Google search engine
ماڵەوە ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئاگادارییەک لە ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستییەوە. لە پێوەوندی بە هێرشی سایبەری. هەروەها...

ئاگادارییەک لە ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستییەوە. لە پێوەوندی بە هێرشی سایبەری. هەروەها ئاگاداری لە سەر دەستبەکاربوونی ماڵپەڕی نۆی پارتەکەمان. www.psk2006.com

0
593

ئاگادارییەک لە ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستییەوە. لە پێوەوندی بە هێرشی سایبەری. هەروەها ئاگاداری لە سەر دەستبەکاربوونی ماڵپەڕی نۆی پارتەکەمان. www.psk2006.com

بۆ ڕای گشتی هاونیشتیمانیان و گشت ئەندامان و هاوبیرانی پارتی سەربەستیی کوردستان،
بۆ گشت نووسەران و ڕۆشنبیرانی نەتەوەیی.

ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتەکەمان، پارتی سەربەستیی کوردستان، بە مەبەستی خۆ ئامادەکردن بەرەو یوبێلی زێڕینی (٢٠ساڵەی) دامەزراندنییەوە،کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە ناوەندی ڕاگەیاندن دەکات، وەک ماڵپەڕ و گشت تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی سەر بە ناوەندەکەمان. هەروەها ئامادەکاری دەکات بۆ دابینکردنی دەزگایەکی گشتی ڕاگەیاندنی بیسراوبینراوی ئاسمانی لە داهاتوودا.

لێرەوە هەموو ئێوەی بەڕێز: ئاگاداردەکەینەوە. کە ماڵپەڕی نوێمان لە سەر سێرڤەری وردپرێس ،بەم ناونیشانەی خوارەوە دەست بە وەشان دەکات www.psk2006.com .ماڵپەڕی پێشوومان کە کۆتاییەکەی بە  org بووە، چیدیکە کاری پێناکرێت. بەڵام سەرجەم ئارشیڤەکانی وەک ماڵپەڕی کۆن دەتوانرێت لە نێو مالپەڕە نوێیەکەدا ببینرێت.
داوا دەکەین: لە گشت خاوەن پێنووسە نەتەوەییەکان ،گشت خاوەن بەرهەمە چاپکراوەکان لە بواری مێژوو بیرۆکەی نەتەوەیی و ناسیونالیزمی کوردی بەرهەمەکانیان بنێرن بۆمان، بۆ ئەوەی لە بەشە جیاوازەکان و بە تایبەت بەشی( کتێبخانەی نەتەوەیی ) ماڵپەڕەکەمان بڵاوبکرێنەوە. خوێنەرانی نەتەوەکەمان کەڵکی لێوەربگرن.

هەر لەو پێوەندییەدا هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە لە نێوان ڕۆژانی ١٦ بۆ ٢٥ی مانگی ٦.  واتە جونی ٢٠٢٥. کە هاوکات بوو لە دەستپێکردنی هێرشی فڕۆکەو مووشەکی نێوان ئێران و ئیسرائیل، لە لایەن پۆلیسی سایبەری یەكیک لە وڵاتانی ئورووپاییەوە ئاگادارکراینەوە.کە کۆمپیوتەری بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی پارتەکەمان، کەوتووەتە بەر هێرشی “سایبەری” لایەنێکی نادیار. لە سەر داواو پێشنیاری لایەنی پێوەندیدار: لە ڕاگەیاندنی ئەو پەلامارە سایبەرییە بۆ سەر سەرۆکی پارتەکەمان، لەو کاتەدا خۆمان بوارد.
بۆ هەموو لایەک ڕوونە کە دەرەکەوتنی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە زۆربەی میدیا جیهانییەکان و، گەیاندنی دەنگی مافخوازی نەتەوەکەمان بە گۆی جیهاندا. زۆر لە نەیارانی ئەو ڕێبازەی توڕەکردووە. کە نموونەیان وەک دەزگای داپڵۆسێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران و نۆکەرانی جێبەجێکاریان. پەیتا پەیتا ئەو پەلامارانە بۆ سەر پارتەکەمان بەردەوامە.
لە ئێستادا چاوەڕوانی وەڵامی کۆتایی ئاکامی لێکۆڵینەوەی ئەو لایەنە پێوەندیدارەین و،
دواتر لە ڕێگای یاساییەوە لە ئاست دادگای  ئورووپاوە داوای یاسایی  تۆمار دەکەین.

ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی. ٢٨ / ٧ / ٢٠٢٥ زاینی.

Comments

comments

بابەتی پێشووتەرمی شەهید حەمید مورادی. لە پێشوازی و بە خاکسپاردنی، لە. لایەن خەڵکی وڵاتخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. سنەی قارەمان
بابەتی دواترپێویستە بە هەموو کوردێکی خاوەن هەڵویستی نەتەوەیی بگووترێت *سەبری ئەیوبت* هەبێت.

وڵامێک جێ بێڵە

بۆچوونی خۆتان دابنێن
ناوتان لێرە بنووسن

نوێترینەکان
کوردی /  فارسی- بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە سێدارەدانی ... بەشداری عارف باوەجانی، سەرۆکی پ س ک، لە کەناڵی (ئەلمەشهد)، سەبارەت بە هۆکارەکانی کوشتنی کەسانی سیاسی... Kurdi- English- Farsi- Arabic دۆناڵد ترەمپ و دوورگەی خارگ Donald Trump and Kharg Island دونالد تر... سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پۆستێکی کوورتدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئیکس ) توویتەری پێشوو. بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدان کورد... سوپاس و پێزانینی بنەماڵەی کۆچکردوو حاجی تۆفیق ئەحمەدی / باوەجانی باوکی کاک عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان کۆچی دوایی کرد پارتی سەربەستیی کوردستان، هێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر پێشمەرگە و ناوچەکانی هەرێمی کورد... پەیامی بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی نەورۆزی ٢٧٢٦ی کوردی Kurdi, English , Arabic . پیڕۆزبایی سەرۆکی پ س ک بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە