک بە چاوپێکەوتن و دیداری کورتخایەن، ئاماژەیان بە بایەخدان بە پێوەندییەکانیان ئاڵووگۆڕکرد.
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان.




