Google search engine
ماڵەوە دۆکۆمێنتەکان ڕاپۆرتی تایبەتی “ڕوانگە” لەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە “ڕۆژهەڵاتی کوردستان” لە ١٠...

ڕاپۆرتی تایبەتی “ڕوانگە” لەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە “ڕۆژهەڵاتی کوردستان” لە ١٠ ڕۆژی یەکەمی مانگی “پووشپەڕ”دا

0
559

ڕاپۆرتی تایبەتی “ڕوانگە” لەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە “ڕۆژهەڵاتی کوردستان” لە ١٠ ڕۆژی یەکەمی مانگی “پووشپەڕ”دا

بەپێی هەواڵ و ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ١٠ ڕۆژی یەکەمی مانگی پووشپەڕدا (١ی ٤ی ١٤٠٤ هەتا ١٠ی ٤ی ١٤٠٤)، ئەم پێشێلکارییانەی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تۆمار کراون.

⬅️۱ی پووشپەڕ/ “حەسەن فەلاعیان” ناسراو بە “هاوار ڕۆژهەڵاتی”، نووسەر و شاعیری خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە دووکانەکەی خۆی لەو شارە، دەسبەسەر کرا. هەروەها “سەعدوون غەزاڵی” و “ناسر ئەلیاسی” خەڵكی مەهاباد، لەلایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لەو شارە، دەسبەسەر كران. لەلایەکی دیکەوە، “ئەیووب داربەرزین”، ڕاهێنەری لەشجوانیی خەڵکی مەریوان، دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای ڕێژیم، دەسبەسەر کرا. لە هەمان ڕێکەوتدا، دوو برای خەڵكی سەقز بە ناوەكانی “میلاد و هادی ڕەحیمی”، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەكانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر ماڵی بنەماڵەییان، دەسبەسەر کران.

⬅️ ۲ی پووشپەڕ/ “سولەیمان قادرگەڵوان”، خەڵکی شاری شنۆ و لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکانی کوردستان، دەسبەسەر کرا. هەروەها “ڕێبوار مستەفازادە”، خەڵكی مەهاباد و لە ڕاهێنەرانی تۆپی پێ لەم شارە، دەسبەسەر کرا. لەلایەکی دیکەوە، “فواد عەلیخانی”، خەڵکی گوندی “دەرەکە”ی سەر بە شاری مایەشت، لەژێر ئەشکەنجە لە گرتنگەی سپای پاسداران، گیانی لەدەست دا.

⬅️ ۳ی پووشپەڕ/ دوو برا بە ناوەکانی “ئەفشین عەزیزی” و “کاکۆ عەزیزی” و برازاکەیان بە ناوی “بەختیار عەزیزی”، خەڵکی شارۆچکەی “دزەی مەرگەوڕ”ی ورمێ، دەسبەسەر کران. هەروەها “کیانووش چراغی”، خەڵکی شاری دێلوڕان و هاوژینەکەی بە ناوی “ئەکرەم سەبزی”، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لەو شارەدا، دەسبەسەر کران. لەلایەکی دیکەوە چوار هاونیشتمانی بە ناوەكانی “ئەمین باشووكی”، “ڕەحمان خاڵخاڵی”، “فەرهاد كانادا” و “كاوە قادری”، لە نەغەدە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر كران.

⬅️ ۴ی پووشپەڕ/ سزای سەپێندراوی سێدارەی سێ بەندکراوی سیاسیی کورد بە ناوەکانی “ئیدریس ئالی”، “ئازاد شوجاعی” و “ڕەسووڵ ئەحمەد محەممەد”، بە شێوەی نهێنی و بەبێ مافی دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان، لە بەندیخانەی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ، جێبەجێ کرا. هەروەها “عەلیڕەزا خالیدی”، خەڵکی ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا. لەلایەکی دیکەوە “عەسکەر نەجەفی”، خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شوێنی کارەکەی لە بازاڕی قەسری شیرین، دەسبەسەر کرا.

⬅️ ٥ی پووشپەڕ/ “سامان سەیدمەحموودیان” و “سامان كاكەمەمی”، لە شاری نەغەدە لەلایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر كران. هەروەها “ئازاد ڕەعنایی”، خەڵکی شارۆچکەی دووشانی سنە، بەدەستی هێزەکانی سپای پاسداران کوژرا. لە هەمان ڕێکەوتدا، “ئارەش مەلائەحمەدی”، خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە لەو شارە دەسبەسەر کرا.

⬅️ ٦ی پووشپەڕ/ “جەلال خودامورادی”، چالاکی، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سەر ماڵەکەی، دەسبەسەر کرا. هەروەها “کەماڵ عوقابی”، خەڵکی گوندی “باڵاگیر”ی سەر بە شنۆ، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی، دەسبەسەر کرا.

⬅️ ۷ی پووشپەڕ/ “سەیوان عەبدوڵڵازادە”، کۆڵبەری تەمەن ۲۰ ساڵی خەڵکی گوندی “حەوتتاش”ی بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران کوژرا و “حوسێن”، کۆڵبەری خەڵکی گوندی “کێلەشین”ی سەقز، بریندار کرا. هەروەها “سەید کەماڵ ئیبراهیمی”، خەڵکی نەغەدە، پەرستار ومامۆستای زانکۆی پەرستاریی مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شوێنی وانەوتنەوەکەی لە زانکۆدا، دەسبەسەر کرا. لەلایەکی دیکەوە “ناسێح مستەفایی” خەڵکی سنە، دوای بانگكران و چوونی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەم شارە، دەسبەسەر کرا.

⬅️ ۸ی پووشپەڕ/ “ئەحسەن عوسمانی”، “حەمزە عوسمانی”، “ڕامیار ڕەزایی”، “ئومید باخە” و “عەبدوڵڵا باخە”، خەڵکی گوندی “دەرەناخێ” سەر بە شاری مەریوان، دەسبەسەر کران. هەروەها “فایەق باستان”، خەڵكی گوندی “سۆفی بلە” و دانیشتووی “لەنجاوا”ی سەر بە مەریوان، دەسبەسەر كرا.

تێبینی: هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ پێشێلکارییەکی مافی مرۆڤ لە ڕێکەوتی ٩ و ١٠ی پووشپەڕ، تۆمار نەکراوە.

 

لە تێلەگرامی ڕوانگە وەرگیراوە

 

 

Comments

comments

بابەتی پێشوولێدوانی بەڕێز:عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان. بۆ کاناڵی سپیدار.
بابەتی دواتربەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی یادی١٩ساڵەی دامەزراندنییەوە.

وڵامێک جێ بێڵە

بۆچوونی خۆتان دابنێن
ناوتان لێرە بنووسن

نوێترینەکان
کوردی /  فارسی- بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە سێدارەدانی ... بەشداری عارف باوەجانی، سەرۆکی پ س ک، لە کەناڵی (ئەلمەشهد)، سەبارەت بە هۆکارەکانی کوشتنی کەسانی سیاسی... Kurdi- English- Farsi- Arabic دۆناڵد ترەمپ و دوورگەی خارگ Donald Trump and Kharg Island دونالد تر... سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پۆستێکی کوورتدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئیکس ) توویتەری پێشوو. بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدان کورد... سوپاس و پێزانینی بنەماڵەی کۆچکردوو حاجی تۆفیق ئەحمەدی / باوەجانی باوکی کاک عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان کۆچی دوایی کرد پارتی سەربەستیی کوردستان، هێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر پێشمەرگە و ناوچەکانی هەرێمی کورد... پەیامی بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی نەورۆزی ٢٧٢٦ی کوردی Kurdi, English , Arabic . پیڕۆزبایی سەرۆکی پ س ک بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە