دیداری نێوان پارتی سەربەستیی کوردستان و حیزبی ڕزگاریی کوردستان

دیداری نێوان پارتی سەربەستیی کوردستان و حیزبی ڕزگاریی کوردستان.

ڕێکەوتی30 خەرمانانی 2725 ی کوردی بەرامبەر بە 21.09.2025 زاینی. بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی و، سۆران کرماشانی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی. سەردانی بارەگای حیزبی ڕزگاری کوردستانیان لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کرد.

لە لایەن بەڕێز ڕێکار ئەحمەد سکرتێری گشتیی و، بەشێک لە ئەندامانی سەرکردایەتییانەوە بە گەرمی پێشوازییان لە شاندی( پ س ک) ، کرد
هەردوو پارتی دۆست و هاوبیر، پێکەوە لە سەر دۆزی هەنووکەیی نەتەوەکەمان و، ڕووداوەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.

ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان