بەشداری سەرۆکی( پ س ک PSK) لە سیمینارێکی تایبەت بە ناساندنی کەسایەتی مەلا مستەفا بارزانی، لە ناو پەرلەمانی بەریتانیا.
ڕێکەوتی 25.03.2025 لە لایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی، لە یەکێک لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی بەریتانیا لە شاری لەندەن، سیمینارێک لە سەر ناساندن و ڕۆڵی مەلا مستەفا بارزانی، لە مێژووی خەباتی ڕزگارییخوازی نەتەوەکەمان بەڕێوە چوو.
چەندین ڕێکخراو و کەسایەتی کوردستانی و بێیانی بانگهێشت کرابوون.
بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، یەکێک بوو لە بەشداران کە بە فەرمی بانگهێشت کرابوو.
چەند کەسایەتییەکی سیاسی و ئاکادیمی بە وردی ئاماژەیان بە ڕۆڵی ئەو کەسایەتییە گرنگەی مێژووی کوردستان کرد. بە تایبەت گرنگیدانی بەڕێزیان بە کەمینەو پێکهاتەکانی سەر جۆگرافیای کوردستان
بەڕێز باوەجانی، لە نۆرەی خۆی باسی چەند خاڵێکی گرنگی شۆڕشی مەلا مستەفا بارزانی کرد، کە چۆن سەرنجی کوردانی هەموو بەشێکی کوردستان و ناوچە دوور دەستەکانی بۆ ناو ئەو شۆڕشە ڕاکێشاوە.
بەڕێزیان لە درێژەی باسەکەیدا، ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە ئەم جۆرە مرۆڤانە، کە ڕیشەی مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازی نەتەوەکەمانن بێجگە بۆ نەوەی داهاتوو، پێویستە لە ئاست نێودەوڵەتیش زیاتر بناسێندرێن.
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان.




