کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی( پ س ک) لە سەر چەند خاڵی گرنگ بەڕێوە چوو.
ڕێکەوتی ٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی، بەرامبەر بە. 25.07.2025.. زاینی. کۆبوونەوەی دەورەیی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان. بە سەرپەرەستی سەرۆکی گشتی، لە سەر ئەم خاڵانە بەڕێوە چوو.
١ / باس و لێکدانەوە لە سەر ڕووداوەکانی ئێستای پێوەندیدار بە پرسی ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا، هەروەها دیالۆگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا ووڵاتانی ئوروپا، ئەگەرو ئاکامەکانی.
٢ / تاوتۆێکردن لە سەر پێوەندییەکانی پارتەکەمان لە ئاست ڕێکخراو لایەنە گرنگە نێودەوڵەتییەکان. هەروەها پارت و ڕێکخراوەکانی کوردستانی.
٣ / هەنگاوی بەردەوامی پارتەکەمان، بۆ لێکنزیکبوونەوەی لایەنەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان. بە تایبەت لایەنە سەربەخۆییخوازەکان.
٤ / بەشێکی دیکە تایبەت کرابووە. بە شێوەی کاری ناوەندەکانی پارتی سەربەستی. وەک :
/ ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری.
/ ناوەندی پێوەندی و دێپڵۆماسی.
/ ناوەندی دارایی و ئابووری .
/ ناوەندی پێشمەرگەو ڕێکخستنەکان ی ناوخۆ و دەرەوە .
/ ناوەندی ڕێکخراوەکان، ژنان و لاوان و مافی مرۆڤ.
/ ناوەندی ئاسایش و زانیاری .
لە لایەن بەڕێز عارف باوەجانی، سەرۆکی گشتیی پ س ک، بەرپرسی هەرکام لەو ناوەندانە ئەرکدارکرا. بۆ نوێکاری و چالاککردنەوەی ناوەندەکان، و ئامادەکاری تەواو. بۆ پێشوازی لە یۆبیلیۆمی٢٠ساڵە دامەزراندنی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە ئاست نێوخۆی وڵات و دەرەوە.
پاش ٢ کاتژمێر و نیوی تەواو لە تاوتۆێکردن، راوبۆچوون گۆڕینەوەی گشت ئەندامانی سەرکردایەتی بەشدار. کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی. پارتی سەربەستیی کوردستان کۆتایی بە کارەکانی هێنا.
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان.
٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی، بەرامبەر بە. 25.07.2025. زاینی




