Google search engine
ماڵەوە بەیاننامە پارتی سەربەستیی کوردستان بەرەو قۆناغێکی نۆیی خەبات

پارتی سەربەستیی کوردستان بەرەو قۆناغێکی نۆیی خەبات

0
788

پارتی سەربەستیی کوردستان بەرەو قۆناغێکی نۆیی خەبات.. عارف باوەجانی

پارتی سەربەستیی کوردستان لە سەردەمانێک واتە نزیک بە ٢٠ ساڵ پێش کە دامەررا. لەو کاتانەدا باسکردن لە بیرۆکەی سەربەخۆییخوازی بۆ ڕۆژهەڵاتیی نیشتیمان، بێجگە لەوەی کە زۆر ئاسان نەبوو، سەرەڕای ئەوەی کە دام و دەزگاکانی وڵاتانی داگیرکەری کوردستان، بە هەموو شێوەیەک دژایەتیان کردووە و بەردەوامیش لە دژایەتیکردنیدان. لە لایەکی دیکەشەوە٢٠ساڵ پێش، بە هەڵگرتنی ئەر درووشمە ڕەواو و درووستەی سەربەخۆیی! لە ئاست پارتەکانی *ناسەربەخۆییخوازی* کوردستان و، ئەندامان و لاینگرانیان، بە تووندی دژایەتی دەکراین و، بەردەوام دەکەوتینە بەر تانەو تەشەریانەوە.
لە ٢٠ ساڵ پێشدا من و هاوبیرانی نەتەوەییم، کە ئەرکی ئەم بەرپرسایەتیە گرنگە مێژوویەمان بە ئەستۆ گرت، دەمانزانی لە پێشدا ڕێگاکە زۆر دژوارە، بەڵام ئاکامی  پشوو درێژی و کۆڵنەدانمان، بەربەست و ئاستەنگییە ناوخۆییەکانی لە سەرمان کەمکردەوە و، باوەڕێکی زۆر و پێوەندییەکی باشی لە نێوان خەڵک و پارتەکەمان درووستکرد.
بەخۆشیوە لە ئاکامی ئەو هەموو هەوڵ و تێکۆشانەدا، بەستەڵەکی ترسی سەربەخۆییخوازی لە ئێستادا لە نێو شەقام و ڕێکخراووە کوردیییەکاندا تواوەتەوە. بیرۆکەی سەربەخۆییخوازی، وەک ڕووناکایی ڕۆژ، لە سەرەوەی  هەموو ئایدییاکانی دیکەی خەباتدایە.
وەک پارتی سەربەستیی کوردستان، بە مافی خۆمانی دەزانین شانازی بەوە بکەین، کە ڕۆڵی سەرەکیمان هەبووە، لە ئاست پەرەسەندنی بیرۆکەی سەربەخۆییخوازی لە ئاست بەدەنەی حیزبەکان و شەقامی کوردستانیدا.بە سەدان بەڵگەی بینراو بیسراو نووسراو لەو بوارەدا هەیە.
لە قۆناغی ساڵی سفرەوە تاقۆناغی٢٠ساڵەمان، بە هەموو ناخۆشییەکانیوە تێپەڕاند. لە ئێستادا کە خۆمان بەرەو یادی٢٠ساڵە ئامادە دەکەین و، کار لە سەر کۆمەڵێک پڕۆژە و نوێکاری بۆ قۆناغی وەرزی نۆی ٢٠ساڵ بۆ سەرەوە، دەکەین.
لە خۆمان دڵنیابووین لەوەی کە مادام توانیمان بەرگەی ٢٠ ساڵ ناخۆشی و ئاستەنگی بگرین، بەڵام ٢٠ ساڵ پڕ لە تۆمارکردنی شانازی نەتەوەیی. وڵاممان وەرگرتەوە کە لەو ئەزموون و تاقیکردنەوە، وەک پارتێکی نۆیی سەردەمی خۆی، لە نێو خەڵکەکەمان سەرکەوتونمان بە دەستهێناوە. بە دڵنیاییەوە بەرگەوی ساڵانی داهاتووی تاقیکردنەوەکانی دیکە دەگرین، چوون بە خۆشییەوە پۆلپۆل تێکۆشەرانی سەربەخۆییخواز دێنە نێو ڕیزی پارتە نەتەوەیی و ناسوینالیستە کوردستانییەکەی خۆیانەوە. بەردەوام ڕیزەکانی پارتەکەمان لە ئاست مڕۆڤە تێکۆشەر و بە توانا و بە باوەڕەکان پڕتر دەبێتەوە. هەروەها پێوەندییە کوردستانی و نێودەوڵەتییەکانی پارتەکەمان لە پەرەسەندنێکی زۆر باشدایە. گەشەی میدایی و ئاشنایمان لە ئاست پێێشکەوتنەکانی سەردەمدا زیادیکردووە.
کەوابێت ڕێگا بەرەو قۆناغێکی نۆیی خەباتی پارتی سەربەستیی کوردستان ئاواڵەتر بووە. هەوڵەکان بۆ پڕۆژەکان لە ئاست :بەهێزکردنی ڕێخستنەکانی  ناوخۆیی و دیاسپۆرا، بەرەو دامەزراندنی ئاژانسێکی میدایی سەردەم و،  پێوەندیی دێپڵۆماسی و سیاسەکان، باشتر دەچێتە پێشەوە. بەو هیوایە کوردستانیانی سەربەخۆییخواز و دەوڵەتخوازی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان. بە مەبەستی بەهێزکردنی بیرۆکەی نەتەوەیی و نیشتیمانی لەو بەشەی وڵاتدا: زیاتر پێوەندی بکەن بە ڕیزەکانی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە.

هەر شەکاوە بێت خەباتی نەتەوەیی و سەربەخۆییخوازی کوردستانی. نا بۆ مانەوە لە چوارچێوەی وڵات و نەتەوە داگیرکەرەکان، لە ژێر هەر ناو بیانوویەکی بێکردەودا بێت.

 

13 گەلاوێژ 2725 ی کوردی, 04 August 2025

Comments

comments

بابەتی پێشوونەتەوەی بندەست^، بە هەموو جۆرە تاقیکارییەکی DNA و جینۆتێکیش، نابێتە خەڵکی وڵاتە داگیرکەرەکە.
بابەتی دواتربەشداری شاندێکی پارتی سەربەستی کوردستان، لە ۸٠ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وڵامێک جێ بێڵە

بۆچوونی خۆتان دابنێن
ناوتان لێرە بنووسن

نوێترینەکان
کوردی /  فارسی- بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە سێدارەدانی ... بەشداری عارف باوەجانی، سەرۆکی پ س ک، لە کەناڵی (ئەلمەشهد)، سەبارەت بە هۆکارەکانی کوشتنی کەسانی سیاسی... Kurdi- English- Farsi- Arabic دۆناڵد ترەمپ و دوورگەی خارگ Donald Trump and Kharg Island دونالد تر... سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پۆستێکی کوورتدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئیکس ) توویتەری پێشوو. بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدان کورد... سوپاس و پێزانینی بنەماڵەی کۆچکردوو حاجی تۆفیق ئەحمەدی / باوەجانی باوکی کاک عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان کۆچی دوایی کرد پارتی سەربەستیی کوردستان، هێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر پێشمەرگە و ناوچەکانی هەرێمی کورد... پەیامی بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی نەورۆزی ٢٧٢٦ی کوردی Kurdi, English , Arabic . پیڕۆزبایی سەرۆکی پ س ک بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە