Google search engine
ماڵەوە هەواڵ پێویستە بە هەموو کوردێکی خاوەن هەڵویستی نەتەوەیی بگووترێت *سەبری ئەیوبت* هەبێت.

پێویستە بە هەموو کوردێکی خاوەن هەڵویستی نەتەوەیی بگووترێت *سەبری ئەیوبت* هەبێت.

0
622

پێویستە بە هەموو کوردێکی خاوەن هەڵویستی نەتەوەیی بگووترێت *سەبری ئەیوبت* هەبێت.

نووسینی عارف باوەجانی

ئەو پەند و ڕستەیە کە لە پێکهاتەکانی خۆرهەڵاتی ناڤین و هەروەها لە نێو ئایینەکانی ئیسلام, جوو یەهوودی, باوە! ئەوەیش ئەوەیە کە لە ئاست ئارامگری و خۆڕاگری مڕۆڤەکان دەگووترێت “دەبێت سەبری ئەیوبت“ هەبێت.

سەبری ئەیوب لە چییەوە هاتووە:
لەوانەیە زۆر کەس تەنیا پەندەکەیان بیستبێت، بەڵام ناوەڕۆک و مێژووەکەی نەزانن. داستانی حەزرەتی ئەیوب دەگەڕێتەوە بۆ پێش ئاشکرابوونی ئایینی ئیسلام، واتە ناوبراو لە نەوەی ئیبراهیم باوکی گشت ئایینەکانە.
حەزرەتی ئەویوب یەكێك بووە لەپەیامبەرەكانی ئایینی (یەهوودی، جوو) کە ناوەندەکەیان لە ئیسرائیل و ناوچەکانی دەوروبەری بووە. بە پێێ هێندێک لە سەرچاوەکان ناوبراو بۆ خۆی لە ناوچەیەکی ئۆردون لە دایکبووە، لەو سەردەمەدا ئەو سنوورانە هەموو پێکەوە بوون و وڵاتێک بەو ناوە نەبووە. هەروەها دواتریش لە ناوچەی ئورفای باكووری كوردستان كۆچی دوایی كردوە.
مێژووی بە سەرهاتەکە بەو شێوەیە، کە حەزرەتی ئەیوب هەموو مناڵەکانی دەمرن و هەموو سەروەت و مووڵکەکەشی لە دەستدەدات، لە پاش ئەو هەموو نەهامەتیە، بۆخۆشی تووشی نەخۆشییەکی زۆر خراپ دەبێت و بە تەواوی جەستەی لاواز دەبێت. بەڵام دوای ئەو هەموو کارەساتە هەر نائۆمێد نابێت و کؤڵ نادات، بەردەوام سوپاسی خوای گەورە دەکات و داوای ڕەحمەتی لێدەکات. خەڵکی ئەو سەردەمەش زۆر بەو *خۆڕاگرییەێ* سەرسام دەبن. لە کۆتاییدا خوای گەورە ڕەحمی پێدەکات و لە نەخۆشییەکەی چاکی دەکاتەوەو تەواوی سەرمایەکانی بە زیاترەوە بۆ دەگەڕێتەوە، هەروەها چەندین مناڵی دیکەی پێدەبەخشێت. ئیتر ئەو بە سەرهاتە لە هەموو پەرتووکە ئایینی و مێژووییەکاندا، وەک سیمبوولی مڕۆڤی کۆڵنەدەر و خۆڕاگری لە نێو کۆمەڵگاکانی خۆرهەڵاتی ناڤیندا ئاماژەی پێکراوە، بە سەرهاتەکە تا ئێستاش هەر ماوەتەوە، کە کۆمەڵگای کوردستانیش وەک بەشێک لە خۆرهەڵاتی ناڤین بەو داستانە ئاشنان.

سەبری ئەیوب بۆ نەتەوەی کورد و کوردستان.
نەتەوەی نیشتیمان داگیرکراوی کورد و کوردستانیش سەدانساڵە بە دەست زوڵم و زۆری داگیرکەرانەوە، بە نەهامەتی و ناخۆشیەوە ژیان تێپەڕ دەکات. لانیکەمیش٨٠ ساڵە لە کێشەی ناوخۆیی و ناکۆکی و یەک خۆشنەویستن، ژیان تێپەڕ دەکات. ئێستاش وای لێهاتووە کە بە هاوکاری پایتەختی داگیرکەرانەوە بە دژی دەسکەوت و دەسەڵاتی خۆماڵی سەنگەر دەگرین. هەموو کێشە ناوخۆییەکانمان دەبەینە بەر دەستی داگیرکەران، بەوان دەڵێین بۆمان چارەسەر بکەن. ئەوانیش کە هەمیشەو ئاوات و ئارەزوویانە وا نەتەوەکەمان بە لاوازی و پڕ کێشە ببینن، بەویستی خۆیان پیلانی بۆ دەپێن و دەست بە کار دەبەن.
سەرەڕای ئەو هەموو ناخۆشی و نەهامەتییانە، کە بەردەوام پەلامار دەدرێین، بەردەوام ڕؤڵەکانمان دەکووژن، کۆڵبەر دەکووژن، ژینگە دەسووتێین و،  هەواڵی کۆچی دوایی و قرچەی سووتانی لاشەی ژینگە پارێزان ناخدەهەژێنێت.
بەڵام لە سایەی مرۆڤە تێکۆشەر و دڵسۆزەکانی نەتەوەکەمان هەر کۆڵنەدەرانە لە تێکۆشاندا ماوەتەوە. ئایا ئێستا دەبێت بگووترێت گەلەکەمان دەبێت سەبری ئەیوبی هەبێت لە ئاست ئەو هەموو زووڵموزۆرەی داگیرکەران، یا دەبێت بگووترێت خوایە سەبری ئەیوبمان پێببەخشە لە ئاست کێشەی ناوخۆیی و دژایەتی کردنی یەکتری.
من لە کۆتاییدا دەڵێم پێویستە بە هەموو کوردێکی خەباتگێڕ و خاوەن هەڵویستی نەتەوەیی بگووترێت، لە ئاست هەردوو ناخۆشییەکان*سەبری ئەیوبتان* هەبێت. دڵنیابن ڕۆژگارێک دێت بە سەر هەردوو ناخۆشییەکان تێپەڕ دەبین و نەوەی داهاتوومان دەحەسێنەوە.

Comments

comments

بابەتی پێشووئاگادارییەک لە ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستییەوە. لە پێوەوندی بە هێرشی سایبەری. هەروەها ئاگاداری لە سەر دەستبەکاربوونی ماڵپەڕی نۆی پارتەکەمان. www.psk2006.com
بابەتی دواترزۆم تیڤی لە گەڵ سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان Zoom TV. ئەگەری هەستانەوەی شەڕ.

وڵامێک جێ بێڵە

بۆچوونی خۆتان دابنێن
ناوتان لێرە بنووسن

نوێترینەکان
کوردی /  فارسی- بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە سێدارەدانی ... بەشداری عارف باوەجانی، سەرۆکی پ س ک، لە کەناڵی (ئەلمەشهد)، سەبارەت بە هۆکارەکانی کوشتنی کەسانی سیاسی... Kurdi- English- Farsi- Arabic دۆناڵد ترەمپ و دوورگەی خارگ Donald Trump and Kharg Island دونالد تر... سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پۆستێکی کوورتدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئیکس ) توویتەری پێشوو. بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدان کورد... سوپاس و پێزانینی بنەماڵەی کۆچکردوو حاجی تۆفیق ئەحمەدی / باوەجانی باوکی کاک عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان کۆچی دوایی کرد پارتی سەربەستیی کوردستان، هێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر پێشمەرگە و ناوچەکانی هەرێمی کورد... پەیامی بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی نەورۆزی ٢٧٢٦ی کوردی Kurdi, English , Arabic . پیڕۆزبایی سەرۆکی پ س ک بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە