Google search engine
ماڵەوە بەیاننامە بەشداری بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی (پ س ک PSK ) لە کۆنگرەی...

بەشداری بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی (پ س ک PSK ) لە کۆنگرەی سێ ڕۆژەی پارتی لیبراڵدیمۆکراتی بەریتانیا. 

0
581
بەشداری بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی (پ س ک PSK ) لە کۆنگرەی سێ ڕۆژەی پارتی لیبراڵدیمۆکراتی بەریتانیا.
Participation of Mr. Arif Bawecani / Leader of The Party Serbesti Kurdistan PSK. in the UK Liberal Democrat Spring Conference: Harrogate 21 – 23 March 2025
مشاركة السيد عارف باوەجاني / رئیس حزب سربستي كوردستان PSK في مؤتمر الربيع للحزب الليبرالي الديمقراطي في المملكة المتحدة: هاروغيت 21 – 23 مارس 2025
………………………………….
بەشداری بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی (پ س ک PSK ) لە کۆنگرەی سێ ڕۆژەی پارتی لیبراڵدیمۆکراتی بەریتانیا.
لە ڕۆژانی٢١/٢٢/٢٣ی مانگی مارسی٢٠٢٥، کۆنگرەی ساڵانەی پارتی لیبراڵدیمۆکراتی بەریتانیا. لە شاری هارووگاتە بە بەشداری سەرۆک وسەرکردایەتی و بەرپرسانی باڵای حیزبی ناوبراو، لە ناو حکوومەت و پەرلەمانی بەریتانیا، بەڕێوە چوو.
بۆ ئەو کۆنگرە چەندین پارتی سیاسی و ڕێکخراوی گرنگی  لیبراڵی جیهانی وەک میوان بانگهێشتکرابوون. کە لە سەر بانگهێشتی فەرمی لایەنی خانەخۆی، بەڕێز عارف باوەجانی/ سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، وەک تاکە لایەنێکی سیاسی کوردستانی، لەو کۆنگرە سێ ڕۆژییەدا بەشداری چالاکانەی هەبوو.
لە کار و ئەجیندای هەر سێ ڕۆژی کۆنگرە، کە پڕاوپڕبوو لە چالاکی چەندین کۆمیتەی جیاواز، سەرۆکی پ س ک لە زۆربەی چالاکییە پێوەندیدارەکان بە کاری نێودەوڵەتی کاری  کۆنگرەی پارتی ناوبراو، بەشداری چالاکانەی هەبوو. هەرلەو سێ ڕؤژەدا: توانرا پێوەندییەکی باش، لە نێوان پارتی سەربەستیی کوردستان و، بەشی زۆر لە کۆمیتە جیاوازەکان، و هەروەها  ئەندامانی باڵای پارتی لیبراڵدیمۆکراتی بەریتانیا درووست بکرێت، لە بەرژەوەندی بۆ پشتیوانی لە پرسی کورد، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
هەر لە پەڕاوێزی دیدارەکانی سەرۆکی (پ س ک) لە ساڵۆنی کۆنگرە، لە لایەن چەندین بەشی تایبەت بە پارتی لیبراڵدیمۆکراتەوە، پێشنیاری چەندین دیداری تایبەت لە داهاتوودا ئاراستەی بەڕێز باوەجانی کرا.
شایانی ئاماژە پێکردنە: بەڕێز باوەجانی/ سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە گەشتێکی سیاسی و دێپڵۆماسی، بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە وڵاتی بەریتانیا دەبێت، بە مەبەستی لۆبیگەری بۆ ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان. لە ماوەدا چەندین دیدار و چاوپێکەوتنی گرنگی داخراو، ئاشکرای هەبووە و، لە ڕۆژانی داهاتووشدا ئەو دیدارانە بەردەوام دەبن.
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

Comments

comments

بابەتی پێشووپارتی کۆماریخوازانی ئەمریکا لقی نەرویج. پیڕۆزبایی لە پارتی سەربەستیی کوردستان دەکات.
بابەتی دواتربەشداری سەرۆکی( پ س ک PSK) لە سیمینارێکی تایبەت بە ناساندنی کەسایەتی مەلا مستەفا بارزانی، لە ناو پەرلەمانی بەریتانیا.

وڵامێک جێ بێڵە

بۆچوونی خۆتان دابنێن
ناوتان لێرە بنووسن

نوێترینەکان
کوردی /  فارسی- بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە سێدارەدانی ... بەشداری عارف باوەجانی، سەرۆکی پ س ک، لە کەناڵی (ئەلمەشهد)، سەبارەت بە هۆکارەکانی کوشتنی کەسانی سیاسی... Kurdi- English- Farsi- Arabic دۆناڵد ترەمپ و دوورگەی خارگ Donald Trump and Kharg Island دونالد تر... سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پۆستێکی کوورتدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئیکس ) توویتەری پێشوو. بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدان کورد... سوپاس و پێزانینی بنەماڵەی کۆچکردوو حاجی تۆفیق ئەحمەدی / باوەجانی باوکی کاک عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان کۆچی دوایی کرد پارتی سەربەستیی کوردستان، هێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر پێشمەرگە و ناوچەکانی هەرێمی کورد... پەیامی بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی نەورۆزی ٢٧٢٦ی کوردی Kurdi, English , Arabic . پیڕۆزبایی سەرۆکی پ س ک بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە